وەرزش پێکدێت لە کۆمەڵە یاری یان وازییەک کە بەکۆمەڵ یان جووت یان تاک دەکرێت.
ھەندێک کەس وەرزش دەکەن بە پیشەی خۆیان و ھەندێک کەس بۆ جوانی و ڕێکی لەش و تەندروستی دەیکەن و ھەندێکیش بۆ کات بەسەربردن دەیکەن. چەندین جۆری وەرزش لە جیھاندا ھەن کە ھەر لە وەرزشی تاکەکەسییەوە تا دەگاتە ئەو وەرزشانەی کە زیاتر لە سەد کەس تێیدا بە شێوەی ھەڵبژاردە و کۆمەڵ یان پێشبڕکێ بەشداری دەکەن. لە بەناوبانگترین ئەو یارییانە بریتین لە تۆپی پێ، تۆپی باسکە، مەلەوانی، کاراتێ، زۆرانبازی و تێنس و ڕەکبی و ھۆکی و پێشبڕکێی ئۆتۆمبێڵ و پاسکیل سواری و ئەسپ سواری و بالە و بەرزکردنەوەی قورسایی ھتد…
وەرزش بە گشتی بەوە دەناسرێتەوە کە چەندین جووڵەی فیزیایی تێدا ئەنجام دەدرێت. وەرزشەکان ھەموویان بە چەندین یاسا و ڕێنمایی بەڕێوەدەچن ئەویش بۆ ئەنجامدانی پێشبڕکێیەکی دادپەروەرانەیە و، ھەروەھا ڕێخۆشکەرە بۆ بەشداربوو کە بۆ بردنەوەی خەڵات سەربکەوێت.
چەندین شوێنەوار و ئاماژە ھەن بۆ ئەوەی کە چینییەکان چەندین کاری وەرزشییان پێش (٢٠٠٠ پ. ز) ئەنجامداوە. یاری جیمناستیک وا دەردەکەوێت کە یەکێک بووبێت لە یارییە کۆنەکانی وڵاتی چین. بەپێی مۆنۆمێنتی فیرعەونەکان ژمارەیەک لە وەرزش لەوانە (مەلەوانی و ڕاوە ماسی) باش پەرەیان پێ دراوە و بەرەو پێش چوون پێش چەندین ھەزار ساڵ پێش ئێستا لە میسری کۆندا.
یاریکەران یان وەرشوانان بەر لە ئەنجامدانی یارییە وەرزشییەکان ڕاھێنان دەکەن بۆ دەرخستنی ئاستی خۆیان یانخوود زۆر جار کەسایەتییەکان ڕوو لەوەرزش دەکەن و ڕاھێنان دەکەن ھەم بۆ لاوازی و ھەمیش بۆ ڕێکی لەش و تەندروستی خۆیان، پزیشکانیش یاری مەلەوانی بە باشترین یاری دادەنێن بەھۆکاری ئەوەی سەرجەم یا سەراپای ئەندامانی لەشی مرۆڤ لە جووڵە دادەبێت
وەرزشکردن بەسوودە بۆ توانای جەستەیی و ڕێکی لەش و تەندروستی گشت تاکێک بۆیە لەسەرانسەری جیھان گرنگی بەوەرزش دەدرێت لەزۆر وڵاتان وەرزش بووەتە سیمبووڵی پێشکەوتن و بەروپێشچوونی وڵاتان، یا زۆر جار مرۆڤ وەرزش دەکا بۆ لاوازکردنی خۆی چ بە یاری چ بە ئامێری وەرزشی
زۆرێک پێیان وایە پەیوەندی نێوان سیاسەت (ڕامیاری) و وەرزش پەیوەندییەکی دوورە، کەچی زۆر جار دەبینین لەپەنای وەرزش و یاری وەرزشی کێشەی سیاسی دەکەوێت نێوان وڵاتان، یاخوود لە زۆرێ لەیارییە وەرزشییەکان کەسایەتی سیاسی یا سەرۆک دەوڵەت ئامادەی یارییەکان دەبێت و وەکوو ھاندەرێکی ئاسایی ھانی ھەڵبژاردەی وڵات یان یانەکەی دەدات
وەرزش ھۆیەکە بۆ بەرەو پێشبردنی وڵات لە ڕووی ئابورییەوە بەوەی کە وڵات میوانداری پاڵەوانییەتییەکی گەورە بکا، و میوانداری پاڵەوانییەتییەکانیش ھۆیەکی تریشە بۆ ناساندی کەلتوور و ڕەگەزی وڵاتەکە بەوەی گشت مێدیاکارانی جیھانی گرینگی بە شوێن و پاڵەوانییەتییەکە دەدەن!
== گرینگترین یارییە وەرزشییەکان ==رە گبی -سپاک ترا—کریکێت-ھاکی-وشو-گورە پانی
.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە وەرزش تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article وەرزش, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.