دەریای عەرەب پانتاییەکی ئاوییە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئۆقیانووسی ھیند، نێوان نیمچەدوورگەی عەرەبی و ھیندوستان، لە باکوور دا تێکەڵی دەریای عوممان و کەنداوی فارس بووە.
ئەم دەریایە بەشێکە لە ئۆقیانووسی ھیند. ئەوپەڕی پانتایی دەریای عەرەب ٢، ٤٠٠ کێلۆمەتر و قووڵییەکەی ٥٠٠٠ مەتر بەراورد کراوە. مەزنترین ڕووبار کە دەڕژێتە ئەم دەریایەوە ڕووباری سیندە.
ئەو وڵاتانای کە کەنارییان لەسەر ئەم دەریایە ھەیە بریتین لە؛ عوممان، ئێران، یەمەن، پاکستان، ھیندستان و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان. ھەروەھا ھەردوو شاری مومبای لە ھیند و کەراچی لە پاکستان ھاوسنووری ئەم دەریایەن.
ئەمڕۆکە دەریای عەرەب بە پێی لێکدانەوی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کەشتیوانی، پانتاییەکی ئاوییە کە لە کەنداوی عوممان تاکوو تەواوی کەنارەکانی ھیند و پاکستان و بەشیک لە کەنارەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێران و ھەروەھا کەنارەکانی جیبووتی لە قۆچی ئەفریقا لە خۆ دەگرێ.
لە سەدەکانی ١٨ و ١٩ بە کەنارەکانی یەمەن و باشووری عوممان دەوترا. بەڵام ئەمڕۆکە درێژێ و پانی و سنووری ئەم دەریایە بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ئاوپێوی نێودەوڵەتی بەم شێوەیەی خوارەوە وتراوە:
لە ڕۆژھەڵاتەوە لە سنووری خەلیجی عەدەن و باشووری نیمچەدوورگەی عەرەبی تا ڕۆژھەڵاتی کەنارەکانی ئێران و گشت کەنارەکانی پاکستان ھەروەھا تا کەنارەکانی ھیند و کۆتاییترین بەشی باشووری دوورگەی وڵاتی مالدیڤ
ئەم «جوگرافیا» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Arabian Sea تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەریای عەرەب, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.