ئاسۆ فەرەیدوون عەلی ئەمین (لەدایکبووی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٣) لەشاری سلێمانی لەدایکبووە، پارێزگاری سلێمانییە لەسەر پشکی پەکێتیی نیشتمانی کورستان (٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥-)، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە کولێژی پزیشکیی زانکۆی بەغدایە.
ئاسۆ فەرەیدوون عەلی ئەمین | |
---|---|
لەدایکبوون | |
نیشتەجێی | سلێمانی |
نەتەوە | کورد |
پەروەردە | دکتۆرا لەنەخۆشییەکانی ھەناو و دڵ |
پیشە | پارێزگاری سلێمانی |
چالاکبوون | ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥- تائێستا |
حیزبی سیاسی | یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان |
ئایین | ئیسلام |
مناڵ(ەکان) | دوو کوڕ و کچ |
وێبگە | ماڵپەڕی فەرمی |
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەساڵی ٢٠١٤دا ئاسۆ فەرەیدوونی وەکو پاڵێوراو بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار دیاریکرد و سەرۆکی لیستی یەکێتیی بوو.
ھەڵبژاردنی ٢٠١٤ی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی لەکاتێکدا بەڕێوەچوو کە کێبڕکییەکی توند لەنێوان یەکێتی و گۆڕان ھەبوو، بەو پێیەی لەدوای دامەزراندنی گۆڕان، یەکەمی پارێزگای سلێمانی لەھەڵبژاردنەکاندا بزووتنەوەی گۆڕان بوو، ھەروەھا گۆڕان ھەڤاڵ ئەبووبەکری وەکو سەرۆکی لیستی گۆڕان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و پاڵێورای وەرگرتنی پۆستی پارێزگار دیاریکرد.
لەئەنجامی ھەڵبژاردنەکەدا، گۆڕان بە بردنەوەی ١٢ کورسی و یەکێتی بە ١١ کورسی، یەکەم و دووەم بوون. پاش ڕێککەوتنی نێوانیان دوو ساڵی سەرەتا بۆ پەکێتی و دوو ساڵی کۆتایی بۆ گۆڕان دەبێت.
لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وەکو پارێزگاری سلێمانی ھەڵبژێردرا. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥دا وەکو پارێزگاری سلێمانی دەست بەکاربوو.
لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٦ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەخشینی ئاسۆ فەرەیدوونی لەپۆستی پارێزگار یەسەند کرد.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئاسۆ فەرەیدوون, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.