دارستانی ئەمازۆن (بە ئینگلیزی: Amazon rainforest) گەورەترین دارستانی باراناویە لە دونیایە کە دەکەوێتە باکووری ئەمریکای باشوور و بەشی زۆرتری لە نێو خاکی بەڕازیل و پیڕۆدایە.
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (نیسان ٢٠١٧) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
زۆرتر لە نیوەی دارستانەبارانییەکان کە لە دنیادا ماونەتەوە، لە ئەمازۆندا جێی گرتووە. ڕووبەری دارستانەکانی ئەمازۆن ٥٫٥ میلیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشەیە کە لە نێوان نۆ وڵاتدا دابەش بووە. ئەم ناوچە دارستانییە کە ڕووباری ئەمازۆنیش بە ناویدا تێ دەپەڕێ، بەشگەلێک لە وڵاتی بڕەزیل (٦٠٪)، پیرۆ (١٣٪)، کولۆمبیا(٩٪)، ڤەنزوێلا (٥٪)، بولیڤیا (٥٪)، گویانا (٣٪)، سورینام (٢٪)، ئێکوادۆر (١٫٥٪) و گویانی فەڕانسە (١٫٥٪) دەگرێتەوە. دارستانی ئەمازۆن لە ڕیزبەندی نوێی حەوت سەرسوڕهێنەری دنیادا ناودێرکراوە.
زۆرترین ڕووبەری دارستانەکانی ئەمازۆن لە ئاوەڕۆی ڕووباری ئەمازۆن و ١١٠٠ لقی ھەڵکەوتووە، ئەم ئاوەڕۆیە نێوانی ٢٠٠ تا ٥٠٠ میلیۆن ساڵ پێش لە سەردەمی کۆندا دروست بووە. بەڵگەدەسکەوتووەکانی شوێنەوارناسی لە لێکۆڵینەوەی (کاورداپدراپنتادا) دەری دەخا کە مرۆڤ بۆ ئەوەڵین جار ١١٢٠٠ ساڵ پێش لە ئەمازۆن نیشتەجێ بووە.
ئەمازۆن لە بواری جۆراوجۆریی ژینی لە ئاستی جیھاندا یەکەمە. ڕێژەی دارەکانی ئەم دارستانە ٣٩٠ میلیارد بنە دەخەڵمێندرێ کە ١٦ ھەزار جۆر داری تێدایە. لە دارستانەکانی ئەمازۆن نزیک بە ٢٫٥ میلیۆن جۆری مێرووگەل و دەیانھەزار جۆری گیا دەژین. ھەژماری جۆرایەتی باڵندەکان و شیردەرەکانی ئەمازۆن نزیکەی ٢ ھەزار جۆرە. تائێستا لانیکەم ٤٠٠٠٠ جۆری گیایی، ٢٢٠٠جۆری ماسی، ١٢٩٤جۆری باڵندە، ٤٢٧ جۆر لە شیردەرەکان، ٤٢٨ جۆری دووژینە (زەویاوی) و ٣٧٨ جۆری خشۆکەکان بە شێوەی زانستی لە ناوچەی ئەمازۆن توێژینەوە و پۆلێنبەندی کراون..
یەک لە پێنجی تەواوی جۆرەباڵندەکانی جیھان لە دارستانەکانی ئەمازۆن دەژین و یەک لە پێنجی ماسییەکانی جیھانیش لە ڕووبارەکانی ئەمازۆندان٫ کە ڕوباری چڕوپری لەناو جەرگەی دارەکانان.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دارستانی ئەمازۆن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دارستانی ئەمازۆن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.