ئۆتۆمۆبیل: ئامرازێکی ھاتوچۆ بۆ گواستنەوەی خەڵک

ئۆتۆمۆبیل (ھەروەھا: ئۆتۆمبێل، تڕومبێل، سەیارە، ماشێن) (بە ئینگلیزی: Automobile) ئەو پێڕاگوێزەیە کە چەرخی ھەیە و مۆتۆری خۆی ھەڵگرتووە.

ئۆتۆمۆبیل بەو ئامێرانە دەوترێ کە بە بێ یارمەتی و پەیوەندی بە ئامیرێکی دیکەوە و بە ھێزی ماشێنی خۆی توانای ڕۆیشتنی ھەبێت.

ئۆتۆمۆبیل: واتای گشتی و بەکارھێنانی ھەڵە, مێژوو, بەرھەمھێنان
تۆیۆتا کرۆلا، یەکێک لە ئۆتۆمۆبیلە پڕفرۆشەکانی دنیا

واتای گشتی و بەکارھێنانی ھەڵە

دەکرێ بە گشت ئەو ئامێرانە کە سەرچاوەی ھێزیان ھەیە و بۆخۆیان دەتوانن بڕۆن بوترێ ئۆتۆمۆبیل. بەڵام لە زمانی ئێمەدا تەنیا لە جیاتی واتای وشەکانی ماشێن لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و سەیارە لە باشووری کوردستان بەکار دێت.

مێژوو

لە ساڵی ١٨٨٥ کاڕل بێنز دەستی بە فرۆشتنی ئۆتۆمۆبیلەکانی کە لە جۆری ئۆتۆمۆبیلی سوتەمەنی بوون کرد. دوای ھەڵەکانی توانی تاکو ساڵی ١٨٩٦ ١٣٠ ئۆتۆمۆبیلی لەو جۆرە بفرۆشێت. دوای دروستکراوەکانی تر دروستکردنی ئۆتۆمۆبیل گەشەیی سەندوو بەشێوەیەکی خێراتر قۆناغەکانی دروستکردنی ئۆتۆمۆبیل تەواودەکران. بەڵام ئۆتۆمۆبیلەکانی ئەو سەردەمە کۆمەڵێک کێشەیان ھەبوو، کە بەجۆرێک ئۆتۆمۆبیلەکانی سەرەتا بە خێرایییەکی زۆر کەم بەڕێگەدا دەڕۆیشتن و شێوازی سواربوونیان ناڕەحەت کەربوو بۆ سەرنشینان، وەزۆر جاریش ئۆتۆمۆبیلەکان دەشکان، لەکاتێکدا چەند کەسێک لە یەک کاتدا سواری ئۆتۆمۆبیلەکە ببوونایە. بەڵام تەکنەلۆژیا پەرەیسەند و لە ساڵی ١٩٠٩ ئۆتۆمۆبیلی ڕۆلس ڕۆیسی جۆری silver ghost سیستەمێکی ساکاری ھایدرۆلیکی بۆ دانرا، کە ئەمەش یەکەمین جاربوو کە ئەم سیستەمە بەکاربھێندرێت، لە ئۆتۆمۆبیلەکان، بەڵام لەو کاتەدا تەنھا کەسانی دەوڵەمەند توانای کڕینی ئەو جۆرە ئۆتۆمۆبیلانەیان ھەبوو. بەڵام ساڵێک پێشتر کە دەکاتە ساڵی ١٩٠٨ ھێنری فۆڕد ی ئەمریکی، دەستیکرد بە دروستکردنی ئۆتۆمۆبیل بە نرخێکی زۆر ھەرزانتر، و ھێڵی بەرھەمھێنانی کارگەکە زیاد بوو، ھەزاران کرێکاری ھەبوو کە ھەر یەکەو بەرپرسی زیادکردنی بەشێکی بچووکی ئۆتۆمۆبیلەکە بوو، بەڕێژەیەک کە تەنھا تاوەکوو ساڵی ١٩٢٩ ١٥ ملیۆن ئۆتۆمۆبیلی جۆری T ford فرۆشران. بە نزیکاەیی سەدەیەک پێش ئێستا بە گشتی ڕێژەی گشت ئۆتۆمۆبیلەکان لە جیھاندا نزیکەی ٢٠٠٬٠٠٠ دروستکرابوون، باڵام ئێستا لەھەر ڕۆژێکدا زیاتر لەو ڕێژەیە ٢٠٠٬٠٠٠ ئۆتۆمۆبیل دروست دەکرێت.

بەرھەمھێنان

یەکەم ئامێر کە دەتوانین ناوی بنێین ئامێری گواستنەوە لە ساڵی ١٦٧٨ و بە دەستی فێردیناند فێربیست، بانگخوازی مەسیحی بەلژیکی داڕێژرا و بەرھەن ھات کە بە ھەڵم کاری دەکرد، ئەو ئۆتۆمۆبیلە ٦٥ سەنتی مەتر درێژ بوو و بۆ سەرگەرمی ئیمپراتۆری چین بەرھەم ھاتبوو.

ئۆتۆمۆبیل: واتای گشتی و بەکارھێنانی ھەڵە, مێژوو, بەرھەمھێنان 
یەکەم ئامێری گواستنەوە لە ساڵی ١٦٧٨ و بە دەستی فێردیناند فێربیست بەرھەم ھاتوە

داھێنانی ئۆتۆمۆبیل بە کاری کارل بێنز دەزانرێ. ئەو لە ساڵی ١٨٨٥ دا توانی یەکەم ئۆتۆمۆبیل کە بە مەکینەی شەوتانی دابھێنێ. لە ساڵی ١٨٨٨ ھاوسەری کارل، بێرتا بێنز یەکەم سەفەری ئۆتۆمۆبیلی کرد کە ١٠٦ کیلۆمەتری پێوا.

ئۆتۆمۆبیل: واتای گشتی و بەکارھێنانی ھەڵە, مێژوو, بەرھەمھێنان 
کارڵ بێنز، داھێنەری یەکەم ئۆتۆمۆبیلی مۆدێرن
ئۆتۆمۆبیل: واتای گشتی و بەکارھێنانی ھەڵە, مێژوو, بەرھەمھێنان 
بێرتا بێنز، شۆفێری یەکەم سەفەری درێژ بە ئۆتۆمۆبیل

چەند بڕگەی گرینگ لە پێش وەچوونی پڕۆسەی پێشکەوتی ئۆتۆمۆبیلەکان:

  • ساڵی ١٧٦٧ زایینی: بەرھەمھێنانی یەکەم ئۆتۆمۆبیل کە توانای کەڵک لێ وەرگرتنی ھەبێ بە دەستی کان.
  • ساڵی ١٨٧٦ زایینی: بەرھەمھێنانی مەکینەی چوار کاتە بە دەستی ئێتۆ و لانگێن
  • ساڵی ١٨٨٣ زایینی: بەرھەمھێنانی مۆتۆر کاربوراتوردار بە دەوری زۆر بە دەستی دیملێر
  • ساڵی ١٨٨٤ زایینی: بەرھەمھێنانی یەکەم مۆتۆر سایکڵ بە ھێزی ٢/١ ئەسپی ھەبوو ھەڵم بە دەستی دیلمێر
  • ساڵی ١٨٨٥ زایینی: بەرھەمھێنانی ئەتۆمبێلی سێ تەگەرە بە ئامێرێ ھەڵبوونی کارەبایی بە دەستی بێنز
  • ساڵی ١٨٩٣ زایینی: بەرھەمھێنانی کاربراتورردولف دیزێل
  • ساڵی ١٩٠٠ زایینی: داڕشتنی ئەتۆمبێل بەو شێوازەی ئێستاش باوە
  • ساڵی ١٩٢٤ زایینی: بەرھەمھێنانی ئۆتۆمۆبیل بە کەڵک ورگرتن لە مەکینەی دیزێل لە کارخانەی بێنز
  • ساڵی١٩٥٧ زایینی: بەرھەمھێنانی مەکینەی وانکێل

سەرچاوەکان

Tags:

ئۆتۆمۆبیل واتای گشتی و بەکارھێنانی ھەڵەئۆتۆمۆبیل مێژووئۆتۆمۆبیل بەرھەمھێنانئۆتۆمۆبیل سەرچاوەکانئۆتۆمۆبیلزمانی ئینگلیزیمۆتۆرپێڕاگوێز

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئەشکەوتی جاسەنەکۆڕەکتیۆرمی پیتاگۆرسسەید سادقنەجمەدین مەلاگۆراندەستووری عێراقوزەی نەرێنیھەژارحافزنامە گۆڕینەوەکەی سالم و نالیجیراڵد گاردنەرمەککەکیشوەرڕەگی دووجائاشتیکچسێ بە چواروانھەولێرگوند.axھەورامانشێرزاد حەسەنشیعرخانزادی سۆرانڕەوشتشۆڕشی شێخ مەحموودی حەفیدمحەممەدئەندامی زاوزێدەروونناسیی پەروەردەییئاڵای کوردستانتۆپی پێی سەرمێزقەزای شنگالئەفلاتوونمیرنشینی بۆتانئەی ڕەقیبزێوەرماتماتیکوێرانکردنی ھێرۆشیماڕۆژی دوایی لە ئیسلامدابزووتنەوەی ھیوامحەممەد ساڵح دیلانئەمازۆن (ڕووبار)زستانخانی لەپ زێڕیننەوشیروان مستەفامافی ئاژەڵدواھەمین ھەناری دونیائادەمقومارMکلاسیزمویکیپیدیائاوەڵناویەکێتیی سۆڤیەتتیک تۆکجێژنی ڕەمەزانجەلال تاڵەبانیچێوەکۆنفۆشیۆسمزگەوتی پێغەمبەرشارنزار قەبانیفەرھاد پیرباڵویکیپیدیای کوردیپارێزگای ھەولێرنەخۆشیی سەدەفسەنا بەرزنجیدادگاقوزکیمیابارانی ھەڵەبجە🡆 More