سیستمی پەرلەمانی بەمانای ئەوە دێت کەوا وڵات لەلایەن کابینەیەکی نوێنەری بەڕێوەدەچێت کە تیایدا لە ڕێگەی کۆبوونەوە و دەنگدانەوە بڕیار دەدرێت یاسا دروست بکرێت یان ھەڵبوەشێنرێتەوە.
نوێنەرانی کابینەکە لەلایەن خەڵکەوە ھەڵبژێردراون بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی وڵات بکەن، پەرلەمان لە ئەندام و سەرۆک پێکھاتووە، ھەر کاندیدێکی پاڵێوراوی سەرکەوتوو کە دەبێتە ئەندامی پەرلەمان دەچێتە پاڵ گروپێک، پەرلەمان لە چەن گروپێک پێکھاتووە، کە ھەر گرووپێک دروشم و ئامانج و بیرۆکە و بیروباوەری تایبەت بەخۆی ھەیە لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەچوونی وڵات، ھەرچۆنێک بێت بەپێی زۆری ژمارەی دەنگەکان کاریگەری لەسەر بڕیارێک دروست دەبێت و سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی دەکاتەوە، وە ھەر گروپێک ئەندامی زیاتر بێت زیاتر دەتوانێت دەنگ و بیرۆکەکانی لە پەرلەمان گەشەپێدات و بڵاوی بکاتەوە بۆ جێبەجێبوون
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیستمی پەرلەمانی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سیستمی پەرلەمانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.