جوگرافیای ھیندستان

لە ڕووی جوگرافییەوە ھیندستان دەکەوێتە باشووری ئاسیاوە.

دەکەوێتە باکووری ھێڵی یەکسانی نێوان ٨–٤' و '٣٧°٦' باکوور و ٦٨°٧' و '٩٧° ٢٥' ڕۆژھەڵاتی ھێلی درێژی. ھیندستان لە پلەی حەوتەمدایە لە جیھاندا لە ڕووی ڕووبەری گشتییەوە ٣٬٢٨٧٬٢٦٣ کیلۆمەتر چوارگۆشە (١٬٢٦٩٬٢١٩ میل چوارگۆشە) ڕووبەری لە باکوورە بۆ باشووری ھیندستان ٣٢١٤ کم (١٩٩٧ میل) و لە ڕۆژھەلاتەوە بۆ ڕۆژاوا ٢٩٩٣ کم (١٨٦٠ میل) ڕووبەرەکەیەتی. سنووری وشکانی ١٥ھەزار و ١٠٦ کیلۆمەترە و ھێڵی کەناراوەکانی ٧٬٥١٧ ھەزار کم (٤٬٦٧١ میل).

جوگرافیای ھیندستان
زنجیرە چیای ھیمالایا نیمچە دورگەی ھیندی لە بانی تبت جیا دەکاتەوە

پلێتی جوگرافیای ھیندستان ٧٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دروست بووە، دواتر بەرەبەرە بەھۆی ڕووداوە سروشتییەکانەوە فراوان و درێژتر بووەتەوە. ھاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوە سروشتیانەوە، زەریای ھیندی و زنجیرە چیاکانی ھیمالایا دروست بوون. بەشی باشووری ھیندستان، بەسرووشتی ترین پێگەی جوگرافیی وڵاتەکە ماوەتەوە. ھیندستان قەراغی زەریای بە درێژایی ٧٬٥١٧ کیلۆمەتر ھەیە. نزیکەی ٤٣٪ لەو کەنارە ئاوییانە لمین، ھەروەھا ١١٪ بەردی ڕەقن. زۆرینەی ئەو ڕووبارانەی لە ھیمالایا ھەڵقووڵاون، لە نێویاندا ڕووباری گەنگ و براھماپوترا دەڕژێنە کەنداوی بەنگال. ڕووبارە لاوەکییەکانیش وەک گۆداڤاری، مەھەندی. کاڤەری و کریشنا ڕۆڵیان ھەیە لە کەمکردنەوەی ڕوودانی لافاو، لە کۆتاییدا ئەوانیش دەڕژێنە کەنداوی بەنگال. ھەروەھا ڕووبارەکانی نارمادا و تاپتی دەڕژێنە دەریای عەرەبی.ئاووھەوای ھیندستان بەچڕی کەوتووەتە ژێر کاریگەری ھیمالایا و بیابانی تار، ھەردووکیان کاریگەری زۆریان لەسەر وەرزی ھاوین، زستان و بارانبارین ھەیە. چیاکانی ھیمالایا ڕێگری لەو شەپۆلی بایە دەکەن کە لە ئاسیای ناوەڕاست دێت، بەمەش وڵاتەکە گەرمتر دەکەنەوە. بیابانی تار ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینێت لە کۆکردنەوەی ھەور لە باشووری ڕۆژھەڵات بەمەش وایکردووە کە وەرزی ھاویندا بارانێکی چڕ ببارێت لەماوەی مانگەکانی حوزەیران بۆ تشرینی یەکەم. ھیندستان بێ بەش نەبووە لە گۆڕانەکانی ئاووھەوا، لە ماوەی ساڵانی ١٩٠١ بۆ ٢٠١٨، پلەی گەرمی ٠٫٧ سلیزی بەرزتر بووەتەوە.خاکی ھیندستان بەرەو وشکبوونەوە و بەبیابان بوون دەچێت.

سەرچاوە سروشتییەکان

سەرچاوە کانزایییە سەرەکییەکانی ھیندستان بریتین لە خەڵوز (لە ڕووی یەدەگەوە پلەی چوارەمی لە جیھاندا ھەیە) ئاسن، مەنگەنیز، میکا، تیتانیۆم، کرۆمیت، گازی سروشتی، ئەڵماس، نەوتی خاو، بەردی قسڵ. یەدەگی نەوتی ھیندستان کە لە کەناراوەکانی مۆمبای لە مەھاراشترا و گوجارات و ڕۆژھەڵاتی ئەسام زیاتر لە ٢٥٪ پێداویستی ناوخۆیی دابین دەکات.

دابەشبوونە کارگێڕییەکان

ھیندستان وەک یەکێتییەکی فیدڕاڵی لە ٢٨ ویلایەت و ٨ ھەرێمی یەکگرتوو پێکدێت. ھەموو ویلایەتەکان، لەپاڵ ھەرێمە یەکگرتووەکانی جامو و کەشمیر، پودوچێری و ھەرێمی پایتەختی نەتەوەیی دەلھی ئەنجومەنی یاسادانان و حکوومەتی خۆجێییان ھەیە. پێنج ھەرێمەکەی دیکەش ڕاستەوخۆ لەلایەن حکوومەتی ناوەندییەوە بەڕێوەدەبردرێن.

  1. ئاندرا پرادیش
  2. ئەروناچال پرادیش
  3. ئەسام
  4. بیھار
  5. چھاتیسگار
  6. گۆوا
  7. گوجارات
  8. ھاریانا
  9. ھیماچال پرادیش
  10. جھارکاند
  11. کارناکاتا
  12. کێرالا
  13. مادیا پرادیش
  14. مەھاراشترا
  15. مانیپور
  16. میغالایا
  17. میزۆرام
  18. ناگالاند
  19. ئۆدیشا
  20. پەنجاب
  21. ڕاجستان
  22. سیکیم
  23. تامیل نادو
  24. تالانگانا
  25. تریپورا
  26. ئوتەر پرادیش
  27. ئوتەرکەند
  28. بەنگالی ڕۆژاوا
  1. دوورگەکانی ئەندەمان و نیکۆبار
  2. چەندیگەر
  3. دادرا و نەگەر ھەڤیلی و دامان و دیو
  4. جاموو و کەشمیر
  5. لادەک
  6. لاکشادویپ
  7. دێلھی
  8. پودوچێری

سەرچاوەکان

Tags:

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

خەتەنەکردنی کچانڕۆژنامەی ژینڕەخنەی ئەدەبیزانکۆی سەڵاحەدینسەفینعەرەبستانی سعوودیتا (نیشانەی نەخۆشی)حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانجوگرافیای مرۆییمەسیحییەتبەرزنجەفایەق بێکەسدرۆخانەئیسماعیل سەردەشتیبێڵی ئایشنەرمایەسیریکار (فیزیک)گۆگۆریۆکودەتای ١٩٦٠ لە تورکیادەروونناسیی پەروەردەییئاسیامافی کارکردنقەڵادزێمحەممەد کوڕی عەبدولوەھابھەریردەستوورمەحویفۆتۆنکەنداوی فارسحەسەن زیرەکپەیمانی کۆمەڵایەتیبە بیابان بوونشێخ مەحموودی حەفیدتۆپی دەستپارێزگاکانی کوردستانویکیسەددام حوسێنسیستمی بەکارخەریچاکەنێوانی ئەستێرەکان (فیلم)وەن پیسھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ٢٠٢٤نوێژ لە ئیسلامکەنەداقەزای شارەزوورنێچیرڤان بارزانیماکوان کەریمڕەوشتعەبدوڵڵا ئۆجەلانقورئانتۆپی سەبەتەلەیلا قاسمقەڵای ھەولێرجەزائیرخاکی زیکۆلاژمێریاریڕۆژی دوایی لە ئیسلامدابەکتریاقوزتاج مەحەلھەڵسەنگاندنپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانگریگۆر مەندلگۆرانی (شێوەزار)مووشەک ھەڵگرگەشتئیمپراتۆریەتیی ساسانیکلیتۆریسڕەگی دووجابەڕازیلکوردستانپێڕستی شارەکانی کوردستانکێری مرۆڤھیندستانمالیک کوڕی ئەنەسعادیلە خانمگەی🡆 More