بۆلیوود

بۆلیوود ناوێکی نافەرمییە لەلایەن مێدیاکانەوە بەکاردێت بۆ کارخانەی یان پیشەسازی فیلمە ھیندییەکان کە دەکەوێتەی ناوچەی مەننەت لە مۆمبای لە ھیندستان.

زۆر جار بۆلیوود بە سینەمای ھیندستان دادەنرێت. بەڵام لە ڕاستیدا ئەو ناوە تەنیا بۆ ئەو فیلمانەیە کە بە زمانی ھیندیین وە زۆرجار زمانی ئوردوویش بەکاردێت. وشەی بۆلیوود لەئەنجامی لێکدانی وشەی بۆمبای (ئەو ناوە بۆ شاری مۆمبای بەکاردەھات تاکوو ساڵی ١٩٩٦) و ھۆلیوود ھاتووە. زۆرینەی فیلمەکانی بۆلیوود یاخوود ھەمووی گۆرانی سەمای تێدای کە بەیەکەوەش تۆماردەکرێن و زۆرینەی گۆرانییەکانی بەشێوەی پلەی باک واتە لەلایەن گۆرانیبێژانی دی دەوترێت. وە ماوەی فیلمەکانی بۆلیوود زۆر درێژترن لە چاو فیلمەکانی ھۆلیوود بەجۆرێ ماوەی فیلمەکان درێژترن لە دوو کاتژمێر.

بۆلیوود
پۆستەری یەکەم فیلمی بۆلیوود (کەبەدەنگەوە دەرھێنرابێت) ساڵی ١٩٣١

بۆلیوود پڕقازانجترین سینەمای وڵاتی ھیندستانە کە ٤٣٪ لەقازانجی سینەمای وڵاتەکە لەبۆلیوودەوە لەوکاتەی ٣٦٪ بۆ سینەمای تێلوگو و تامیلییە وە سینەماکانی دیکەی ھیندستانیش ٢١٪ ڕێژەکەیان بەردەکەوێت. بۆلیوود یەکێکیشە لە گەورەترین سینەماکانی جیھان بۆ بەرھەمھێنانی فیلم وە یەکێکیەشە لەو سینەمایانەی جیھان کەساڵانە زۆرترین فیلم بەرھەمدەھێنن. لەساڵی ٢٠١١ ٣. ٥ میلیارد لە بلیتەکانی بۆلیوود فرۆشراون لەتەواوی جیھان کە بەراود بە ھۆلیوود ٩٠٠ ھەزار بلیتی زیاترە. لەساڵی ٢٠١٤ بۆلیوود ٢٥٢ فیلمی بەھەمھێنا ئەوەش لەکۆی ١٩٦٩ فیلم بووە لە تەواوی ھیندستان.

وشەزانی

وشەی بۆلیوود لەئەنجامی لێکدانی وشەی بۆمبای (ئەو ناوە بۆ شاری مۆمبای بەکاردەھات تاکوو ساڵی ١٩٩٦) و ھۆلیوود واتە سینەمای ئەمریکی ھاتووە. بەڵام ھاوشێوەی ھۆلیوود، بۆلیوود ناوچەیەکی دیاریکراوی فیزیکی نییە بۆیە زۆرجار بە ئامۆزا ھەژارەکەی ھۆلیوود دەناسرێت.

لەھیندستان یەکەمجار سینەمای تامیلی بوو کە پاشگری 'وود'ی وەرگرت کە ئەو کارخانە سینەماییە دەکەوێتە بەنگالی ڕۆژاوا لەھیندستان ئەمەش لەساڵی ١٩٣٢ بوو لەدوای ئەودا بۆلیوود پاشگری 'وود'ی وەرگرت.

مێژووی بۆلیوود

دەستپێکی بۆلیوود

فیلمی راجا ھاریشاندرا (Raja Harishchandra) بە یەکەمین فیلمی مێژووی بۆلیوود دادەنرێت کە لە ٣ی ئایاری ١٩١٣ نمایشکراوە کە فیلمێکی بێدەنگ بوو وە ماوەکەی تەنیا ٤٠ خوولەک بووە کەلەلایەن دادا ساھیب فالکیی کاری دەرھێنانی بۆ کرابوو. وەیەکەم فیلمیش بە بەدەنگ کە بەزمانی ئوردوو بەرھەمھات لەڕۆژی ١٤ی ئازاری ١٩٣١ نمایشکرا لەلایەن دەرھێنەر ئەردشێر ئێرانی بوو بەناوی (Alam Ara) کە لە ١٢٤ خولەک پێکھاتبوو، لەلایەن ھەمان دەرھێنەر واتە ئەدشێر ئێرانی لەساڵی ١٩٣٧ فیلمی کیسان کانیا (Kisan Kanya) دەرھات کە بەیەکەم فیلمی ڕەنگاوڕەنگی ھیندی دادەنرێت کە لە ١٣٧ خولەک پێکھاتبوو.

لەساڵانی ١٩٣٠ بۆلیوود ساڵانە ٢٠٠ فیلمی بەرھەمدەھێنا.

ساڵانی سییەکان و چلەکانی سەدەی بیستەھەم بە سەردەممێکی کاریگەر لە سینەمای ھیندی دادەنرێت، چونکە رووداوی شەڕی جیھانیی دووەم کاریگەری راستەوخۆی کردە سەر سینەما و بزووتنەوەی رزگاریخوازیی ھیندی دەستیپێکرد ھەروەھا جیابوونەوە گەورەکەی ھیند و پاکستان لە ئابی ١٩٤٧.

تاوەکوو ساڵانی ١٩٥٠ بۆلیوود ناوبانگی باشی پەیدانەکرد لەئاستی جیھانیدا. لەوکاتەوە فیلمی میلۆدراما و ڕۆمانسی و میوزیکی دەستی بەسەر بۆلیوودا گرتبوو. سەرکەوتووترین ئەکتەری ئەو سەردەمیش لە پیاوان (دیف ئەناند و دیلیپ کۆمار و راج کاپوور) بوون و لە لە ژنانیش (نێرگس و مینا کۆماری و نۆتان و مادھوبالا).

سەردەمی زێڕین

بۆلیوود 
ئەمیتاب باچان، بەناوبانگترین ئەکتەری فیلمە ھیندییەکان

لەپاڵ سەربەخۆبوونی ھیندستان، لەماوەی ١٩٤٠ تاکوو ١٩٦٠ بە وەچەرخانێکی مێژوویی دادەنرێت بۆ سینەمای ھیندی. لەم ماوەیە چەندین فیلمی باش و لەئاستی ڕەخنەگرانە بەرھەمھاتن کە لەسەرووی ھەموویانەوە لەساڵی ١٩٥٧ فیلمی پیاسا (Pyaasa) واتە تێنووی گورو دەت وە فیلمی پەڕە گوڵینەکان (Kaagaz Ke Phool) لەساڵی ١٩٥٩ وە دواتر دەرکەوتنی ئەکتەری بۆلیوود ڕاج کاپوور کەچەندین فیلمی گەورەی بەرھەمھێنا لەوانە ئاوارە (Awaara) لەساڵی ١٩٥١، وە فیلمی بەڕێز ٤٢٠ (Shree 420) لەساڵی ١٩٥٥. ھەروەھا فیلمی شانازی (Aan)ی دیلیپ کومار لەساڵی ١٩٥٢. ئەو فیلمانە کاریگەری زۆری ھەبوو لەسەر گوند و شارۆچکەکانی ھیند، بەوەی فیلمی ئاوارە وێنای شاری بە دڕندەیی و کابووس نیشانداوە وە فیلمی پیاساش وێنای نادادپەروەری و ناواقیعی لەشارەکان پیشانداوە. جگە لەو فیلمانە چەندین فیلمی دیرۆکی بۆ مێژووی سینەمای ھیندستان نمایشکران لەوانەی فیلمی دایکی ھیند کەلەلایەن ستۆدیۆی مەحبووب بەرھەمھێنرابوو لەساڵی ١٩٥٧ ئەو فیلمە بووە یەکەم فیلمی ھیندستان کە پاڵێوراوبێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی بیانی وە فیلمەکە تا قۆناغی کۆتاییەکانی پێشبڕکێی ئۆسکار مایەوە. وە فیلمی ئیمپراتۆری مەغۆل (Mughal-e-Azam) لەساڵی ١٩٦٠ دەرچوو کە تاوەکوو ئێستاش بەیەکێ لەفیلمە ھەرەگەورەکانی مێژووی سینەمای بۆلیوود دادەنرێت. لەو سەردەمەدا کەمال ئەمۆری و ڤیجای بھات لەباشترین فیلمسازەکان بوون وە ھەریەکە لە دیلیپ کومار، ڕاج کاپوور، دیڤ ئەناند وە گورو دەت باشترین ئەکتەرەکانی ئەو سەردەمەبوون لەبەرامبەردا لەئاستی خانمەئەکتەرەکانیش نەرگز، ڤیجایانتیمالا، مینا کوماری، نیتان، مادوبالا لەباشترینەکان بوون.

بەشی زۆری لەفیلمەکانی ١٩٥٠ بۆ ١٩٦٠ لەناو باشترین فیلمەکانی مێژووی بۆلیوود لەقەڵەم دەدرێن. فیلمی پیاسای ١٩٥٧ لەلایەن گۆڤاری تایمەوە بەیەکێ لەباشترین ١٠٠ فیلمەکانی مێژووی سینەمایی جیھان دیاریکراوە.

سینەمای نوێ

لەکۆتاییەکانی ١٩٦٠ و سەرەتای ١٩٧٠ فیلمی ڕۆمانسی و ئەکشن لەسینەمای بۆلیوود پێشکەوتنی زۆر بەخۆیدا دەبینێت بەتایبەتی بە دەرکەوتنی ئەکتەری نوێ لەوانە ڕاجیش خانا، دارمەندرا، سانجیڤ کومار، شاشی کاپوور وە کچە ئەکتەرەکانییش وەکو شارمیلا تاگۆری، مومتاز و ئاشا پاریک. لەناوەڕاستی حەفتاکان فیلمە ڕۆمانسییەکان تێکەڵی کاری چەتیی و مافیایکران بەتایبەت بەناسراوبوون ئەمیتاب باچان کە بەپیاوە تووڕەکە دەناسرایەوە، ھەروەھا لەوکاتەدا چەندین ئەکتەری دیکە دەرکەوتن لەوێنەی میتون چاکربۆرتی، ئەنیل کاپوور وە سەنی دیۆل وە تاکوو کۆتاییەکانی ١٩٩٠ ئەمانە بەھاوبەشی لەگەڵ خانمەئەکتەرەکانی وەکو ھیما مالینی و جایا باچان و ڕاخا ناسراوبوون.

فیلمی شۆلەی یان شوعلە (Sholay) لەساڵی ١٩٧٥ دەرچوو بەیەکێ لە باشترین فیلمەکانی ئەو سەردەمە دادەنرێت کە لەنواندنی ئەمیتاب باچان و دارمەندرا بوو و دیالۆگەکانی ئەو فیلمە ئێستاش لەبیری زۆرێک لەخەڵکان ماوە، ھەروەھا فیلمەکەکانی ئەو سەردەمە دەستکەوتی داراییان بەرزبوونەوەی زۆری لەچاوی قۆناغەکانی پێشووتر بەخۆوە بینیبوو. ھەرلەساڵی ١٩٧٥ فیلمی (Deewar) لەلایەن یاش چۆپراوە دەرھێنانی بۆکرا و ئەویش یەکێکە لە فیلمە بەھێز و پڕداھاتەکانی سەردەکەمە. لەساڵی ١٩٨٨ فیلمی سەلام مومبای (Salaam Bombay!) دەنگدانەوەیەکی نێودەوڵەتی بەخۆیەوە بینی وە بووە یەکێک لەو پێنج پاڵێوراوەی بۆ وەرگرتنی باشترین خەڵاتی بیانی ئۆسکار بپاڵێورێت.

لەماوەی ١٩٨٠یەکان بۆ ١٩٩٠ەکان فیلمەکانی بۆلیوود زیاتر لەبابەتی ڕۆمانسی و خێزانی وە میوزیکی بوون. لەنموونەی فیلمەکانی لەدۆزەخەوە بۆ دۆزەخ (Qayamat Se Qayamat Tak) لە١٩٨٨ وە خۆشەویستم ھەیە (Maine Pyar Kiya) لە ١٩٨٩ وە فیلمی دیلوالێ دولھانیا لێ جایانگێ لەساڵی ١٩٩٥ وە فیلمی ھەندێکجار ڕوودەدات (Kuch Kuch Hota Hai) لەساڵی ١٩٩٨ لەو سەردەمە چەندەین ئەکتەری نوێ دەرکەوتن لەوانە عامر خان، سەلمان خان، شاروخ خان وە کچەئەکتەریش لەوانە مادھوری دیکشیت، سریدڤی و جوھی چاولا. لەو سەردەمەدا لەڕووی بازرگانییەوە فیلمە ڕۆمانسی و کۆمێدییەکان سەرکەوتوو دەبوون بەتایبەت فیلمەکانی ئەکتەری کۆمێدیا گۆڤیندا وە لەخانمانیش کاریشما کاپوور وە ڕاڤینا تاندۆن لەچەندین فیلمی کۆمێدی دەرکەوتن. ھەر لەو سەردەمە ئاکشای کومار دەرکەوت کە زیاتر فیلمەکانی ئەوکاتەی ئەکشن و ھەستبزوێن بوون بەتایبەتی لە زنجیرە فیلمی خیلادی. ھەر لەو سەردەمە چەند ئەکتەر و خانمەئەکتەر دیکەی دەرکەوتن و سەرکەوتووبوون وەکو نانا پاتیکار، مانیشا کۆیرالا، تابو وە مەنۆج باجپال.

لەسەرەتای ٢٠٠٠ەوە بۆلیوود لەئاستی جیھانیدا زیاتر ناوبانگی پەیداکرد ھەروەھا ئاست و جۆری فیلمەکانی بەرزتربۆوە لەڕووی چیڕۆک و تەکنیک و نواندن و ئەنیمەیشن و چەندین کۆمپانیای بەرھەمھێنانی نوێ دامەزران وە وە بەشێکیشییان چەندین فیلمی مۆدێرنییان سازکرد لەوانە یاش ڕاج فیلمز وە دارما پرۆدەکشن وەک فیلمەکانی کەل ھۆن ھۆ لە ٢٠٠٣ وە ڤیر زارا لە ٢٠٠٤ وە کۆل میل گایا لە ٢٠٠٣، کڕیش لە ٢٠٠٦، جەب وی میت لە ٢٠٠٧. ئەو ئەکتەرانە لە ٢٠٠٠ تاوەکوو ٢٠١٠ دەرکەوتن ئەوانەبوون کارینا کاپوور، شاھید کاپوور، سەیف عەلی خان، ڕانی موکەرجی، ھریتیک رۆشان، ئایشواریا رای باچان وە پریتی زینتا.

لەدوای ٢٠١٠ەوە سەلمان خان و ئاکشای کومار زۆرترین فیلمی ڕۆمانسی و ئەکشنییان دەکرد کە بینەرێکی زیاترییان لەخۆ کۆکردەوە وێڕای ئەوەی ھەردووکییان لەساڵانی ١٩٩٠ دەرکەوتن. وە لەدوای ٢٠١٠ چەند ئەکتەرێکی دیکەش دەرکەوتن لەوانە دیپیکا پادوکۆن، ڕانبیر کاپوور و ئانوشکا شارما و کاترینا کێف ھەروەھا لەو سەردەمە فیلمەکان زیاتر بەجیھان وەک فیلمی پیکەی و باجرەنگی بایجان کە لە ٢٠١٤ و ٢٠١٥ نمایشکران و بوونە پڕداھاتترین فیلمی مێژووی بۆلیوو.

ھەڵبژاردنی ئەکتەر

زۆرینەی خەڵکی ھیندستان خەونی ئەوەیان ھەیە ببنە ئەکتەری بۆلیوود، بەتایبەتی ئەوانەی لە مومباین بەڵام ژمارەیەکی کەم لەوکەسانە سەرکەوتوو دەبن. لە بۆلیوود بەدەگمەن ئەکتەری بیانی (نا ھیندی) دەردەکەون بەڵام نموونەی ئەلێس پاتین لەفیلمی (Rang De Basanti) لەساڵی ٢٠٠٧ دەرکەوت، لەگەڵ ئەوەش بۆلیوود لەوڵاتە دراوسێکان بەتایبەت پاکستان و سریلانکا بەشداربووی ھەیە لەوانە فواد خان و جاکلین فێرناندێزدەقی پەڕە.

سەما و گۆرانی

زۆرینەی فیلمەکانی بۆلیوود لەجۆری میوزیکاڵیدان ئەوەش بەبوونی چەند گۆرانییەک لەفیلمەکە. زۆرجار فیلمەکانی بۆلیوود سەرکەوتوودەبن لەڕووی بازرگانییەوە بەھۆی بوونی گۆرانی و میوزیکی باش کە سەرنجی بینەرانی بەخۆیدا ڕابکێشێت. وە زۆربەی گۆرانییەکانی بۆلیوود پێش دەرچوونی فیلمەکە لەبازاڕ دەردەچن ئەمەش بۆ سەرنجڕاکێشانی خەڵکە، لەم دواییەش گۆرانییەکان لەماڵپەڕە ڤیدۆییەکان وەکو یووتیووب بڵاودەکرێتەوە. گۆرانییەکانی بۆلیوود لەلایەن گۆرانیبێژی پلەی باکەوە دەگووترێتەوە.

سەماکردنیش یەکێکە لە خاڵە ھەرە دیارەکانی ناو فیلمەکانی بۆلیوود. بەشێکی زۆری گۆرانییەکانی بۆلیوود سەمایان لەگەڵە.

خەڵاتەکان

بۆلیوود 
پریانکا چۆپرا لەنمایشی سەمادا لەفیستیڤاڵی سکرین ئەوارد لەساڵی ٢٠١٢)

بۆلیوود زۆر بەکەمی پێشبڕکێ و ئارەزووی بەشداریکردن لە ئۆسکار و خەڵاتە جیھانییەکان دەکەن لەبڕی ئەوە چەندین خەڵاتی ناوخۆییان ڕێکخستووە لەنموونەی فیلم فەیر کە لەوەتەی ١٩٥٤ بەڕێوەدەچێت و گرنگییەکی زۆری ھەیە لەلای ئەکتەر و کەسایەتییەکانی ناو بۆلیوود و بەگرنگترین خەڵاتی دادەنێن. لە ئاستی ئۆسکاریش سێ فیلم گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی واتە پێنج فیلمە کۆتاییەکەی باشترین فیلمی بیانی ئۆسکار ئەوانیش فیلمەکانی دایکی ھیند لە ١٩٥٧ وە سەلام مومبای لە ١٩٨٨ وە لاگان لە ٢٠٠١.

لە زۆربەی خەڵاتەکاندا ئەکتەرەکان نمایشی سەما و جووڵەی ئەکشن دەکەن و سەرنجی ئامادەبووان و بینەران ڕادەکێشن.

بۆلیوودە لەدەرەوە

بۆلیوود لەدەرەوەی ھیندیش بینەری باشی ھەیە، لەوانە نێجیریا، میسڕ، سەنیگال وە ڕووسیا. لەم دواییەش بینەرە نا ھیندییەکانی ڕوو لەزیادبوونە

ئاسیا

فیلمەکانی بۆلیوود بینەرێکی باشییان ھەیە لە ئەفغانستان، بەنگلادێش، نیپال، پاکستان وە سریلانکا. بەشێکی زۆر لەپاکستانییەکان بینەری بۆلیوودن بەوەی زمانی سەرەکی وڵاتەکەیان ئوردووە و نزیکە لەھیندییەوە. وڵاتی پاکستان بەھۆی کێشەی سیاسییەوە لەگەڵ ھیند ھێنانی فیلمەکانی بۆلیوودی لەساڵی ١٩٦٥ ڕاگرت بەڵام فرۆشتنی دی ڤی دی نایاسایی وە پەخشی تەلەفزیۆنی بەشێوەی یاسایی وایکردووە ھێشتا بینەری بۆلیوود بەردەوامبێت لەپاکستان وە لەم دواییانەش لەدوای ٢٠٠٦ەوە بەتایبەت پاکستان جارێکی دیکە ڕێگای بە نمایشکردنی بۆلیوود دایەوە لەوڵاتەکەی بەڵام بەشێک لەفیلمەکانی بۆلیوود ڕادەگیرێن ئەگەر لەگەڵ بۆچوونی سیاسەتی پاکستان یەکنەگرێتەوە. فیلمی فانتۆم ڕاگیرا لەپاکستان, دوای ساڵانی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٨ فیلمەکانی بۆلیوود لەپاکستان داھاتییان باشبوو بۆیە ساڵانە ژمارەی نمایشکردنی فیلمەکان لەو وڵاتە بەرزتردەبوونەوە. فیلمەکانی بۆلیوود لە نیپاڵ بینەرێکی زۆری ھەیە تەنانەت لەفیلمە نیپاڵییەکانیش داھاتییان بەرزترە ھەریەکە لە شاروخ خان و سەلمان خان و ئاکشای کومار زۆر ناسراون لە نیپاڵ، ھەروەھا لە ئەفغاسنستانیش بەھەمان شێوە بۆلیوو بینەری باشی ھەیە. بەپێچەوانەی پاکستان بەشێک لەوفیلمانەی کە باسی تیرۆریزم دەکەن لە ئەفغانستان لەو وڵاتە ڕانەگیراون لەنموونەی دارمەتما (Dharmatma) و کابول ئێکسپرێس (Kabul Express)، خودا شایەتە (Khuda Gawah) وە ڕزگاربوون لە تاڵیبان (Escape from Taliban).

فیلمەکانی بۆلیوود لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیاش بینەری زۆرییان ھەبووە بەتایبەت لە چین، ژاپۆن وە کۆریای باکوور ئەمەش مێژووییەکی درێژی ھەیە ھەر لە ١٩٤٠ و ١٩٥٠ەکان ھەندێک فیلمی ھیندی لەوکاتەدا لە چین و ژاپۆن بینەری زۆرییان ھەبوو و تاکوو ئێستاش لەو وڵاتە ناوییان ماوە، وەک فیلمی (Dr. Kotnis Ki Amar Kahani) لەساڵی ١٩٤٦ وە ئاوارە (Awaara) لە ١٩٥١ وە (Do Bigha Zamin) لە ١٩٥٣ وە ئەکتەری ناسراوی ئەوکاتە ڕاج کاپوور لەو وڵاتە خەڵاتی تایبەتی وەک ئەستیرەی فیلمەکانی پێدراوە و گۆرانی من ئاوارەم "Awara Hoon" لەوڵاتەکە ناوبانگێکی زۆر نایەوە. دوای ئەو ساڵانە فیلمە ھیندییەکان لە چین ناوبانگییان نەما تاکوو ٢٠٠١ فیلمی لاگان نمایشکرا و یەکێکبوو لە پاڵێوراوانی باشترین فیلمی بیانی ئۆسکار وە فیلمسازی چینی ھی پینگ پەسەندی میوزیکی فیلمەکەی کرد بەتایبەت ئاوازدانەرەکەی ئەی ئار ڕەحمان وە لەساڵی ٢٠٠٣ ھەمان فیلمساز لەفیلمەکەی (Warriors of Heaven and Earth) کاری داڕشتنی میوزیکەکەی بە ئەی ئار رەحمان سپارد.

ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا

لەلایەکی دیکەشەوە فیلمەکانی بۆلیوود لەوڵاتە عەرەبییەکانیش باوە بەتایبەت لە ئیمارات، میسر، ئەردەن وە زۆربەی فیلمەکانی بۆلیوود لەلایەن کۆمپانیا بەرھەمھێنەرەکانەوە ژێرنووسی عەرەبی دەکرێن بۆ ئەو وڵاتانە ئەمەش بۆ کۆکردنەوەی بینەری زیاترە لەسینەما. ھەروەھا لەلایەکی دیکەشەوە کەناڵی عەرەبی تایبەت ھەیە بە بۆلیوود لەوانە ئێم بی سی بۆلیوود وە زی ئەفلام کە فیلمی بۆلیوود نمایشدەکەن. لە میسر فیلمەکانی بۆلیوود ھەر لە حەفتا و ھەشتاکانەوە باو بووە. لە تورکیاش ساڵی ٢٠١١ بۆیەکەمجار فیلمی بەرفی (Barfi) گەیشتە سینەماکان وەک یەکەم فیلمی بۆلیوود لەو وڵاتە. لە ئیسرائیلیش سەرەتاکان بینەری باشی ھەبوو لەسینەما بەڵام دواتر وردە وردە کەمتربوویەوە بەڵام لەئێستاشدا کەناڵی تەلەفزیۆنی تایەبتی ھەیە بەفیلمەکانی بۆلیوود.

ئەوڕووپا

لە ئاستی ئەورووپادا بۆلیوود لە بەریتانیا بینەری زۆرترینە لەچاو وڵاتەکانی دیکە. زۆرجاریش دەگاتە باشترین ١٠ فیلمی حەفتە لەبۆکس ئۆفیس وڵاتەکە. لەساڵی ٢٠٠١ فیلمی ھەندێکجار خۆشی ھەندێکجار ناخۆشی (Kabhi Khushi Kabhie Gham) یەکەمین فیلم بوو بگاتە سینەماکانی بەریتانیا وە دواتر لە ھۆلەندا و ئەڵمانیا، وە سکاندیناڤیایش.

یەکێتیی سۆڤییەت

فیلمەکانی بۆلیوود ناوبانگییەکی ئێکجار باشییان ھەبوو لە یەکێتیی سۆڤیەت. فیلمەکانی بۆلیوود دۆبلاژی (بەدەنگی) ڕووسی بڵاودەکرانەوە. ھۆکاری ناوبانگی بۆلیوود لە یەکێتیی سۆڤییەت ئەوەبوو ڕووسیا لە دوای شەڕی جیھانی دووەم جێگرەوەیەکی دەویست بۆ ھۆلیوود واتە سینەمای ئەمریکی بەمەش بۆلیوود باشترین جێگرەوە بوو بۆئەو وە ھیندییەکانیش سوودی باشییان لە ڕووسیا وەرگرت و دۆستایەتییەکی قووڵ درووستبوو. Bollywood Russia.

ڕاج کاپووری ئەکتەر دڵخوازی ڕووسییەکان بوو. لەساڵی ١٩٧٠ ڕاج فیلمێکی بەرھەمھێنا لەژێرناوی 'ناوم جۆکەرە' (Mera Naam Joker) کە لەئەم فیلمەدا خانمەئەکتەری ڕووسی (Kseniya Ryabinkina) بەشداربوو وەک ڕۆڵی سەرەکی لەفیلمەکە. پێش ئەو فیلمەش لەساڵی ١٩٥٧ فیلمی گەشتێک بەنێو سێ دەریا (Journey Beyond Three Seas) کە پڕۆژە فیلمێکی سۆڤیەتی و ھیندی بوو بەرھەمھێنرابوو کە خانمەئەکتەری بۆلیوود نەرگز ڕۆڵی سەرەکی گێڕابوو کەیەکێکبوو لەباشترین خانمەئەکتەرەکانی ئەو کاتە.

لەدوای ھەڵوەشانەوەی یەکێتیی سۆڤییەتیش ئەوا ھۆلیوود جێگای بۆلیوودی گرتەوە لە ڕووسیا لەگەڵ ئەوەش سینەمای ناوخۆیی ڕووسیاش پێشکەوتنی باشتری بەخۆوە بینی جگە لەوەش ھێشتا بۆلیوود لای بەشێک لەڕووسییەکان وەک یادگاری و بینەر ماوە وە لەساڵی ٢٠٠٥ فیلمی بۆلیوود (Lucky: No Time for Love) زۆرینەی دیمەنەکانی لە ڕووسیا وێنەیان گیرابوو. سەرەڕای زاڵبوونی ھۆلیوود بەڵام ڕۆژنامە ڕووسییەکان ئاماژە بەوەش دەکەن کە بینەری بۆلیوود زیادی کردووە لەناو ڕووسە لاوەکان.

باکووری ئەمریکا

بۆلیوود لە ئەمریکا و کەنەدا بینەری باشی ھەیە بەتایبەت لەشارە گەورەکانی وەکو تۆرینتۆ، شیکاگۆ و نیۆیۆرک. کۆمپانیای یاش ڕاج فیلمز کەیەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیا بەرھەمھێنەرەکانی فیلمی بۆلیوود و بڵاوکردنەوەی فیلمی بۆلیوود لە ئەیلوولی ٢٠٠٥ ڕایگەیاند کەلەو ساڵەدا ١٠٠ میلیۆن دۆلار قازانجی بووە لەفرۆشی بلیتی سینەما و گۆرانییەکان.

باشووری ئەمریکا

بۆلیوود لە باشووری ئەمریکا زۆر ناوبانگی نییە بەڵام ھەندێک لەفیلمەکانییان نمایشدەکرێت و سەمای ھیندی لای کۆمەڵگاکانی ئەو وڵاتانە ناسراوە. وە کەناڵی تەلەفزیۆنی تایبەت لەو کیشوەرە ھەیە. لەساڵی ٢٠٠٦ فیلمی دووم ٢ لە ڕیۆ دی جانیرۆ لە بەڕازیل نمایشکرا. وە لەساڵی ٢٠١٢ەش فیلمی گوزاریش لە پیڕۆ.

کێشەی کۆپیکردن

یەکێک لەکێشەکانی بۆلیوود کە دووچاری بۆتەوە کە تۆمەتبار دەکرێت کە فیلمەکانییان کۆپی سینەمای ھۆلیوود و وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ئاسیایە. کە بەتایبەت لەساڵی ١٩٩٠ چەندین فیلم بەرھەمھێنەرەکانییان کەوتنە بابەتی دادگایکردن بەبۆنەی کۆپیکردنی بەشێک لەفیلمەکانی ھۆلیوود."Copycat filmmaker lacks creativity". The Hindu. Chennai, India. 20 January 2006. Retrieved 13 February 2009. ; ٢٦ی ئازاری ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. بەڵام لەدواییە زۆربەی فیلمەکانی بۆلیوود مافی کڕینەوەی سیناریۆ لەفیلمەکانی ھۆلیوود و سینەماکانی ڕۆھەڵاتی ئاسیا ئاسیا وەردەگرن نموونە فیلمی بانگ بانگ مافی سیناریۆکەی لەفیلمی (Knight and Day) کڕیبۆوە. دەقی پەڕە.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

بۆلیوود وشەزانیبۆلیوود مێژووی بۆلیوود ھەڵبژاردنی ئەکتەربۆلیوود سەما و گۆرانیبۆلیوود خەڵاتەکانبۆلیوود ە لەدەرەوەبۆلیوود کێشەی کۆپیکردنبۆلیوود سەرچاوەکانبۆلیوود بەستەرە دەرەکییەکانبۆلیوودزمانی ئوردووزمانی ھیندیسەمامۆمبایگۆرانیھۆلیوودھیندستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

پرۆتین (خۆراک)نوێژی نیوەڕۆقەزای کۆیەئێرانئیبن خەلدوونھەورامانخەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوسپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانعوسمان کوڕی عەفانبلۆگکۆمەڵگەخاکی زیکۆلامەشروب (ڕوونکردنەوە)مەولانا خالیدی نەقشبەندیمانگە کوردییەکانفەلسەفەمەسروور بارزانیلیبرالیزممێژووی زەویئەی سی میلانزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزپارێزگاکانی کوردستانکار (ڕێزمان)ڕەوشەن بەدرخانبۆکان جافوڵاتانی ئەندامی ناتۆئایارکوردیی باکووریھەنار و فریشتەی مردنتورکیائۆگەستینئافەرینکانی ماران، حاجیاواکوردی (شاعیر)ئیبن عەرەبیمیرنشینی سۆراننێچیرڤان بارزانیبەرلینڕێکەوتننامەی واشتنۆن ١٩٩٧ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکامستەفا کەمال ئاتاتورکڕووبارشێرپەنجەی مۆخی ئێسکژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێبئیستۆنیاماسۆنیکەنگربیل گەیتسبەکتریاجافمێشکگامڵانپێڕستی شارەکانی تورکیاقورئانبەھارگەنمکارڵ مارکسسووریائەندازیاریفۆنۆلۆجیسوننەئاکرێمحەممەدتەکنۆلۆژیاپۆستەرمینمیرنشینی بابانسۆسیالیزمشنگالمافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستاننرخدانانگۆتیزستانمەحویئەگەر🡆 More