ئابوور

ئابوور یا ئابووری (بە ئینگلیزی: Economy) بریتییە لە بەرھەمھێنان، بەشینەوە یان گۆڕێنەوە و، بەکاربردنی شمەک و ڕاژە لە ناوچەیەکی جوگرافی.

لەم پێناسەیەدا، شمەک و ڕاژە ڕادەدارن و، ئەو کارانەی کە لەسەریان دەکرێت (بەرھەمھێنان، بەشێنەوە، گۆڕێنەوە و، بەکاربردن) لەلایەن بریکارانی جیاجیاوە دەکرێن. بریکار دەتوانێت تاکەکەس بێت، ڕێکخراوە بێت، کاسبییەکی تایبەت بێت، یا تەنانەت حکوومەت بێت. ئابووری وڵاتان زور جار لە دوو کەرتی گشتی و کەرتی خۆوەندی پێکدێت

ئابوور
ئابوور
لقیsocial system
لێکۆڵینەوە لەلایەنئابوورناسی، economic anthropology، ئابووریناس
ھاشتاگeconomy
Geography of topiceconomic geography

لە ڕابردوو، وا دەزانرا کە تەنیا سەرچاوەگەلی سروشتی، کار و سەرمایە سنووری ئابوور دیاری دەکەن. لە وەھا ڕوانگەیەک تەکنۆلۆژیا (کە دەتوانێت پرۆسەکان ئۆتۆماتیک و خێراتر بکاتەوە و، ئەو بڕە پارەیە کە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان خەرج دەکرێت داشکێنێت) و نوێکاری (بەرھەمگەلی نوێ، بازاڕگەلی نوێ) لەبەرچاو نەگیرابوون.

ئابووری ھەر ناوچەیەک ئاکامی کۆمەڵێک پێواژۆیە و بەستراوەتەوە بە چاند، مێژوو، پەروەردە، گەشەی تەکنۆلۆژیایی، ڕێکخراویی کۆمەڵایەتی، پێکھاتەی سیاسی و، سیستەمی یاساییی ناوچەکەوە، ھەروەھا جوگرافیا، سەرچاوە سروشتییەکان و، ژینگەناسیش لە ھۆکارگەلی سەرەکین. کۆی ئەم ھۆکارانە پێکھێنەری ئەو بەستێن و ھەلومەرجەن کە ئابوور تێیدا کار دەکات.

وشەڕەتناسی

چەند تێبینییەک لەسەر ڕەگ و ڕیشەی وشەی ئابوور ھەیە. ویکیفەرھەنگ پێی وایە ئابوور لە «عبور»ی عەرەبی کەوتووەتەوە.عەلی نانەوازادە دەڵێت لەوانەیە ئابوور و «ئاپوریشن»ی پاڵەوی بە مانای بەرھەم و داھات ھاوڕیشە بن. ئابۆری=ئا+بۆری a+borî ئابۆری بەواتای کەرستە و پێویستی بووراندن (ی ژیان) دێت.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Tags:

بەرخۆریبەرھەمھێنیحکوومەتدابەشکردن (ئابوورناسی)دانوستان (ئابوورناسی)زمانی ئینگلیزیشتومەکڕاژە (ئابوورناسی)ڕێکخراوەکاسبیکەرتی خۆوەندیکەرتی گشتی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

شێرپەنجەی مەمکیاساکانی جووڵەی نیوتنمافی خوێندنکار (ڕێزمان)پارێزگای دێرەزۆرگووگڵبالەخاکەلێوەزێوەرشەڕی براکوژیئەحمەد موفتیزادەمحەممەدزەویکۆمەڵگەحەسەن کوڕی عەلیتەکنۆلۆژیاکۆمەڵگای مەدەنییەکێتیی سۆڤیەتخۆرتۆپی دەستتاریق حەرزیزمانگەزۆسلۆڤاکیا٢٠١٠نەکەرۆزشەڕی ئێران و عێراقپارتی کرێکارانی کوردستانمیکایلمێشکعەبدوڵڵا پەشێوگوڵگۆگردحوسێن کوڕی عەلیباشووری کوردستانجەنگی جیھانیی دووەمئەیووبویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکائەسپپەخشانڕاپەڕینی ١٩٩١شەڕی کەرکووک (٢٠١٥)شەڕی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧)فەیسبووکسامسۆنگکۆندۆممێزۆپۆتامیازەردەشتعەبدوڵڵا ئۆجەلانکۆماری کوردستانسنەشۆڕشی پیشەسازانەسەنا بەرزنجیجاففلیپینژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێبئۆرتەلیوسکوردماکسڕووسیاخەلافەتی عەباسیجێناوی خۆییبانکپورتوگالتەفسیری نامیئەفسانەزانیسویسفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێرپەردەکانی مێشکپەندەکانی پیرەمێردشەڕی ساردشارستان سیروان🡆 More