مەلەوانی یان مەلەکردن (بە ئینگلیزی: Swimming) جوڵە و بزوانی زیندەوەرانە لەنێو ئاو، نەک ڕۆیشتن بە پێ لەژێر ئاو.
مەلەوانی بە چالاکییەک دادەنرێت کە بۆ خۆشی و چێژوەرگرتنە، ھەروەھا وەک وەرزشێکی جیھانی ئۆڵۆمپی دەکرێت. گەلێک سوودی وەرزشی ھەیە، ھەرچەندە دەبێتە ھۆی مەترسیش ئەو کاتەی کە مەلەوان ئاگاداری خۆی نەبێت.
لە کۆنەوە مەلەوانی ناسراوە، لە وێنەکانی چاخی بەردین دۆزراوەتەوە، لە ئەشکەوتەکانی باشووری ڕۆژاوای میسری کۆن. ھەروەھا باسی مەلەوانی کراوە لە ٢٠٠٠ ساڵ پ. ز. و لە داستانەکانی گلگامێش، ئیلیادە و ئۆدێسا، و لە ئینجیل. لە ساڵی ١٥٣٨ پرۆفیسۆری ئەڵمانی نیکۆلاس فینمان، یەکەم کتێبی نووسی لەسەر مەلەوانی. لە ئەورووپا بۆ یەکەم جار لە دەوروبەری ساڵی ١٨٠٠، مەلەوانی وەک یارییەک ئەنجام درا، کە ئەو کات شێوازی سینگەمەلە باو بوو. مەلەوانی بە یەکێک لە یارییە ئۆڵۆمپییەکان دانراوە لەوەتەی یەکەم خولی ساڵی ١٨٩٦ کە لە ئەسینای یۆنان بەڕێوە چوو. لە ساڵی ١٩٠٨، یەکێتیی جیھانییمەلەوانی (FINA) دامەزرا. لە ساڵی ١٩٥٢ مەلەوانی پەپوولەیی بوو بە شێوازێکی سەربەخۆ.
٭مەوانی ژێرئاو
درێژیی مەلەوانگەی نێودەوڵەتی ٥٠ م دەبێت، پانییەکەی ٢١ م، و قوڵییەکەشی ١.٨٠ م. ھەشت خانەی ھەیە، کە پانی ھەر یەکێکیان ٢.٥ مەترە. نێوان خانەکانیش پەتێکی درێژە بە درێژایی مەلەوانگەکە. سەبارەت بەتەختە و شوێنی خۆ بازدان، بەرزییەکەی دەگاتە نیو یان سێ چارەگە مەتر لەسەر ڕووی ئاوەکە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەلەوانی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مەلەوانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.