ھاوسەرگیریی ھاوڕەگەز، ھەروەھا ناسراوە بە ھاوسەرگیری گەی، پێکھاتووە لە ھاوسەرگیری لە نێوان ئەندامانی ھەمان زایەند.
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا ڕێکخراوە پسپۆڕییەکانی وەک (یەکێتی مرۆڤناسی ئەمریکی – ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ پزیشکی منداڵان – یەکێتی پزیشکی ئەمریکی – ئەکادیمیای ئەمریکی پەرستاری – یەکێتی دەروونناسی ئەمریکی – یەکێتی ئەمریکی پزیشکانی دەروونی – یەکێتی کەنەدی دەروونناسی – یەکێتی کۆمەڵناسی ئەمریکی – یەکێتی نەتەوەیی کرێکارانی کۆمەڵایەتی – یەکێتی ھەڵسەنگاندی دەروونی ئەمریکی – یەکێتی ھاوسەرگیری و چارەسەری خێزانی ئەمریکی و ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ پزیشکانی خێزانی) لێدوانیان داوە کە بەڵگە زانستییەکان پشتگیریکار و پیشاندەری ئەم دەرئەنجامانەن: ھاوڕەگەزی کردەیەکی سێکسی سروشتی و ئاسایی مرۆڤە، گۆرانی ڕەگەز بژرادە و خۆویستانە نییە، کەسانی ھاوڕەگەز پەیوەندی سۆزداری جێگیر و پتەو بنیاد دەنێن کە بەشێوەیەکی سەرەکی ھاوتا و یەکسانە بە پەیوەندییە سۆزدارییەکانی نێوان ژن و پیاو، بەخێوکەرانی ھاوڕەگەز ھەمان توانای بەخێوکەرە ژن و پیاوەکانیان ھەیە لە پەروەردە و گەورەرکردنی منداڵان دا، ھیچ جۆرە شارستانیەتی و پەیڕەوێکی کۆمەڵایەتی بەند نییە لەسەر سنووردارکردنی ھاوسەرگیری تەنھا بۆ ژن و پیاو و منداڵانی ھاوسەرە ھاوڕەگەزەکان سەرکەوتوون بەھەمان شێوە و ڕێژەی منداڵانی ھاوسەرە ژن و پیاوەکان و تەنانەت باشتریشن.
کۆمەڵەی دەروونناسی ئوستڕالی پشتگیری ھاوسەرگیری ھاوڕەگەزان دەکات و کۆمەڵەی دەروونناسی بەڕیتانی پێیان وایە کە ھیچ بنچینەیەکی تاقیکاری بوونی نییە لەسەر ئەو باوەڕانەی پێیان وایە کە دەبێت ھاوسەرگیری قەدەغەبکرێت لە نێوان ھەمان ڕەگەزدا.
دژایەتی کردنی ھاسەرگیری ھاوڕەگەزی بەندە لەسەر ئەوەی کە: ھاوڕەگەزخوازی ناسروشتی و نائاساییە لە مرۆڤ دا، ناساندن و دانپێدانان بە یەکێتی ھاوسەرگیریە ھاوڕەگەزەکان دەبێتە ھۆی پاڵپشتی کردن و ھاندانی ھاوڕەگەزخوازی لە کۆمەڵگەدا و ھەروەھا منداڵان پەروەردە و گەشەسەندێکی باشتریان دەبێت لە کاتی بەخێوکردنیان لەلایەن ھاوسەرە ژن و پیاوەکانەوە. ھەموو ئەم بۆچوون و بیروڕایانە ڕەتکراونەتەوە بەپێی زانست و پیشاندەری ئەو ڕاستییەیە کە جۆر و گۆرانی ڕەگەز ھەڵبژاردەیەکی کەسی و خۆویستی نییە و ھاوڕەگەزخوازی دیاردەیەکی ئاسایی و سروشتییە.
ھەندێک لە دژایەتیکەرانی ھاوسەرگیری ھاوڕەگەزی دەستە و کۆمەڵە ئایینییەکانن وەک (کەنیسەی عیسای مەسیحی پیاوچاکانی قیامەت)، (کەنیسەی کاسۆلیکی) و (کۆمەڵەی پاکیزەکەرانی باشوور) کە ھەموویان ھاوسەرگیریان سنووردار کردووە تەنھا لەنێوان ڕەگەزی ژن و پیاودا.
یەکێتی مرۆڤناسی ئەمریکی لە ٢٦ شوباتی ساڵی ٢٠٠٤ دا لێدوانیان دا:
«ئەنجامی کۆکراوەی زیاد لە سەدەیەک لە لێکۆڵینەوە مرۆڤناسییە ئەنجامدراوەکانی ناو بنەماڵە، پەیوەندی سۆزداری و خێزانەکان بە درێژای کلتوور و کاتە جیاوازەکان ھیچ بەڵگەیەک تەرخان ناکەن لەسەر ئەو بۆچوونەی کە شارستانیەتی یان پەیڕەوە کۆمەڵایەتییەکان بەندن لەسەر کردەی ھاوسەرگیری تەنھا بۆ ژن و پیاوان. لێکۆڵینەوە مرۆڤناسییەکان لایەنگری ئەو دەرئەنجامەن کە جۆرێکی فراوان لە خێزانەکان بە خێزانە ھاوڕەگەزەکانیشەوە دەتوانن بەژداری و ھاوکاری کۆمەڵگە جێگیر و مرۆڤدۆستەکان بکەن.»
ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە نێوان ساڵانی ١٩٩٨ بۆ ٢٠١٥ لەلایەن زانکۆی ڤێرجینیا، زانکۆی ویلایەتی میشگەن، زانکۆی ویلایەتی فلۆریدا، زانکۆی ئەمستردام، پەیمانگای پزیشکیی دەروونی ویلایەتی نیوۆرک، زانکۆی ستانفۆرد، زانکۆی کالیفۆرنیا-سان فڕانسیسکۆ، زانکۆی کالیفۆرنیا-لۆس ئەنجلۆس، زانکۆی تەفتس، ناوەندی پزیشکی بۆستن، ئەنجومەنی لایەنە دەروونناسییەکانی تەندروستی منداڵ و خێزان لەگەڵ لێکۆڵەرە سەربەخۆ و بێلایەنەکان ھەموویان لایەنگر و پشتڕاستکەرەوەی ئەنجامەکانی ئەم وتە و ڵێکۆڵینەوەیەن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھاوسەرگیریی ھاوڕەگەز تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھاوسەرگیریی ھاوڕەگەز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.