عەبدولحەمید کوڕی عەبدولمەجیدی یەکەم سوڵتانی سی وچوارەمە لە سوڵتانە عوسمانیەکان، ودواین سوڵتانە کە بەکردار حوکمی کرد بێت، ویەکێکە لە زیرەکترین سوڵتانەکانی عوسمانی لە دایک بووە لە ٢١ی ئەیلولی ١٨٤٢ز، و حوکمی گرتە دەست ساڵی ١٨٧٦ز، ولە تەختی دەسەڵات دوور کەوتەوە ساڵی ١٩٠٩ز، ولە ژێر نیشتەجێبوونی دیاری کراودا مایەوە تا وەفاتی کرد لە ١٠ی شوباتی ١٩١٨ز.
عەبدولحەمیدی دووەم | |
شازادە عەبدولحەمیدی لە «قەڵای مورال» لە سکۆتلاند لە ساڵی ١٨٦٧ز | |
ناوی سوڵتان | سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم |
---|---|
لە دایکبوون | ١٨٤٢ |
مردن | ١٩١٨ |
پێش خۆی | موڕادی پێنجەم |
دوای خۆی | محەمەدی پێنجەم |
بنەماڵەی فەرمانڕەوا | عوسمانییەکان |
بنەماڵەی پاشایەتی | عوسمانی |
باوک | عەبدولمەجیدی یەکەم |
دایک | تیرموژگان |
بیروباوەڕ | ئیسلامی سوننە |
سوڵتان عەبدولحەمید لە کۆشکی سوڵتانی خوێندویەتی ولەگەڵ تورکیدا زمانی فارسی وعەرەبی وفەڕەنسی خوێندووە وھەروەک مێژوو وئەدەبی خوێندووە وگرنگیەکی زۆری داوە بە شیعر.
سوڵتان ڕۆحێکی چاکسازی بڵاوکردەوە وپایەی سەدری ئەعزەمی دا بە مەدحەت پاشا یەکێک لە سەرکردەکانی چاکسازی فەرمانی دەرکردنی دەستوری نوێی دا وئیشی پێ بکرێت، ودەستورەکە وەرگیرابوو لە دەستوری وڵاتە ئەوروپیەکان وەک بەلجیکا وفەڕەنسا وئەوانی تر.
ھەندێک ئەیناسن بە (ئولو خاقان) واتە (پاشای مەزن) و لە ڕۆژاوا ناسراوە بە (سوڵتانی سور) بە بیانوی کوشتارگەی ئەرمەن کە لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەودا ڕوویدا کە بۆخۆی خەتای ئەرمەنەکان بوو لە ڕاستیدا.
زۆربەی موسڵمانان بە دوایین خەلیفەی تەواوی موسڵمانانی دادەنێن، کە ھیمەتێکی بەرزی ھەبوو لە کێشە ئیسلامیەکاندا، وپڕۆژەی سکەی ئاسنی حیجازی لێدا کە مەدینە بە دیمەشقەوە ئەبەستێت وئەیویست ئەو خەتە درێژکاتەوە بۆ ھەریەک لە ئەستەنبوڵ و بەغدا کە لە کاتی جەنگی جیھانی یەکەم ئینگلیز پڕۆژەکەیان لەناوبرد چونکە لەوەدەترسان ئەو پڕۆژەیە جیھانی ئیسلامی بەیەکەوە گرێ بدات.
بەشێک لە نەتەوەی عوسمانی پێشوازی گەڕانەوەی حوکمی دەستوریان کرد دوای دوورخستنەوەی سوڵتان عەبدولحەمید، لە کاتێکا زۆربەی موسڵمانان تا ئێستا ڕێز لەم سوڵتانە ئەنێن کە دەسەڵاتی لە دەست دا لە پێناو خاکی فەلەستیندا کە ڕازی نەبوو بیفرۆشێت بە سەرکردەکانی سەھیۆنیەت ئەوەش گەورەترین شکۆمەندی بوو بۆ ئەو سوڵتانە.
عەبدولحەمیدی دووەم لە دایک بووە لە ٢١ی ئەیلولی ١٨٤٢ز، کوڕی سوڵتان عەبدول مەجیدی یەکەم بوو، ولە تەمەنی ٧ ساڵیدا بووە دایکی کۆچی دوایی کردووە، عەبدول مەجید پەروەردەبوونی دایە دەستی ژنی باوکی کە گرنگی پێدا وخۆشی ئەویست وڕێگەی گەیشتن بە تەختی دەسەڵاتی پێدا لەبەر ئەوە ناسرا بە (سوڵتانی دایکی).
سوڵتان عەبدولحەمید ھەردوو زمانی (عەرەبی وفارسی) فێر بوو وکتێبی ئەدەب ودیوانی شیعری خوێندوە.
عەبدولحەمید ناسرا بوو بە وەرزش کردن وئەسپ سواری وپارێزگاری کردن لە پەرستنەکان ودروشمە ئیسلامیەکانی ودوورکەوتنەوە لە مادە بێ ھۆشکەرەکان وحەز بە تەنیایی کردن. عەبدولحەمید دارتاشێکی لێھاتوو بوو، وشوێنێکی ئیشی بچوکی لە باخچەی کۆشکەکەیدا لە ئەستەنبوڵ، وچەندین ئارەزووی جیاوازی ھەبوو لەوانە وێنە گرتن وھەستاوە بە وێنەگرتنی ھەموو لایەکی ئەستەنبوڵ ولە ئەلبومێکدا کۆی کردونەتەوە کە لە ١٢ بەرگ پێک ھاتووە وئەلبومەکە لە کتێبخانەی کۆنگرێس لە واشنتۆن لە بەشی تورکی ھەواڵی جیھاندا پارێزراوە، وھەروەک گرنگی ئەدا بە ئۆپێرا، ونوسینگەیەکی ھەبوو بۆ وەرگێڕان و شەش وەرگێڕ ئیشیان تیا ئەکرد وسەرسام بوو بە چیرۆکەکانی شارلۆک ھۆڵمز وشاعیر بووە وەک سوڵتانە عوسمانیەکانی تر.
سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم خەلافەتی گرتە دەست لە ٣١ی ئابی ١٨٧٦ز، ودەسەڵات لەوپەڕی خراپیدا بوو لەو کاتانە، لە ناوخۆ ودەرەوە، لە ھەمان ساڵدا دەوڵەتی عوسمانی کەوتە ئەزمەیەکی ئابوریەوە لە ماوەی حوکمی سوڵتان عەبدول عەزیز کە کۆمەڵەی ئیتیحاد وتەرەقی توانیان لایبدەن لەسەر حوکم ساڵی ١٨٧٦ز بە پیلانێک کە ھەندێک لە پیاوەکانی کۆشک ڕێکیان خستبوو، ولە دوای ئەو موڕادی پێنجەم برای عەبدولحەمید دەسەڵاتی گرتە دەست، دوای ماوەیەکی کەم لادرا کە نزیکەی ٣ مانگ و٣ ڕۆژ بوو ماوەکەی، سوڵتان عەبدولحەمید حوکمی گرتە دەست دوای ئەوەی لەگەڵ کۆمەڵەی ئیتیحاد وتەرەقی ڕێکەوت لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی عوسمانیە ئازادەکان، ومەدحەت پاشای نەفی کرد بۆ تائیف.
وڵاتەکانی ڕۆژاوا ڕێکەوتن لەسەر لەناوبردنی دەوڵەتی عوسمانی کە ناویان نا (میراتی پیاوە نەخۆشەکە)، پاشان بەشەکانی دابەش بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا یاخی بوونی بۆسنە وھەرسک ڕوویدا کە سوپای عوسمانیان شکاند وگەمارۆیان دان لە شاخی ڕەش، وسڕب شەڕیان ڕاگەیاند لە دژی دەوڵەت بە ھێزی ڕێکخراو، وتەقینەوەی شەڕی ڕوسی کە ساڵی ١٨٧٧ز دەستی پێکرد، وفشاری دەوڵەتی ڕۆژاوا مەسیحیەکان لەسەر دەوڵەت بۆ ڕاگەیاندنی دەستور وچاکسازی لە وڵاتدا، لەگەڵ ھەڵگیرسانی شۆرش لە بولگاریا بە ھاندانی ڕوسیا ونەمسا.
خەزێنەی دەوڵەت ئیفلاسی کردبوو وقەرز زۆربوو بەسەریەوە، کە قەرزەکانیان گەیشتبووە نزیکەی ٣٠٠٬٠٠٠ میلیۆن لیرەی تورکی، ھەروەک دەمارگیری نەتەوەیی سەری ھەڵدا وبانگەوازە نەتەوەییەکان کە ئامانجێکی سیاسیان ھەبوو دەستیان پێکرد، بە ھاندانی دەوڵەتە دوژمنکارەکانی ڕۆژاوا، بە تایبەت ئینگلتەرا، گرنگترین ناوەندی ئەو کۆمەڵانە لە بەیروت و ئەستەنبوڵ بوو، و مەسیحییەت دەورێکی گەورەی بینی لە دامەزراندنی ئەو کۆمەڵانە لە بەیروت، بەڵام کۆمەڵەکانی ئەستەنبوڵ چین وئەندامی جیاوازیان لە خۆ ئەگرت و یەھودی دەورێکی گەورەی ھەبوو لە دروست بوونیان لە گرنگترین ئەو کۆمەڵانەش کۆمەڵەی تورکیای لاوان بوو کە لە پاریس دامەزرا ولقی ھەبوو لە بەرلین وئەستەنبوڵ، بەسەرکردایەتی ئەحمەد ڕەزا بەگ، کە کاریگەر بوو بە ئەورووپا وبە بیرۆکەی شۆڕشی فەڕەنسی، وئەم کۆمەڵانە بە دەستی ماسۆنی جیھانی بەڕێوەئەبران، ھەر لە کاروبارە ناوخۆ خراپەکان، پیاوانێک بوون کە ڕۆڵێکی ترسناکیان ھەبوو لە دەوڵەتدا کە کاریگەر بوون بەو پێشکەوتنەی لە ئەورووپا ڕوویدا بوو، کە دووربوون لە ناسینی ئیسلام، وخەلیفەکانیان تۆمەتبار ئەکرد بە حوکمی تاکە کەسی ودیکتاتۆری وداوای دانانی دەستوریان ئەکرد بۆ دەولەت لەسەر شێوەی دەستورە ئەوروپیە مەسیحیەکان وئیشکردنیان بە شەریعەتی ئیسلامی ڕەت ئەکردەوە.
لە سەردەمی سوڵتان عەبدولحەمید سەعید نورسی زانای کوردی و یەکێک لە دیارترین سەرکردەی ڕێگە ئاینیەکان وزۆری تر بانگەوازی چاکسازی دەستور وفێربوونیان کرد، وکردنەوەی زانکۆ لە شاری ڤانی تورکی بۆ ڕاپەڕینی زانستی، وکاتێک سوڵتان عەبدولحەمید ئەم داواکاریانەی ڕەت کردەوە، سەرکردەی ڕێبازە ئاینیەکان پاڵپشتی کۆمەڵەی ئیتیحاد وتەڕەقیان کرد کە داوای چاکسازی سیاسی وکۆمەڵایەتی ئەکرد ودژایەتی سوڵتان عەبدولحەمیدیان ئەکردە وئەو کۆمەڵەیە ساڵی ١٩٠٨ز کودەتایەکیان کرد بەسەر سوڵتان عەبدولحەمید لە ژێر دروشمی (ئازادی، دادپەروەری، یەکسانی) وکودەتاکارەکان بەڵێنی سنوری جیاکردنەوەیان دا لە ماف وئەرکدا لەسەر بنەمای نەژاد وئایین.
لە ناوەندی ئەم ھەموو ئاڕاستە وشەپۆلە جیاوازانەدا سوڵتان عەبدولحەمید حوکمی کرد، ودەستی بە ئیش کرد بە پێی ئەم سیاسەتەی خوارەوە؛
قبوڵکردنی دەوڵەتی عوسمانی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی ئەرمەنی لە ناوەندەکەیدا (ویلایەتی شەشەم لە ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ) ولەو ناوچانەی موسڵمانان زۆربەی دانیشتوانی پێک دەھێنن وەک کرداری خۆکوشتن بوو بۆ دەوڵەتی عوسمانی، ژمارەی ئەرمەن (بە پێی سەرژمێری بیانی وعوسمانی) لە نێوان میلیۆنێک وسەد ھەزار بۆ میلیۆن ونیوێک بوون لە ھەموو خاکەکانی دەوڵەتی عوسمانی، لەبەر ئەوە سوڵتان نە گوێیدا بە فشاری دەرەوە ونە بە ھەڕەشەکانی ئینگلترا وناردنی کەشتیگەلەکانی جەنق قەلعە، وئەو ڕێکخراوە چەکدارانە ھەوڵی کوشتنی سوڵتانیان دا لە ساڵی ١٩٠٥ بەڵام سوڵتان ڕزگاری بوو، وتاوانبارەکە گیرا بەڵام سولتان لێی خۆش بوو.
دوورخرایەوە ولابرا لە پایەکەی لە ساڵی ١٩٠٩زاینی بە زوڵم و ستەم لەکار لابردرا و محەممەد ڕەشادی برای خرایە جێگەی. سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم کۆچی دوایی کرد لە مەنفا لە ١٠ی شوباتی ساڵی ١٩١٨ز.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عەبدولحەمیدی دووەم تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article عەبدولحەمیدی دووەم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.