ڕام ناس کۆڤیند (لە دایکبووی ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٥) سیاسەتوان و ١٤م سەرۆکی ھیندستانە، و سەرۆکی ئێستای ھیندستانە.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
پێش سەرۆکایەتی وەک ٢٦مین دادوەری بیھار خزمەتی کردووە لە ٢٠١٥ تا ٢٠١٧، و ئەندامی پەرلەمان بووە لە ١٩٩٤ تا ٢٠٠٦، پێشووتر وەک سیاسەتوانێک، پارێزەر بووە بۆ ماوەی ١٦ ساڵ کە لە دادگای باڵای دەلھی و دادگای ڕەھای ھیندستان کاری کردووە تا ١٩٩٣
ڕام ناس کۆڤیند | |
---|---|
राम नाथ कोविन्द | |
لەدایکبوون | ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٥ (تەمەن ٧٨ ساڵ) Kanpur Dehat district |
زانکۆ | |
پیشە | سیاسەتوان، پارێزەر |
حیزب | Bharatiya Janata Party |
ھاوسەر | Savita Kovind |
خەڵاتەکان | |
پلە | Member of Rajya Sabha (١٩٩٤–٢٠٠٦)، President of India (٢٠١٧–٢٠٢٢)، governor of Bihar (٢٠١٥–٢٠١٧) |
لە ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٥ ڕام ناس لە مایکو لال و کالاواتیی گوندی (Paraunkh)ی سەربە کانپور دێھات شارۆچکەی سەربە ئوتار پرادیش، ڕام ناس خاوەنی دوو خوشک و پێنج برا بووە، باوکی فرۆشگایەکی بەڕێوەبردووە، دایکی ژنی ماڵەوە بووە، تەمەنی پێنج ساڵان بووە کاتێک دایکی کۆچی دوایی کردووە لە کاتی ئاگرکەوتنەوەیەک، دوای دەرچوونی لە قوتابخانەی سەرەتای پێویست بوو ھەموو ڕۆژێک ٨ کیلۆمەتر ببرێت بۆ ئەوەی بچێتە قوتابخانەی ناوەندی، وەک چۆن ھیچ کەسێک لە گوندەکە ئامێری گواستنەوەی نەبووە، ھەرچۆنێک بێت دواتر بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بازرگانی دەھێنێت، و بەکالۆریۆس لە یاسا دەھێنێت لە کۆلێژی داڤ (کە پەیوەندیدارە لەگەڵ زانکۆی کانپور
دوای دەرچوونی لە کۆلێژی یاسایی داڤ، کانپور، کۆڤیند دەچێتە دەلھی بۆ تاقیکردنەوەی شارستانی، لە تاقیکردنەوە دەردەچێت بەلأم ناتوانێیت بچێتە پاڵیان چونکە نمرەی پێویستی نەبوو، دواتر دەست بە کاری یاسایی دەکات
لە ١٩٧١ کۆڤیند وەک پارێزەرێک خۆی تۆماردەکات لە ئەنجومەنی دەلھی، کۆڤیند پارێزەری حکوومەت بوو لە دادگای باڵای دەلھی لە ١٩٧٧ تا ١٩٧٩، ھەروەھا وەک یاریدەدەری سەرۆک وەزیری ھیندستان (مۆراجی دێسای) کاری کردووە لە نێوان ساڵانی ١٩٧٧ و ١٩٧٨، لە ١٩٧٨ بووبە پارێزەری سەر تۆمارگە لە دادگای ڕەھای ھیندستان
لە ١٩٩١ چووە پاڵ پارتی بارتیا جاناتا، دواتر دەبێتە سەرۆکی پارتەکە لە ١٩٩٨ تا ٢٠٠٢ دواتر وەک وتەبێژی نیشتمانی لە پارتەکەی کاری کردووە،
لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٧ بووبە ١٤م سەرۆکی ھیندستان.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕام ناس کۆڤیند تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕام ناس کۆڤیند, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.