ڕاجستان (بە ھیندی: राजस्थान) گەورەترین پارێزگای ھیندستانە کە وەکوو خاکی پادشاکان ناسراوە و لە کۆندا ڕاجپووتانای پێ دەوترا.
ڕاجستان राजस्थान | |
---|---|
پارێزگا | |
وڵات | ھیندستان |
ناوەندی پارێزگا | جایپوور |
گەورەترین شار | جایپوور |
دامەزران | تشرینی دووەم ١٩٥٦ |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٣٤٢٬٢٦٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٣٢٬١٥١ میلی چوارگۆشە) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١١) | |
• سەرجەم | ٦٨٬٦٢١٬٠١٢ |
• چڕی | ٢٠٠ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٢٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
ناوچەی کاتی | UTC٠٥:٣٠+ (IST) |
ISO 3166 code | IN-RJ |
وێبگە | www |
ویلایەتی ڕاجستان لە باکووری ڕۆژاوای ھیندە. لە ڕۆژاوای ئەم ویلایەتە پاکستان، لە باشووری ڕۆژاوای، گۆجەرات، لە باشووری ڕۆژھەڵات مادیا پرادێش، لە باکووری ڕۆژھەڵات ئۆتار پرادێش و لە باکووریشی پەنجاب، ھیند ھەڵکەوتووە.
پانتایی ڕاجستان برییتیە لە ٣٤٢،٢٣٩ کیلۆمەتر دووجار و ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری جایپوورە. بیابانی تار بەشێکی زۆری ئەم ویلایەتەی داپۆشییوە. ناوچەی ڕاجستان پێش ٢٥٠٠ ساڵ بەر لە زایینی مەسیح و پێشتریش ژیانی تێدابووە.
ھۆزەکانی بەھیل و مینا بە یەکەم دانیشتوانی ئەم ناوچەیە ناوزەد دەکرێن، ئارییەکان نزیک ١٤٠٠ ساڵ بەر لە زایین ھاتنە ڕاجستان و بە دوورخستنەوەی خەڵکانی خۆجێی بەرەو باشوور، بۆ ھەتایی خۆیان لە ڕاجستان جێگیر کرد.
پەشتوونەکان، توورکەکان، ئێرانییەکان و مەغۆلەکانیش دواتر ھاتنە ناوچەکە و لەگڵ خەڵکانی وێ تێکەڵ بوون.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕاجستان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕاجستان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.