تۆپی پێ

تۆپی پێ: جۆرێکی چالاکییە لەنێوان دوو یانەی وەرزشی بە تۆپێک لەنێو یاریگایەکدا

تۆپی پێ یان تۆپانێ (بە ئینگلیزی: football) گرنگترین وەرزشی جیھانی نوێیە. [١][٢][٣][٤][٥] دوو یانە لە یەک یاری بەشدارن، ھەر یەکێکیشیان بە مەبەستی بردنەوە دەیانەوێت گۆڵ لە یانەی بەرامبەریان تۆمار بکەن؛ ئەو یانەیەی زۆرترین گۆڵ تۆمار دەکات، دەبێت بە براوەی یارییەکە. لەم یارییەدا ھەر تیپێک لەناو یاریگا لە ١١ یاریزان پێک دێت.[٦]

تۆپی پێ
Football
Football in Bloomington, Indiana, 1996.jpg
ھێرشبەرێک لە کاتی لێدانی تۆپ بۆ بەرگریکاری تیپی بەرامبەر.
بەرزترین بەڕێوەبەرایەتی وەرزشیفیفا
نازناو (کان)دووگۆڵی، فوتباڵ، یارییە جیھانییەکە
یەکەم یاریناوەڕاستی سەدەی (١٩)، بەریتانیا
تایبەتمەندییەکان
بەرکەوتنبەڵێ
ڕەگەزی تێکەڵانێر و مێ (بە پێشبڕکێی جیاواز)
پۆلێن کردنوەرزشی تیپ، وەرزشی تۆپ
کەرەستەتۆپی پێ
شوێنی یاریکردنیاریگای تۆپی پێ
ئۆڵمپیبەشێک لە پرۆگرامی یارییە ئۆڵۆمپییەکانی ھاوین لە ساڵی (١٩٠٠) بۆ (١٩٢٨)
لە ساڵی (١٩٣٦) گەڕاوەتەوە بۆ پرۆگرامی یاریە ئۆڵۆمپییەکانی ھاوین تا ئێستا.
یۆنانییە کۆنەکان لەکاتی یاریکردنی تۆپی پێ
ئنگلتەڕا ١٨٧٢

مێژووی نادیار

تا ئێستا دیارنییە یەکەمجار یاریی تۆپی پێ لە کام وڵات ئەنجام دراوە، بەڵام سەرچاوەکانی مێژوو ئەوە دەردەخەن کە ئەم یارییە لە وڵاتانی میسر و چین و یۆنان و بریتانیا کراوە، لە وڵاتی میسر مێژووی تۆپی پێ دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠٠ساڵ بەر لە ئێستا کاتێک یاریزانان بە تۆپی چەرمی بزن یارییان دەکرد و وێنەکێشە میسرییەکان وێنەی ئەم یاریزانانەیان لەسەر پەرستگا و شوێنەکانی میسر کێشاوە، چینییەکانیش بەر لە ٢٥٠٠ساڵ ئەم یارییەیان کردووە و ناویشیان ناوە «تشوو چوو»، ھەروەھا مێژووناس و ئەفسانەی یۆنانی ھیڕۆمیس لە بەشێک لە نووسراوەکانی باسی لە یاریکردنی سەرباز و سەرکردە یۆنانییەکانی کردووە کە بۆ توانای جەستەیی ئەم یارییەیان کردووە، تا ئێستا ھیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت کە تۆپی پێ بۆ یەکەم جار لە کام وڵات کراوە، بەڵام ئەوەی مایەی سەرنج بێت ئەوەیە کە بەھۆی ئەوەی یەکەم تیپ لە بریتانیا دامەزرا کە ناوی شیفێڵد یونایتد بوو و تا ئێستا ئەم یانەیە ماوە کە لە ساڵی ١٨٥٧ی زایینی دامەزراوە، بریتانیا بە وڵاتی دایکی تۆپی پێ ناسراوە، لە سەرەتای ھاتنی تۆپی پێ لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئینگلتەراوە دژایەتیی کرا، بەتایبەتی پاشای ئینگلتەرا ئیدوارد کە فەرمانی دا ھەر کەسێک ئەم یارییە بکات دەبێت دادگایی بکرێت، دواتریش ھەر لە ئینگلتەرا دەستکاریی یاساکانی تۆپی پێ کرا بە مەبەستی بەرەوپێشچوونی یارییەکە، بۆ نموونە لە ساڵی ١٨٦٢ی زایینی لە قوتابخانەی بێرمینگھام لە ئینگلتەرا یاساکان لەلایەن چارڵز ترینگەوە دەستکاری کران.

کاتی یارییەکان

  • یارییەک لە دوو گێم پێکدێت کە ھەر گێمێکیان لە ٤٥ خولەک پێک دێت. [٧]
  • یەک پشوو ھەیە لە یاری ئەویش لە نێوانی گێمی یەکەم و دووەمە کە ١٥ خولەکە. [٧]

یاساکان

تا ئێستا ١٧ یاسای سەرەکی لە تۆپی پێ ھەن کە لەلایەن IFAB[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]ـەوە داڕێژراون.

یاسا بنەڕەتییەکان

  • نابێ یاریزان لە کاتی ھۆشیاربوون دەست لە تۆپەکە بدات (واتە بەئەقەست بێ)، تەنیا گۆڵپارێز بۆی ھەیە تۆپ بە دەست بگرێت ئەویش لە شوێنی خۆیدا.
  • پاڵنان بە یاریزانی بەرامبەر دەبێتە ھەڵە (فاول) و سزا دەدرێت
  • سزای یارییەکە لە دوو کارت پێک دێت. دوو کارتی زەرد دەبێت بە سوور و یاریزان دەچێتە دەرەوە. ناوبژیوانی یارییەکە لە کاتی ھەر ڕووداوێک بۆی ھەیە کارتی سوور بە جارێک بەرز بکاتەوە.
  • گەر تۆپ لەلایەن تیپێکەوە کەوتە دەرەوە، ئەوا تۆپەکە دەدرێتە تیپی بەرامبەر «یان تیپەکەی تر».
  • لەکاتی گۆڵ تۆمارکردن تۆپەکە لە ناوەندی یاریگا دەدرێتەوە بە تیپی گۆڵلێکراو و بە فیکەی ناوبژیوان یاری دەست پێ دەکاتەوە.
  • لە کاتی فیکەلێدانی ناوبژیوان دەبێت سەرجەم یاریزانانی بەرامبەر ھۆشدار بن. گەر وا نەبێت، دەبێت ناوبژیوان یاری ڕاگرێت. بە ھەمان شێوە دەبێت ناوبژیوانەکانی یاریگا و دەرەوەی ھێڵیش ئاگاداری ئەم کردارە بن.
  • نابێ یاریزانان ناڕەزایی و تانە لە بڕیارەکانی ناوبژیوان بگرن لەنێو یاریگادا؛ بەپێچەوانەوە، ناوبژیوان بۆی ھەیە بە کارتی زەرد یان سوور سزایان بدات.
  • نابێ یاریزان ھیچ شتێکی پێ بێت یان بە لەشیەوە بێت کە ببێتە ھۆی برینداربوون یان ئازاردانی یاریزانانی تیپی بەرامبەر.
  • لەکۆتاییی یاری، ناوبژیوان فیکەی کۆتاییھاتنی یاری لێ دەدات و، ھیچ ڕووداوێک دوای ئەمە ھەژمار ناکرێت، بەڵام ناوبژیوان، بەھەر ھۆیەک بێت، دەتوانێت کارت بدات بە یاریزانەکان.
  • لە ئێستادا لە ناوەڕاستی یاریگا لە کاتی سەنتەرشکاندن دەبێت تەنھا یەک یاریزان سەنتەر بشکێنێت.
  • ئەم یاسایانە بۆ یاریگای ١١ یاریزانی و ٦ یاریزانی بەکاردێت
  • لە ئەگەری وتنی وشەی نەشیاو لەلایەن دەستەی ڕاھێنەران و یاریزانان، ناوبژیوانی سەرھێڵ (لیژنە) سەرپشکە لە ئاگادارکردنەوەی ناوبژیوان.
  • گۆڵپارێز ناتونێت لەدەرەوەی ناوچەیسزا تۆپ بەدست بگرێت.

ناوبژیوان

یاریی تۆپی پێ بەشێوەیەکی گشتی لە ٤ ناوبژیوان پێک دێت.[٨][٩]

یانە

یانە یاخووت تیپ پێکدێت لە:

 
یاریگا پێش دەستپێکی یاری

یاریزانان

لە یاریی تۆپی پێدا ١١ یاریزان لە ھێڵەکانی گۆڵپارێز و بەرگری و ناوەند و ھێرشبەر یاری دەکەن. تەنیا گۆڵپارێز بۆی ھەیە لە شوێنی دیاریکراوی خۆی تۆپ بەدەستەوە بگرێت. لە یاریی فەرمیدا ھەر تیپێک دەتوانێت سێ گۆڕانکاری ئەنجام بدات. یاریگای تاتان لە ٦ یاریزان پێک دێت: گۆڵپارێز و بەرگری و ناوەند و ھێرشبەر. گۆڵپارێز دەبێت بە ھەڵدانی تۆپ بۆ دەرەوەی ھێڵەکەی پاس بدات بە ھاوتیمەکانی.

 
کارتی سوور و زەرد

ھەڵەی یاریزان

ھەڵەکرن لە یاریی تۆپی پێ زۆرن لەوانە:

  • گرتنی یاریزان یان ڕاکێشانی درێسی
  • لێدانی یاریزان بە دەست یان بە قاچ
  • نابێ یاریزان لەکاتی یاریکردن درێس داکەنێ ئەگینا لەلایەن ناوبژیوانەوە کارتی پێ دەدرێت.
  • ڕەخنەگرتن لە بڕیارەکانی ناوبژیوان
  • ھەڵەی بەدڕەوشتی لەوانە تفکردن

سزای ھەڵە

گەر یاریزانێک ھەڵە بکات لە یاریی تۆپی پێدا، ئەگەری ئەوەی ھەیە لەلایەن ناوبژیوانەوە کارتی زەرد یان سووری بدرێتێ.

  • گەر یاریزانێک دوو کارتی زەردی وەرگرت، یەکڕاست ئەم کارتە دەبێتە سوور و دەبێت ئەم یاریزانە بچێتە دەرەوەی یاریگا.
  • گەر یاریزانێک یەکسەر کارتی سووری لەلایەن ناوبژیوانەوە بۆ بەرزکرایەوە—بەھەر ھەڵەک بێت— دەبێ بچێتە دەرەوەی یاریگا.

یاریگای تۆپی پێ

 

  • درێژیی یاریگای نێودەوڵەتی ١٢٠ مەترە، بەڵام دەتوانرێت تا ٩٠ م کەم بکرێتەوە. پانیی یاریگا دەتوانرێت لەنێوان ٩٠–٤٥ م بێت.
  • پانیی گۆڵ زۆرتر لە ٧مەتر و بەرزیشی زۆرتر لە ٢ مەترە.
  • دووریی گۆڵ لە ھێڵی لێدانی سزا ١٨ یاردەیە.

گرنگترین پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێ

سەرچاوەکان

  1. ^ http://books.google.iq/books?id=tQY5wxQDn5gC&pg=PA129&lpg=PA129&dq=world%27s+most+popular+team+sport&source=web&ots=6ns3wVUEGV&sig=SZPKYSDMJBrO1uV4mPxNbKyAuJY&redir_esc=y#PPA129,M1
  2. ^ جەماوەرترین یاری وەرزشە، "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦. Retrieved ١٥ی ئابی ٢٠١٣. Check date values in: |accessdate=, |archivedate= (help)
  3. ^ ویکیوەڵام:کام یاری زۆرترین جەماوەی ھەیە؟، http://wiki.answers.com/Q/What_is_the_most_popular_sport_in_the_world
  4. ^ جەماوەرترین یاری سەردەم، http://www.topendsports.com/world/lists/popular-sport/
  5. ^ http://www.britannica.com/EBchecked/topic/550852/football
  6. ^ ١١ یاریکەر یاری دەکەن لە ھەرتیپێک، http://www.thefreedictionary.com/football
  7. ^ ئ ا http://wiki.answers.com/Q/How_long_is_a_football_match
  8. ^ http://en.wikipedia.org/wiki/Referee_(association_football[بەستەری مردووی ھەمیشەیی])
  9. ^ http://worldsoccer.about.com/od/soccer101/a/Soccer101_Refs.htm

ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 3.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
This article uses material from the Wikipedia article تۆپی پێ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply. (view authors).

🔥 Top trends keywords Soranî / کوردی Wiki:

دەستپێکتایبەت:گەڕاننەتەوە یەکگرتووەکانمافەکانی مرۆڤزانستھەرێمی کوردستانتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانسەلاحەدینی ئەییووبیزستانمێژووی کوردئەی ڕەقیبسلێمانینووسەرخولەکئاشتیبزوێنەری مووشەکمەواھیب لەدونییەھاوۆجینگبزاڤی کۆمەڵایەتیکوردستانڕۆژژمێری کوردیجەنگی جیھانیی یەکەممافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستانھەولێرجەلال تاڵەبانیکۆمەڵگای مەدەنیوەزارەتمافی دەنگدانحکوومەتدەسەڵاتعێراقھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ١٩٩٢کۆماری کوردستانئیمپراتۆریەتیی عوسمانیمەلاریامحەممەدقەڵای دمدمپیرەمێردجەنگی جیھانیی دووەمنالیزمانی ئینگلیزیجوگرافیای عێراقویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاسەروەریی یاساویکیپیدیای کوردیئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانقورئانویکیپیدیا:داواکاریی بارکردنی پەڕگە/بەشی داواکاریمێژووی سلێمانیشەڕی چاڵدێرانمەغۆلپەرلەمانی کوردستانڕووسیاپەردەی کچێنیزمانی کوردیڕێزمانی کوردیدەوڵەتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانڕەحمان (سوورەت)سەددام حوسێنعومەر کوڕی خەتتابپەندی پێشینانتاج مەحەلژینا ئەمینینەخۆشیی سەدەفدەزگای نەتەوە یەکگرتووەکانبانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤویکیپیدیا:سەبارەتشیزۆفرینیائێرانیارمەتی:ناوەرۆککلاسیزممافە بنچینەییەکانژن ژیان ئازادییوونێسکۆقازی محەممەدگۆڕەپان و مەیدانئاڵای کوردستانمیرنشینە کوردییەکانجوگرافیای باشووری کوردستان🡆 More