گێڵدەرە

گێڵدەرە یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی سرۆچک، قەزای سەید سادق و پارێزگای سلێمانییە لە باشووری کوردستان.

گێڵدەرە دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی لە ناوچەی شارباژێر، ئەم گوندە لە ١٢-٠٢-٢٠٠٧ بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ناحیەی سرۆچک خراوەتە سەر قەزای سەیدسادق.

گێڵدەرە
گێڵەرە - Gêĺdere
گێڵدەرە
دیمەنی گوندی گێڵدەرە
دیمەنی گوندی گێڵدەرە
گوندی گێڵدەرە
گێڵدەرە is located in ھەرێمی کوردستان
گێڵدەرە
گێڵدەرە
جێگەی لە ھەرێمی کوردستان دا
گێڵدەرە is located in عێراق
گێڵدەرە
گێڵدەرە
جێگە لە عێراقدا
گێڵدەرە is located in ئاسیا
گێڵدەرە
گێڵدەرە
جێگە لە ئاسیادا
پۆتانەکان: 35°31′N 45°40′E / 35.517°N 45.667°E / 35.517; 45.667 45°40′E / 35.517°N 45.667°E / 35.517; 45.667
وڵاتگێڵدەرە عێراق
ھەرێمی فێدراڵگێڵدەرە ھەرێمی کوردستان
پارێزگاسلێمانی
قەزاسەیدسادق
ناحیەسرۆچک
دەسەڵات
 • ئەنجومەنمەولود عەبدوڵا
بەرزایی
١٢٢٠ مەتر (٤٬٠٠٠ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام (سوننە)
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

ناو

ناوی گوندی گێڵدەرە سێ بۆچوونی لەسەر ھەیە.

  • وەک دەگێڕنەوە لەکۆندا گۆلیان دەرداوە بۆ کۆکردنەوەی ئاو بۆ گەڕخستنی ئاشی ئاو کە گۆلدەرەیان پێ وتووە و بەپێی بەکارھێنانی کات گۆڕدراوە بۆ گێڵدەرە.
  • لەسەردەمی عوسمانییەکان پێیان وتووە گویلدەرە(güldere) واتە دۆڵی گوڵان، بەپێی بەکارھێنانی کات گۆڕدراوە بۆ گێڵدەرە.
  • ئەگەر ناوی (گێڵەرە) لە وشەی (گیلە Gila)وە ھاتبێت، کە ڕەگ و ڕیشەیەکی تورکی ھەیە، ئەوا شیاوە بۆ ئەوەی بڵێین، ناوی (گێڵەرە) تورکییە، وەلێ ئەگەر لە «گێڵارە (گێڵەرەھـ) Gelareh)) وە ھاتبێت کە وشەیەکی کۆنی کوردییە، و ڕەگ و ڕیشەی وشەکە دەگەڕێتەوە بۆ شێوەزاری ((گۆران»، کە ھەمان (ماچۆ) و (ھۆرامی) ئیمڕۆیە، کە ئەمە ڕاستییەکەیە، نەک بگەڕێتەوە بۆ (گیڵە) ی تورکی، ئەوا ناوی (گێڵەرە) چەند مانایەک لە خۆدەگرێت، چونکە وشەی «گێڵارە (گێڵەرەھـ) Gelareh)) لە ڕیشە کۆنینە کوردییەکەیەوە تا ئیمڕۆ بە چەند مانایەک ھاتووە، وەکو ((نوری چاو» یاخود (ھەردوو چاو)، ھەروەھا (زۆر خۆشەویست و بەرێز)، ھەروەھا (قوڕ قوڕاگە)، کە ھەموو ئەم مانایانە نوێترن لە مانا بنەڕەتە کۆنینەکەی کە بە مانای (بۆڵە ترێ، یان ھێشووە ترێ) ھاتووە، کاتێک کە ترێ تەواو پێدەگات و ئاڵتوونی دەبێت و، تەواو شیرین و بەتام دەبێت، پێی دەلێن ((گێڵارە (گێڵارەھـ) Gelareh)) کە بەزۆری خەڵکانی زاراوە (گۆران) بەکاریان ھێناوە. یان ڕونتر بڵێین (زاراوەی ھۆرامی).

بێگومان بە سەرنجدان لە ناوی (گیڵەرە) و بەراورد کردنی لە نێوان وشەی (گێڵە Gila) کە ڕەگ و ڕیشەیەکی تورکی ھەیە، لەگەڵ وشەی (گێڵارە /گێڵەرەھـ Gelareh)، کە ڕەگ و ڕیشەیەکی کۆنی کوردی ھەیە دەگەینە ئەو ڕاستییەی کە ناوەکە کوردییە نەک تورکی.

جوگرافیا

دەکەوێتە پارێزگای سلێمانی، لە قەزای سەیدسادق، ناحیەی بەرزنجە(سرۆچک). گوندەکانی دەورو پشتی لە ڕۆژھەڵاتەوە بەرزنجە و چنارەی شێخ تەھا و باساک، لە ڕۆژئاواوە کاژاو و پوشێن، لە باکوورەوە شوکێ و وەندەرێنە و باراو، لە باشوورەوە مایاوا و مۆریاس و دەشتی زەڵێ.

مێژوو

مێژووی درووست بوونی ئەم گوندە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە (٨٠٠) ساڵ لەمەوبەر، کە شوێنی بنەماڵەی (حاجی شێخ خالیدی کاژاوی کوڕی سەید محەممەد تاج عارفین ئەبووەفای پووشێنی) ی بووە، کە ژمارەیان (٣–٤) ماڵێک بووە، کە لە حاجی خاڵ خۆی و چەند کوڕێکی پێک ھاتووە و لە کاژاو بوون، و سوودیان لە ئاو و لەوەڕگەی ناوچەکە وەرگرتووە و بەو ھۆیەوە لێی نیشتەجێ بوون.

بەڵام بەو ھۆیەی کە جوگرافیای ئەم گوندە لە ناوچەی میزۆپۆتامیادایە، کە لانکەی شارستانییەتی جیھانە ھەر لە کۆنەوە ئاوەدان بووە، بۆ گەواھیدانی ئەم مێژووەش ئەو شوێنە ئاسەوارە کۆنانەیە کە لەم گوندەدا ھەیە.

مێژووی بوون بە ناحیە

لە سەردەمی میرنشینی ئەردەڵان دا ناحیەی سرۆچک ناوچەیەکی فراوان بووە. ھەر لە چەناخچیانەوە ھەتاوەکو (پاش کێو) بووە (شاری کۆن) شارێکی گەورە بووە… قەڵای سرۆچکیش قەڵایەکی قایم و سەخت بووە کەم کەس وێرابێتی خۆی لێ بدات. بەڵام کاتێک عوسمانییەکان ئەم وڵاتەیان داگیرکرد و لە ساڵی (١٨٥١) ی زایینی کۆتاییان بە میرنشینی بابان ھێناوە، سرۆچکیش بوو بە بەشێک لە دەوڵەتی عوسمانی و کاربەدەست و مدیرناحیەکانیشی لەلایەن سوڵتانەوە دانراوە.

لەم سەردەمەدا گێڵدەرە بووە بە ناوەندی ناحیە. زۆر لە بەڕێوبەرانی ناحیەکە کە زۆربەیان کورد بوون بەرپرسی ناحیەی سرۆچک بوون لە گێڵدەرەدا، لەوانە:

  1. مصطفی ئاغای کوڕی سەلیم ئاغای شیوەکەڵ کە لە دەوروبەری ساڵانی (١٨٨٠) بەرپرس بووە
  2. حسێن ناظم بەگ

کاتێک ئینگلیزەکان ھاتنە سلێمانی ئەوانیش چەند بەڕێوبەرێکیان داناوە:-

  1. عەبدولرەحمان بەگ
  2. موحەمەد فوئاد بەگ
  3. سەعید بەگی حاجی ڕەسوڵ بەگ
  4. ئیسماعیل حەقی ئەفەندی
  5. موحەمەد فوئاد بەگ (بۆ جاری دووەم)
  6. سەید ئەحمەدی حاجی مامەند لە ساڵی ١٩٢١–١٩٣١

لە ساڵی (١٩٣١) ناوەندی ناحیە گوێزرایەوە بۆ بەرزنجە یەکەم بەڕێوبەری ناحیە لە بەرزنجەدا (ڕەشید سدقی بەگ) بووە

پێش ڕاگواستن و داگیرکردن

پێش ڕاگواستن و داگیرکردنی، ژمارەی خێزانەکانی ئەم گوندە دەگەیشتە ١٤٠ خێزان، لەسەردمی شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا، گێڵدەرە دوو جار دەڕوخێنرێت، بۆ دوا جار لە ساڵی ١٩٨٧ بەتەواوەتی داگیر و خاپوور کراوە و پاشان خەڵکەکەشی بەرەو ئۆردوگا زۆرەملییەکان گوزراونەتەوە، تەنیا لەبەر ئەوەی شکست بەشۆڕشی گەلی کورد بھێنرێت‌ و ڕۆحی نەتەوەیی لەنێو دڵی میللەتی کوردا لەڕیشەوە دەربکرێت. لە دوای راپەڕینە مەزنەکە، خەڵکی گێڵدەرە بۆ جارێکی تر دەچنەوە سەر زێدی باوباپیرانیان‌ و ئاوەدانی دەکەنەوە. ئێستا ژمارەی دانیشتووانەکەی دەگاتە زیاتر لە ٥٠ خێزانە، ئەمە جگە لەوەی چەندین خێزانی تر تەنیا لە وەرزی ھاوین‌ و کاتی کشتوکاڵکردندا بەشێوەیەکی کاتی دەگەڕێنەوە بۆ سوود وەرگرتن‌ و خزمەتکردنی باخەکانیان‌ و فرۆشتنی بەرووبومەکانیان. ئەم گوندە زۆربەی زەویەکانیان دێمین‌ و باخی زۆری بەرداریان ھەیە، وەکو ھەرمێ و ھەڵوژە ھەروەھا خاوەنی ڕەزێکی زۆرن لەبەر ئەوەی سەرچاوەی ئاویان زۆر کەمە بۆ بەراو، بۆیە سەوزەوات لەم گوندەدا زۆر کەمە یاخود باشتر وایە بڵێین ھەر خێزانێک تەنیا بەشی پێویستی خۆی بەراو دەکات وەکو بامێ و تەماتە و سەوزەوات.

پێشانگا

پەراوێزەکان

Tags:

گێڵدەرە ناوگێڵدەرە جوگرافیاگێڵدەرە مێژووگێڵدەرە پێش ڕاگواستن و داگیرکردنگێڵدەرە پێشانگاگێڵدەرە پەراوێزەکانگێڵدەرەباشووری کوردستانسلێمانیشارباژێرقەزای سەید سادققەزای سەیدسادقناحیەی سرۆچکپارێزگای سلێمانی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

کچی کافرۆشپیسبوونی ژینگەڕێواسکانزابابلماڵ بە کۆڵحەسەن زیرەکئیسلامسەروەریی یاساجەنگی جیھانیی یەکەمئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیپاڵنەرمۆرفیمسۆمەردەرگای گەڕەک (دراما)شەوی قەدرفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێرچاکەکاریویکیپیدیای کوردیجینۆسایدکیمیالەیلا قاسمگورجستانمانگە کوردییەکانکوردستانحەسەن کوڕی عەلیکۆماری کوردستانمێژووی مرۆڤایەتیویلیام شێکسپیرموکریانفۆلکلۆرجۆری یەکەمی شەکرەگوێزشتە نامۆکان (وەرزی سێیەم)محەممەدماسۆنیئەسپقەڵای دمدمشۆڕشی پیشەسازانەیاساکانی حامۆرابییەکێتیی نیشتمانیی کوردستانگەزۆدەنگدانلیۆنێل مێسیئەیووبمافی مەدەنی و سیاسیویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادەوڵەتی ئیسلامی (داعش)گەرمبوونی زەویجوگرافیای باشووری کوردستانتارانئالینا ڕۆمانۆڤسکیئیمپراتۆریەتیی ڕووسیعومەر موختارویکیمیدیا کۆمنزشای ئەنگوستیلەکانسەبری بۆتانیتەفسیری نامیپاپاسووڕی ئاوجنۆکەتەحیاتئەفریقافیرعەونکۆڵۆمبیاژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێبمەلا کرێکاربۆسنیا و ھەرزەگۆڤینازمانی عەرەبیڕێککاری کۆمەڵایەتیترمزیئەڵمانیادادپەروەری🡆 More