ئەیالەتی شارەزوور

ئەیالەتی شارەزوور (بە عەرەبی: إیالة شھرزور، تورکیی عوسمانی: ایالت شھر زور بە ڕۆمانی:Eyālet-i Šehr-i Zōr) یەکێک لە ئەیالەتەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو کە ئێستا وەک باشووری کوردستان دەناسرێت.

کەرکووک پایتەختی ئەم ئەیالەتە بووە. ئەم ئەیالەتە لە ساڵی ١٥٥٤ کە عوسمانییەکان ئەو ناوچەیەیان داگیر کرد دروست کرا و دەسەڵاتی ناوچەکەیان بەخشی بەو میرە کوردانە کە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی عوسمانییەکاندا ھاوکارییان ھەبوو.

ئەیالەتی شارەزوور
ئەیالەت لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
١٥٥٤–١٨٦٢
ئەیالەتی شارەزوور
ئەیالەتی شارەزوور لە ١٦٠٩
ناوەندکەرکووک;
سلێمانی (دوای ١٧٨٤)
مێژوو
مێژوو 
• دامەزراندن
١٥٥٤
• ھەڵوەشاندن
١٨٦٢
پێشوو
دواتر
ئەیالەتی شارەزوور سەفەوییەکان
ئەیالەتی بەغدا ئەیالەتی شارەزوور
ئەمڕۆ بەشێک لەھەرێمی کوردستان
عێراق
ئێران

پاشان لە سەدەی ١٨ و ھەتا نیوەی سەدەی ١٩، دەسەڵاتی ئەیالەتی شارەزوور کەوتە دەستی میرنشینی بابانەوە و لە ساڵی ١٦٩٤دا، بە پشتیوانیی عوسمانییەکانەوە، سنەی پایتەختی میرنشینی ئەردەڵانیان داگیر کرد. لە ساڵی ١٧٨٤ دا بابانەکان شاری سلێمانییان دامەزراند و کردیان بە پایتەختی خۆیان.

مێژوو

کاتێک عوسمانییەکان لە ساڵی ١٥٥٤دا ناوچەکەیان داگیرکرد، بڕیاریاندا حکومەتی خۆجێی بۆ سەرکردە کوردەکان جێبھێڵن، بۆیە ڕاستەوخۆ نەخراوەتە ناو سیستەمی کارگێڕی عوسمانیەوە. فەرمانڕەواکان ئەندامی ھۆزە کوردییەکان بوون و تەنیا بە دەگمەن سەربازی عوسمانی لە ئەیالەتەکەدا ھەبوون.

لە سەدەی ١٨ و نۆزدەھەمدا، ئەیالەتەکە کەوتە ژێر دەستی بنەماڵەی بابان. ئەندامانی ئەم بنەماڵەیە توانیان بە گەرەنتیکردنی ئاسایشی سنوورە ناجێگیرەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لەگەڵ ئێران لە بەرامبەر ئۆتۆنۆمی تەواودا، دەسەڵاتی خۆیان بپارێزن. سنجاقی بابان کە شاری کەرکووکی لەخۆگرتبوو، بەناوی ئەو بنەماڵەیەوە ناونراوە.

بابانەکان چاویان لە میرە کوردەکانی میرنشینی ئەردەڵان دەکرد کە بەشەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان لە ژێر دەستدابوو، بۆ ئەوەی ببنە ڕکابەری سروشتییان، و لە ساڵی ١٦٩٤ سلێمان بەگ ھێرشی کردە سەر ئێران و شکستی بە میری ئەردەڵانی ھێنا. دوای ساڵی ١٧٨٤،بابانەکان پایتەختەکەیان گواستەوە بۆ شاری نوێی سلێمانی کە بەناوی دامەزرێنەری خانەدانەکەوە ناونرا.

لە ساڵی ١٨٥٠دا دواجار دەسەڵاتی بابانەکان کۆتایی پێھات، و ھەرێمەکە لە ساڵی ١٨٦٢دا خرایە ژێر کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی ویلایەتی بەغداوە. بەڵام ڕووخانی بابانەکان بووە ھۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ھۆزەکان، و ئەو ئاژاوەیەی کە لە ئەنجامدا دروست بوو، سەرەتای سەدەی بیستەمدا کۆتایی پێھات.

دابەشکردنی کارگێڕی

سنجاقەکانی ئەیالەتی شارەزوور لە سەدەی ١٧یەمدا:

  1. سرۆچک
  2. ھەولێر .
  3. کەسنان
  4. شارباژێڕ
  5. جەنگولە
  6. جەبەل-حەمرین
  7. ھەزارمێرد
  8. ئەلھوران
  9. مەرگە
  10. ھەزیر
  11. ڕودین
  12. تیلتاری
  13. سێبەرە
  14. زەنجیر
  15. عەجوب
  16. ئەبروماز
  17. پاک
  18. پێرتێلی
  19. بیلکاس
  20. ئاوشنی
  21. کەڵە-غازی
  22. شارەزوور

سەرچاوەکان

Tags:

ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیباشووری کوردستانزمانی تورکیی عوسمانیزمانی عەرەبی١٥٥٤کوردکەرکووک

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

قوستەنتینەنەتەوە یەکگرتووەکانبانکگەشتمەغۆلمەلەوانیھەڵسەنگاندنشەرەفنامەمۆسکۆفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیخانەقینسیستمی بەکارخەریچینبرنجکانزاحەپسەخانی نەقیببانکی ڕەشیدگرانەتاعومەر کوڕی خەتتابکۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانڕووسیائەڤین ئاسۆتۆفیق وەھبیژانی گەل (ڕۆمان)زستانمەلای جزیریشاعیرزمانی فارسیحاجی قادری کۆییتێنسی سەرمێزیارسانئەحمەد شەماڵتۆماس ئێدیسۆنبابا تاھیری ھەمەدانیشێخ مەحموودی حەفیدبارزانئامێدیحەسەن زیرەکقەزای پشدەرسەفەوییەکاننەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنھاوسەنگی بارستاییپارێزگای سلێمانیزانکۆی سەڵاحەدینکەوبێکاریقوباد تاڵەبانیکەرکووک.bnموعینسەڵاحەددینی ئەییووبیخەبات (ڕۆژنامە)پێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانئێزیدی (ئایین)عەبدولڕەحمان قاسملووسیروانعەبدولکەریم قاسمکلیتۆریسکار (ڕێزمان)مافەکانی ژنانڕۆژژمێری کۆچیشەرەفخانی بەدلیسیشێرزاد حەسەنمەلا مستەفا بارزانیدۆزەخکوردی (شاعیر)مەسعوود بارزانیگونئیبراھیم ئەمین باڵداردڵزارھونەربەڕازیلقورئانخۆرڕۆژژمێرمەتری شەش و نیو🡆 More