ھەخامەنشی ناوی زنجیرە پاشایەتیێک بووە وا لە ساڵانی ٥٥٠ ھەتا ٣٣٠ی پێش زایین ھەخامەنشیەکان لە ئیمپراتوریەکی لە دەریای ڕەش تاکوو ھێند حوکمڕانیان کردووە.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ناوەندی دەسەڵاتداری ئەوان لەو شوێنی باشوور و باشووری ڕۆژاوای وڵاتی ئێستای ئێراندا بووە. دواتر ئیمپڕاتوریەکە گەورەتر بووەوە و رۆژئاوای ئاسیای گرتووە. لە سەرەتادا پاشاییەکە لاواز بوو، ھەتا سۆپایان پێک ھێنا و دواتر پاشای بەناوبانگی ھەخامەنشیەکان، کورووشی گەورە ھێرشی کردە سەر مادەکان کە لەو کاتەدا ئیشتۆویگۆ پاشای ماد بوو، شکستی بە ماد و پاشایەتی مادی کۆتایی ھێنا.
پارس نەتەوەی ھەخامەنشیەکان لە ٩٠٠ ساڵ پێش زایینەوە ناویان لە نووسراوەکانی ئاشووریەکاندا ھاتووە. لە سەرەتادا پارسەکان لەگەڵ مادەکان پێکەوە کۆچیان کرد و نزیکی دەریای ورمێ نیشتەجێ بوون و بە لاواز بوونی ئیلامیەکان زیاتر بەرەو باشووری رۆژئاوا کۆچیان کرد و لە ناوەڕاستی ئێرانی ئێستادا گیرسانەوە.
گرینگترین سەرچاوە کە تێیدا سەبارەت بە ھەخامەنشیەکان، نووسراوەکانی سەر بەردە کە لە کێوی بێستوون لە کرماشان دۆزراوەتەوە. بەڵام سەبارەت بە ڕاست بوونی لە مێژووناسەکاندا ڕێ نەکەوتوون. نووسراوەکانی ھێرۆدۆت و لەوحی پاشای بابل، وتارە بەناوبانگەکەی کورووش ھێندێتر لە سەرچاوەکان شاکانی ھەخامەنشیمان ئاوا پێ ئەناسنێ :
کورووش گەورەترین و بەھێزترین پاشای ھەخامەنشیەکان بووە. باوکی کورووش ناوی کەمبۆزیە و دایکی ناوی ماندانا بووە کە کچی ئاستیاک (یان ئەژدەھاک) ئاخرین پاشای مادەکان بووە.
کورووش پارسەکانی دژ بە مادەکان یەکخست؛ لە شەڕی نێوان ماد و پارسەکان، ھێندێ لە مادەکان چوونە ڕیزی سۆپای کورووش ھەر بۆیە ماد شکستی خوارد و کورووش وڵاتەکانی مادی داگیر کرد و ماد کۆتایی پێ ھات. دوای ئەوە کورووش لە پاسارگاد پاشایەتیی ھەخامەنشیەکانی دامەرزان.
دوای داگیرکردنی وڵاتەکانی ماد، ھەخامەنشیەکان بوونە خاوەن سەروەت و شکۆ و کورووش ھەر ئەو کارانەی ھۆوەخشەترە بۆ گەوەرەکردنەوەی وڵاتی درێژە دا.
درێژەی پاشایەتی ھەخامەنشیەکان ٢٢٠ ساڵ بووە. سەردەمی پاشایەتی ھەخامەنشیەکان کشتوکاڵ و زانیاریەکان گەشەی کرد. سەرچەمە مێژووییەکان لە کورووش وەکوو پاشایەکی دادگەر ناو دەبەن و ئەویش خۆی لە بالۆرەکەی خۆی نووسیوە کە کاتێک بابلی داگیر کردووە خەڵکی لەسەر بیر و بڕوای خۆیان ھێشتووەتەوە و ئازادییان بۆ داوە کە لە سەر ئایین و باوەڕییەکانی خۆیان بمیننەوە. لە ساڵەکانی دواییدا ھەندێک کەس ئەم باوەڕەی پێشخستووە کە بالۆرەی کورووش کە لە نێویدا سەبارەت بە داگیرکردنی بابل قسە کراوە، یەکەمین پەیماننامەی مافی مرۆڤ لە دونیا بووە، بەڵام ئێستاکە دی زۆربەی یاسازانەکان پێیان وایە کە سەرەڕای ئەمەی کە لەو بالۆرەیە باس لە ڕەفتاری دادگەرانەی کورووش لەگەڵ خەڵکی وڵاتی داگیرکراوی بابل کراوە، بەڵام مافی مرۆڤ چەمکێکی گشتیتر و جیاوازە کە ناتوانرێت لەگەڵ دەقی ئەو بالۆرەیە یان ھەر ڕەفتارێکی دادگەرانەیی دیکە لە سەردەمەکانی کۆن ھەڵبسەنگێنرێت و یەکسان بزانرێت.
لە ئاکامدا ئەسکەندەری مەقدوونی لە ٣٣٠ی پیش زایین کۆتایی بە زنجیرەی پاشایەتی ھەخامەنشیەکان ھێنا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Category:Achaemenids تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.