ژیریی دەستکرد: ژیریەک کە بەهۆی ئامێرەکانەوە دەردەکەوێت

ژیریی دەستکرد یان زیرەکیی دەستکرد (Artificial intelligence) ژیریی ئامێرەکانە؛ ھەروەھا ئەو لقەی زانستی کۆمپیوتەریشە کە مەبەستی ئافراندنی ئامێرە ژیرەکانە.

پەرتووکەکانی وانەبێژیی تایبەت بە ژیریی دەستکرد بوارەکەیان وەھا پێناسە کردووە: "شیکردنەوەی بریکارە کۆمپیوتەریە ژیرەکان و دیزاینکردنیان". بریکاری ژیر (Intelligent agent) بە سیستەمێک دەوترێ کە بە دەوروبەری خۆی بزانێ و جۆرێک دەسبەکاری ئەرکەکانی بێ کە بەختی سەرکەوتنی خۆی زۆرینە بکا. جۆن مەککارتی کە خۆی زاراوەی ژیریی دەستکردی داھێناوە لە ١٩٥٦دا، بەم جۆرە پێناسەی دەکا: "زانست و ئەندازیاریی دروستکردنی ئامێرگەلی ژیر".

ژیریی دەستکرد لەسەر ئەو بانگەشەیە دامەزرا کە دەیگوت ژیری ئەو سامانەی مرۆڤە کە بۆی ھەیە ئەوەندە بەوردی بگێڕدرێتەوە کە بتوانرێ بەھۆی ئامێرەکەوە میناکسازی و ھاوشێوەسازی بکرێ. ئەم بانگەشەیە بوو بە ھۆی سەرھەڵدانی بابەتگەلی فەلسەفی سەبارەت بە سروشتی ھزر و سنوورەکانی بەرزەفڕیی زانستی، بابەتگەلێک کە ھەر لە ڕۆژگارانی کۆنەوە چیرۆکەکان و ئوستوورەکان و فەلسەفە گرنگییان پێ دابوو. ئەوڕۆکە، ژیریی دەستکرد بووە بە پاژێکی بنچینەیی لە پیشەسازی و تەکنۆلۆژیادا و بووە بە ڕێگەچارەیەک بۆ زۆرێک لە کێشە ھەرە قورسەکان لە زانستی کۆمپیوتەردا.

سەرچاوەکان

Tags:

جۆن مەککارتیزانستی کۆمپیوتەرژیری

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

سلێمانیجێناوی خۆیینیسان (مانگ)قیبلەنماگووگڵسەروەریی یاسائازار (مانگ)پەیمانی سێڤرپشیلەجۆری یەکەمی شەکرەمایتۆکۆندریاترمزیمەزھەر خالقیدوورگەی گەنجینەکێری مرۆڤمەلا مستەفا بارزانینۆکەندی سوێزمیرنشینی مەروانیئەسیریعێراقئۆمێگایاساکانی حامۆرابیڕۆبێرت ڕیدزەویئاوێنەھیت لێجەرمالاویتۆپی پێمیرنشینی شەدادیدەزگای خێرخوازیی بارزانیسەرمایەداریمەولانای ڕۆمیبنەماڵەی بارزانیکوردقانعموعتەزیلەدەروونناسیقەزای شارباژێڕوەزارەت١٦ی شوباتفایەق بێکەسسیاسەتڕەمەزان (مانگ)یارانی ئەشکەوت (زنجیرە)شیعرھەولێرشەرەفخانی بەدلیسیشێخ سەعیدلەتیف ھەڵمەتوێرانکردنی ھێرۆشیماجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ئیمپراتۆریەتیی ساسانیمەغریبماسۆنیئەرژەنتینھاوڕەگەزخوازیپارێزگای دێرەزۆرئیبراھیمکوێستان و باغی نیشتمانی کلوێنمەمالیکەکانفەیسبووککوردیی باشووریڕۆژوو لە ئیسلامداپۆڕنپردی دەلالپەردەی کچێنیعەبدوڵڵا ئۆجەلانشەڕی کەنداوسەبری بۆتانیئامەدئەڵمانیا🡆 More