ڕەمزی نافیع: کەسایەتی کورد (١٩١٧–١٩٤٧)

ڕەمزی نافیع ڕەشید ئاغا (لەدایکبوون ھەولێر ١٩١٧ – مردن ١٩٤٧ ھەولێر) کەسایەتییەکی نەتەوەپەرستی کورد بوو کە ساڵی ۱۹٣۷ ھاوکاری ھەواڵگری سەربازیی ئەڵمانیا (Abwehr)ی کرد، لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرنەکەوتوودا کە ئامانج لێی دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام بوو بۆ ئەڵمانیای نازی دەرکردنی داگیرکەرانی بەریتانیا لە کوردستان و ھەروەھا بنیادنانی هێڵێکی گەورەی دابینکردنی وزە بۆ نازیەکان.

لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەم لە ساڵی ١٩٤٣دا. لە تۆمەتی ناڕەوای وروژاندنی یاخیبوون لە دژی داگیرکاریی بەریتانیا. کە پلانەکە لەلایەن دەزگا ھەواڵگیری ئەڵمانیای نازی و شیخ مەحموودی نەمر داڕێژرابوو.

ڕەمزی نافیع

لەدایکبوون١٩١٧
مەرگ١٩٤٧ (٣٠ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگشێتبوون بەھۆی ئەشکەنجە لە زیندانەکانی میسر
شوێنی گۆڕکوردستان ‒ ھەولێر، گۆڕستانی شێخی چۆلی
نیشتەجێیکوردستان ‒ ھەولێر
نەتەوەکورد
شارۆمەندێتیھاووڵاتی کوردستان‒عێراق
پەروەردەبەکالۆریۆس
چالاکبوون١٩٣٧–١٩٤٣
کارئەندامی ئۆپراسیۆنی ماموت
واژوو
ڕەمزی نافیع: دادگاییکردن, کۆچی دوایی, ئەمانەش ببینە

ڕەمزی نافیع ئەندامی حزبی ھیوا بوو و لە پێناو دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام بۆ ئەڵمانیەکان و دەرکردنی سوپای بەڕیتانیا ، ھاوکاری لەگەڵ پارتی نازی ھەبووە. لەبەر ئەوەی کە لە بنەماڵەیەکی خانەدانە، لە ساڵی ١٩٣٩ بۆ خوێندن ڕوودەکاتە بەیرووت، زانکۆی ئەمریکی تەواو دەکات و پاشان دەچێتە ئەنقەرە و لە زانکۆی ڕۆبێرت کۆلێژ دەخوێنێت. لە ساڵی ١٩٤٢ ڕەمزی لەگەڵ دەزگا ھەواڵگرییە نازییەکان یەکتری دەبینن بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی ماموت بەھیوای ئەوەی ناوچەیەکی نیمچە سەربەخۆ دابمەزرێنن بە یارمەتی ئەڵمانیای نازی، لەو ساڵەدا ڕەمزی دەچێتە ئەڵمانیا بۆ بینینی خولی تایبەت و دەست لە خوێندن ھەڵدەگرێت.

پاش ئەوەی بەشداری لە کردەوەی ماموتدا دەکات لەگەڵ میولەر و ھۆفمان و کانێچین بەھەڵە لە ئاسمانەوە دێنە خوار دواتر کردەوەکەیان شکست دێنێت و دەیانەوێت لەڕێی تورکیاوە بگەڕێنەوە بۆ ئەڵمانیا بەڵام لەلایەن قاچاخچییەکەیانەوە ئاشکرا دەکرێن و ڕادەستی ئینگلیزیان دەکات.

دادگاییکردن

ڕەمزی نافیع: دادگاییکردن, کۆچی دوایی, ئەمانەش ببینە 
ڕەمزی نافیع دوای دەستگیرکردنی

پاش ئەوەی ئاشکرایان دەکەن، سەرەتا ھاوڕێکانی ڕەمزی دەگیرێن و ڕەمزیش لەسەر داوای کەسوکاری، خۆی ڕادەست دەکات. دەبرێنە ھەولێر و پاشان موسڵ و دواتر بەغداد بەڵام لەبەر ھەستیاری کێشەکەیان لە عێراق دادگایی ناکرێن و دەیانبەنە قاھیرە، لەوێ دادگا حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ دەردەکات بەڵام پاش سالێک حوکمەکەیان دەگۆڕێت بۆ ٢٠ ساڵ زیندانی. پاش تەواوبوونی جەنگی جیھانیی دووەم لە ساڵی ١٩٤٥دا ھاوڕێکانی ئازاد دەکرێن و دەچنەوە ئەڵمانیا و ڕەمزیش بە بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی پزیشکی ئازاد دەکرێت و دێتەوە شاری ھەولێر.

کۆچی دوایی

ھەر لە سەرەتای گرتنییەوە کە ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر دەدرێت لە بەندیخانە ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی ڕەمزی تووشی نەخۆشی دەروونی توند بێت و ھەر ئەم بارە دەروونییە نالەبارە وای لێ دەکات لە زیندان ئازاد بکرێت، ئیتر دوو ساڵ پاش ئازادکردنی لە ساڵی ١٩٤٧ لە ھەولێر کۆچی دوایی کرد و ھەر لەوێ بەخاک سپێردرا.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Tags:

ڕەمزی نافیع دادگاییکردنڕەمزی نافیع کۆچی دواییڕەمزی نافیع ئەمانەش ببینەڕەمزی نافیع سەرچاوەکانڕەمزی نافیعئەڵمانیائەڵمانیای نازیبەریتانیاجەنگی جیھانیی دووەمکوردکوردستانھەولێر

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

تیۆرمی پیتاگۆرستەمی سەر خەرەندقەزای شنگالنەخشەخەلافەتی عەباسیھێڵی قەدەغەکراو (تۆپی پێ)گەشەکردنی منداڵدواھەمین ھەناری دونیاعومەر کوڕی خەتتابڕووحوڵڵا خومەینیعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمیرنشینی بەدلیسپەردەی کچێنیپارێزگاکانی کوردستانشۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانگوێزشەپۆلڕۆژژمێری کۆچیئومێد خۆشناویانەی وەرزشی سێمێلزەردەشتنیکۆلا تێسلاپلەی سەربازیگێلاسمادقەندیلماوسدەفخەلافەتئەحمەد شەوقیتریگلیسێردکلاسیزمشیعرشارەزوورئەحمەد موفتیزادەیاسادەوڵەتگۆتیچارڵی چاپلنبەردینەجامی شای ئیسپانیاکیمیای ئەندامیبراڕەمەزانزەیتوونخانەقینکۆیەئامێدیپاڵنگانھەڵسەنگاندنپلازمیددارستانی ئەمازۆنگوندئەلیلمێژووی ھەولێرکەعبەپەخشانقەڵای دمدملێبوردەییوەلی دێوانەئیبن تەیمیەشکانەوەی ڕووناکینێچیرڤان بارزانیجەنگی جیھانیی یەکەمکەریم خانی زەندشەڕی چاڵدێرانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەپەیوەندییە گشتییەکانعوسمان کوڕی عەفانشەڕی کەنداومزگەوتی گەورەی سلێمانیمەلای باتەییئەیووب🡆 More