ناوەندی ھارمۆنیک (بە ئینگلیزی: Harmonic mean) پێوەرێکە لە پێوەرەکانی ڕووکردنە چەق، و بریتییە لە ژمارەی پێدراوەکان، دابەش کرابێت بەسەر سەرجەمی پێچەوانەی پێدراوە جیاوازەکان، بە زمانی بیرکاری بۆ کۆمەڵە پێدراوی x 1 , x 2 , … , x n ,x_,\ldots ,x_} ، ناوەندی ھارمونیک بەم شێوە پێناسە دەکرێت:
ناوەندی ھارمۆنیکی دوو ژمارە بەم شێوە دەدۆزرێتەوە:
لەم نموونەدا، پەیوەندی نێوان ناوەندی ژمێرەیی
ناوەندی ئەندازەیی
و ناوەندی ھارمۆنیک بەم شێوەیە:
چەمکی ناوەند پەیوەندییەکی نزیکی ھەیە لەگەڵ چەمکی پاشیەکی. لە پاشیەکی ژمارەییدا، ھەر تێرمێک (بێجگە لە تێرمی یەکەم و تێرمی کۆتایی) دەکاتە ناوەندی ژمێرەیی دوو تێرمەکەی تەنیشتی خۆی. ھەروەھا، لە پاشیەکیی ئەندازەییدا، ھەر تێرمێک (بێجگە لە تێرمی یەکەم و تێرمی کۆتایی) ناوەندی ئەندازەیی دوو تێرمەکەی تەنیشتی خۆیەتی. بە ھەمان شێوە ئەمە دەتوانرێت لە پاشیەکیی ھارمۆنیکدا پێناسە بکرێت. ھەر تێرمێکی پاشیەکیی ھارمۆنیک (بێجگە لە تێرمی یەکەم و تێرمی کۆتایی)، دەکاتە ناوەندی ھارمۆنیکی دوو تێرمەکەی تەنیشتی خۆی.
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ناوەندی ھارمۆنیک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.