ڕووپیەی ھیندی (ھێما: ₹؛ کۆد: INR) دراوی فەرمی وڵاتی ھیندستانە.
یەک ڕووپیە دابەش دەبێت بۆ ١٠٠ پەیسە (بچووکترین یەکەی دراو وەک فلس). لە ساڵی ٢٠١٩ بڕیاری ئەوە درا کە ١ ڕووپیە بکرێتە نزمترین ئاستی دراوی ھیندستان. دڵنیایی بەھای دراوەکە لەلایەن بانکی یەدەگی ھیندستان سەرپەرشتی دەکرێت.
لە ساڵی ٢٠١٠، ھێمای نوێی ڕووپیە (₹) پەسەندکرا، دیزاینەکەی لەلایەن دیزاینەر ئودایا کومار بۆ کرا.
لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦، حکوومەتی ھیندستان ڕایگەیاند کە دراوەکانی ٥٠٠ و ١٠٠٠ ڕووپیەیی دەکشێنێتەوە، لەژێر کاریگەری ئەو بڕیارە لە ھەمان شەودا ئەو دوو دراوە لە بەکارھێنان پەک خران. دواتر لە ١٠ی تشرینی دووەم، دیزاینی نوێی بەھای ٥٠٠ و ٢٠٠٠ ڕووپیەیی دەرچوون. چیتر دراوێک بە بەھای ١٠٠٠ ڕووپیەیی نەما. لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٧، دراوی نوێی ٢٠٠ ڕووپیەی لەسەر خواستەکان زیادکرا. لە تەممووزی ٢٠١٨، دیزاینی نوێی ١٠٠ ڕووپیەیی دەرچوو.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕووپیەی ھیندی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕووپیەی ھیندی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.