بیھار (بە ئینگلیزی: Bihar) ویلایەتێکە لە ڕۆژھەڵاتی ھیندستان.
سێیەم پڕدانیشتوانترین ویلایەتە لە وڵاتەکە، ھەروەھا لە ڕووی ڕووبەرەوە دوانزدەمین، ئەمەش ھەبوونی ڕووبەرێک بە ئەندازەی ٩٤٬١٦٣ کیلۆمەتر دووجا. بیھار ھاوسنوورە لەگەڵ ویلایەتی ئوتەر پرادیش لە ڕۆژاوا، وڵاتی نیپال لە باکوور، لە ڕۆژھەڵاتیش ھاوسنوورە لەگەڵ بەشی باکووری ویلایەتی بەنگالی ڕۆژاوا، ویلایەتی جھارکەند لە باشوورەوە. سێ لە دیارترین ناوچەکانی بیھار پێکدێت لە ماگاد، میتیلیا و بۆجپور.
لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠، بەشی باشووری بیھار کرایە ویلایەتێکی نوێ لە ھیندستان لەژێر ناوی جھارکەند. تەنیا ١١٫٣٪ خەڵکی بیھار لە شارەکاندا دەژین، ئەمەش نزمترین ئاستە لە ھیندستان لەدوای ویلایەتی ھیماچل پرادیش. ٥٨٪ دانیشتووانی بیھار لە خوار تەمەنی ٢٥ ساڵیدان، ئەمەش وایکردووە ببێتە گەنجترین ویلایەتی ھیندستان. زمانەکانی ھیندی و ئوردوو وەک زمانی فەرمی ویلایەتەکە دیاری کراون، لەگەڵ ئەوەش زمانەکانی ماتیلی، ماگاھی و بۆجپوری لە زمانەکانی دیکەی ویلایەتەکەن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بیھار تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بیھار, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.