ھیندستان

ھیندستان یان کۆماری ھیند (بە ئینگلیزی: India؛ بە ھیندی: भारत) وڵاتێکە لە باشووری ئاسیا، دووەم پڕدانیشتووانترین وڵاتی جیھانە.

بەخێربێیت بۆ دەروازەی ھیندستان

بەخێربێیت بۆ دەروازەی ھیندستان
ھیندستان

پێشەکی


Location on the world map
Location on the world map

حەوتەمین گەورەوڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە و گەورەترین وڵاتی دیموکراسییە لە جیھان لەڕووی دانیشتووانەوە. لە باشوورەوە بە زەریای ھیندی لکاوە، ھەروەھا لە باشووری ڕۆژاوا بە دەریای عەرەبییە. ھیندستان لە ڕۆژاواوە ھاوسنوورە لەگەڵ پاکستان، ھەروەھا ھەریەکە لە چین، نیپاڵ و بوتان دەکەونە باکوور؛ بەنگلادیش و میانماریش دەکەونە ڕۆژھەڵات، ھەروەھا ھیند لە زەریای ھیندییەوە دراوسێی سریلانکا و ماڵدیڤە. لەپاڵ ئەوانەش سنووری ئاویی ھاوبەشی لەگەڵ تایلەند و ئیندەنووسیا ھەیە.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو

ھیندستان

ئەمیتاب باچان (بە ئینگلیزی: Amitabh Bachchan) لەدایکبووی ١١ی تشرینی یەکەم ١٩٤٢ لە ئەڵڵائاباد و لە ڕەگەزی پەنجابییە. ناوی تەواوی (ئەمیتاب ھاریڤانش باچان) یەکێکە لە ھەرە بەناوبانگترین ئەکتەرەکانی سینەمایی ھیندستان. لەساڵی ١٩٦٩ لە فیلمی (Saat Hindustani) بۆیەکەمینجار لە فیلمدا وەک ئەکتەر کاری کرد ئەویش بەڕۆڵی ئەنوەر عەلی بوو. لەسەرەتای ساڵانی حەفتایەکان (١٩٧٠-) بەھۆی فیلمەکانی (Zanjeer) لەساڵی ١٩٧٣ وە لە لە ١٩٧٥ بە فیلمەکانی (Deewaar) و شوعلە (Sholay) ئەمیتاب ناوبانگییەکی باشی پەیدا کرد. بەھۆی کارەکانییەوە چەندین جار خەڵاتکراوە لەوانە سێجار خەڵاتەکانی فیلمی نەتەوەیی وەک باشترین ئەکتەری (National Film Awards) پێبەخشراوە کەلەمەیان ھاوڕیکۆردە لەگەڵ کەمال حەسەن و مامووتتی وە چواردەجاریش (Filmfare Awards). جگە لەکاری ئەکتەری ئەمیتاب وەک گۆرانیبێژی پلەی باک و پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی و بەرھەمھێنەری فیلم کاری کردووە. لەساڵی ٢٠١٣ ئەمیتاب لەیەکەم فیلمی ھۆلیوودیش دەرکەوت ئەمەش لە فیلمی (the Great Gatsby) بوو کە لیۆناردۆ دیکاپیرۆ ڕؤڵی سەرەکی تێدا بینیبوو.

زیاتر...

ویلایەتێکی ھیندستان

ڕاجستان (بە ھیندی: राजस्थान) گەورەترین پارێزگای ھیندستانە کە وەکوو خاکی پادشاکان ناسراوە و لە کۆندا ڕاجپووتانای پێ دەوترا.

زیاتر…

ئایا دەزانیت؟

  • کە ژمارەی ئایینەکان لە ھیندستان زیاتر لە ١٥٠٠ ئایینە و بەناوبانگترینیان ھیندۆزییە؟

جوگرافیای ھیندستان

لە ڕووی جوگرافییەوە ھیندستان دەکەوێتە باشووری ئاسیاوە. دەکەوێتە باکووری ھێڵی یەکسانی نێوان ٨–٤' و '٣٧°٦' باکوور و ٦٨°٧' و '٩٧° ٢٥' ڕۆژھەڵاتی ھێلی درێژی. ھیندستان لە پلەی حەوتەمدایە لە جیھاندا لە ڕووی ڕووبەری گشتییەوە ٣٬٢٨٧٬٢٦٣ کیلۆمەتر چوارگۆشە (١٬٢٦٩٬٢١٩ میل چوارگۆشە) ڕووبەری لە باکوورە بۆ باشووری ھیندستان ٣٢١٤ کم (١٩٩٧ میل) و لە ڕۆژھەلاتەوە بۆ ڕۆژاوا ٢٩٩٣ کم (١٨٦٠ میل) ڕووبەرەکەیەتی. سنووری وشکانی ١٥ھەزار و ١٠٦ کیلۆمەترە و ھێڵی کەناراوەکانی ٧٬٥١٧ ھەزار کم (٤٬٦٧١ میل).

ھیندستان
زنجیرە چیای ھیمالایا نیمچە دورگەی ھیندی لە بانی تبت جیا دەکاتەوە

پلێتی جوگرافیای ھیندستان ٧٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دروست بووە، دواتر بەرەبەرە بەھۆی ڕووداوە سروشتییەکانەوە فراوان و درێژتر بووەتەوە. ھاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوە سروشتیانەوە، زەریای ھیندی و زنجیرە چیاکانی ھیمالایا دروست بوون. بەشی باشووری ھیندستان، بەسرووشتی ترین پێگەی جوگرافیی وڵاتەکە ماوەتەوە. ھیندستان قەراغی زەریای بە درێژایی ٧٬٥١٧ کیلۆمەتر ھەیە. نزیکەی ٤٣٪ لەو کەنارە ئاوییانە لمین، ھەروەھا ١١٪ بەردی ڕەقن. زۆرینەی ئەو ڕووبارانەی لە ھیمالایا ھەڵقووڵاون، لە نێویاندا ڕووباری گەنگ و براھماپوترا دەڕژێنە کەنداوی بەنگال. ڕووبارە لاوەکییەکانیش وەک گۆداڤاری، مەھەندی. کاڤەری و کریشنا ڕۆڵیان ھەیە لە کەمکردنەوەی ڕوودانی لافاو، لە کۆتاییدا ئەوانیش دەڕژێنە کەنداوی بەنگال. ھەروەھا ڕووبارەکانی نارمادا و تاپتی دەڕژێنە دەریای عەرەبی.ئاووھەوای ھیندستان بەچڕی کەوتووەتە ژێر کاریگەری ھیمالایا و بیابانی تار، ھەردووکیان کاریگەری زۆریان لەسەر وەرزی ھاوین، زستان و بارانبارین ھەیە. چیاکانی ھیمالایا ڕێگری لەو شەپۆلی بایە دەکەن کە لە ئاسیای ناوەڕاست دێت، بەمەش وڵاتەکە گەرمتر دەکەنەوە. بیابانی تار ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینێت لە کۆکردنەوەی ھەور لە باشووری ڕۆژھەڵات بەمەش وایکردووە کە وەرزی ھاویندا بارانێکی چڕ ببارێت لەماوەی مانگەکانی حوزەیران بۆ تشرینی یەکەم. ھیندستان بێ بەش نەبووە لە گۆڕانەکانی ئاووھەوا، لە ماوەی ساڵانی ١٩٠١ بۆ ٢٠١٨، پلەی گەرمی ٠٫٧ سلیزی بەرزتر بووەتەوە.خاکی ھیندستان بەرەو وشکبوونەوە و بەبیابان بوون دەچێت.

زیاتر...

دەڤەر و شارەکانی ھیندستان

ھیندستان

مومبای (/mʊmˈbaɪ/ Γ، ماراتی: [ˈmumbəi]، IAST: Muṃbaī؛ هەروەها بە بۆمبای ناسراوە — ناوی فەرمی تا ساڵی 1995) پایتەختی ویلایەتی ماهاراشترای هیندستانە. مومبای ناوەندی دارایی دیفاکتۆ و پڕ دانیشتووترین شاری هیندستانە کە ژمارەی دانیشتوانی شارەکەی بە 12.5 ملیۆن (1.25 کرۆر) مەزەندە دەکرێت.[19] مومبای ناوەندی هەرێمی گەورەی مومبای، شەشەم ناوچەی گەورەیە لە جیهاندا کە ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاترە لە ٢٣ ملیۆن (٢.٣ کرۆر) کە لە ژێر هەرێمی گەورەی مومبای دەژین.[20] مومبای دەکەوێتە کەنارەکانی کۆنکان لە کەنارەکانی ڕۆژئاوای هیندستان و بەندەرێکی سروشتی قووڵی هەیە. لە ساڵی ٢٠٠٨دا شاری مومبای وەک شارێکی جیهانی ئەلفا ناوزەد کرا.[21][22] ئەو حەوت دوورگەیەی کە مومبای پێکدەهێنن پێشتر شوێنی کۆمەڵگەی خەڵکی کۆلی زمانی ماراتی بوون.[23][24][25] بۆ چەندین سەدە، حەوت دوورگەی بۆمبای لە ژێر کۆنترۆڵی فەرمانڕەوا ڕەسەنە یەک لە دوای یەکەکاندا بوون پێش ئەوەی ڕادەستی ئیمپراتۆریەتی پورتوگال بکرێن و دواتر لە ساڵی ١٦٦١دا درایە کۆمپانیای ڕۆژهەڵاتی هیندستان، لە ڕێگەی مارەیی کاترین براگانزا کاتێک هاوسەرگیری لەگەڵ چارڵزی دووەمی ئینگلتەرا کرد .[26] . لە ساڵی ١٧٨٢ەوە، شاری مومبای بەهۆی پڕۆژەی هۆرنبی ڤێلاردەوە شێوەی گۆڕدرا،[٢٧] کە ناوچەی نێوان حەوت دوورگەکەی لە دەریاوە وەرگرتەوە.[28] هاوکات لەگەڵ دروستکردنی ڕێگاوبان و هێڵی ئاسنی گەورە، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە کە لە ساڵی ١٨٤٥ تەواو بوو، شاری مومبای گۆڕی بۆ بەندەرێکی گەورەی دەریایی لەسەر دەریای عەرەبی. مومبای لە سەدەی نۆزدەهەمدا بە گەشەسەندنی ئابووری و پەروەردەیی تایبەتمەند بوو. لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا بووە بنکەیەکی بەهێز بۆ بزووتنەوەی سەربەخۆیی هیندستان. لەگەڵ سەربەخۆیی هیندستان لە ساڵی ١٩٤٧ شارەکە خرایە ناو ویلایەتی بۆمبایەوە. لە ساڵی ١٩٦٠، دوای بزووتنەوەی سامیوکتا ماهاراشترا، ویلایەتێکی نوێی ماهاراشترا دروست بوو کە مومبای پایتەخت بوو.[29]

زیاتر...

وێنەیەک لەھیندستانەوە

ھیندستان
مەھاتما گاندی (ڕاست) و جەواھرنەھرۆ لە ساڵی ١٩٣٧ کە دواتر لە ساڵی ١٩٤٧ بووە یەکەم سەرۆک وەزیرانی ھیندستان
ئەرشیڤ...

دەنگی ھەڵبژێردراو

دەنگی سروودی جانا گانا مانا.

مێژووی ھیندستان

دەروازە:ھیندستان/مێژووی ھیندستان/١

ئەرشیڤ...

پۆلەکان

کەسایەتییە ھیندییەکان

مەھاتما گاندی
مەھاتما گاندی

موھانداس کەرمچاند گاندی (لەدایکبووی ٢ی تشترینی یەکەمی ١٨٦٩–٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٤٨) سیاسەتوان و ڕێبەرێکی ڕووحی ھیندی بووە.

زیاتر...

نەتەوەکانی ھیندستان

دەروازە:ھیندستان/نەتەوەکانی ھیندستان

پانۆڕامای ھەڵبژێردراو

ھیندستان
دیمەنی پانۆرامای ھیندی بچووک (سینگاپوور). لە پارکی فارێر وەرگیراوە.

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

پڕۆژەکانی تری ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان

Tags:

ئۆقیانووسی ھیندئیندۆنیزیاباشووری ئاسیابووتانبەنگلادێشتایلەنددەریای عەرەبزمانی ئینگلیزیزمانی ھیندیسریلانکاماڵدیڤمیانمارنیپالپاکستانچینھیندستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئینتەرنێتمیرنشینی سۆرانپێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوەمووشەک ھەڵگرقەزوانمەغۆلمێژووی ئەورووپالەتیف ھەڵمەتپلەی گەرمیکلۆرزەکەریا عەبدوڵڵاتێنسی سەرمێزمامە ڕیشەنیشتیمانپەروەریتیشکی سەروو وەنەوشەییپرۆتۆکۆل (دیپلۆماسی)ئیبن سینافۆنۆلۆجیبەقەرەدۆزەخشارەزوورئێمیلی دیکینسۆنفەیلەسووفمافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستانمافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووریمەرزیە فەریقیپارێزگای ھەڵەبجەکاردانەوەی کیمیاییئێرانفیزیکزەکاتگەدەنەوشیروان مستەفاگریگۆر مەندلخورمائەرەستووئیسماعیل سەردەشتیفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێرجاڤا (زمانی بەرنامەسازی)نەخشەسەفەوییەکانسوارە ئیلخانیزادەسۆفییایەتیکەنەداحەسەن زیرەکبابا تاھیری ھەمەدانیپێڕستی پاشاکانی کۆریاخەلافەتی عەباسی لە قاھیرەدەیسەم کوڕی ئیبراھیمی کوردکرماشانئێزیدی (ئایین)دەستپێکموعەمەر قەزافیچینپێڕستی پایتەختەکانلەکفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی سلێمانیمیرنشینی باباندەوڵەتی ئەمەویقوزئەبووبەکری سدیقبۆرسەکۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکانئەلبەرت ئاینشتایندڵزارپارێزگای کەرکووکزمانەوانیشەڕی بەدرپەخشانشەیتانجوگرافیای باشووری کوردستانقەڵای شێروانەسەید سادقگۆرانیپەرلەمانی کوردستانگوڵئیسپانیا🡆 More