زمانی سوریانی (بە سوریانی: ܠܫܢܐ ܣܘܪܝܝܐ) کە ھەروەھا بە ناوەکانی سوریانیی ئارامی یان سوریانیی کلاسیک دەناسرێت، یەکێک لە شێوەزارەکانی زمانی ئارامییە.
یەکەمین نیشانەکانی بەکارھێنانی ئەم زمانە لە سەرەتای سەدەی یەکەمی زایینی لە شاری ئێدێسا بینراوە. سوریانی لە درێژەی سەدەی چوارەم ھەتا ھەشتەمی زایینی، یەکێک لە زمانە گرنگە ئەدەبییەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا بووە و بەڵگەیەکی زۆر بەم زمانە بوونیان ھەیە. لە ڕاستیدا، وێژەی سوریانی نزیکەی ٩٠٪ لە وێژەی ئارامی پێکدێنێت. سوریانی لە ڕابردوودا لە بەشێکی زۆر لە ڕۆژھەڵاتی نزیک، ئاناتۆلی و ھەرێمی بەحرەین قسەی پێدەکرا.
سوریانی یان ئاشووری | |
---|---|
ܠܫܢܐ ܣܘܪܝܝܐ Leššānā Suryāyā | |
خوێندنەوە | lɛʃʃɑ:nɑ: surjɑ:jɑ: |
قسەی پێدەکرێ لە | عێراق سووریا لوبنان فەلەستین ئیسرائیل تورکیا ھیندستان (کێرالا) ئێران ئەرمەنستان قوبرس |
ناوچە | جەزیره، ھەرێمی بەحرەین |
ژمارەی ئاخێوەران | لە دوای سەدەی چواردەھەمی زایینی، بەھۆی شەڕەکان بەکارھێنانی وەکوو زمانی ناوچەیی ھەتا ئاستێکی بەرز کەم بۆوە |
بنەماڵەی زمان | زمانە ئەفریقائاسیایییەکان
|
سیستەمی نووسین | ئەلفوبێی سوریانی |
ڕەوشی فەرمیبوون | |
زمانی فەرمییە لە | عێراق (کەمینە) |
سامان دەدرێتەوە بەدەستی | بێ ساماندانی فەرمی |
کۆدەکانی زمان | |
ISO 639-2 | syc |
ISO 639-3 | syc Classical Syriac |
بڵاوبوونەوەی زمانی سوریانی لە جیھان: ██ زمانی فەرمیی کەمینە ██ بوونی مێژوویی/زمانی مەزھەبی فەرمیی کڵێساکان ██ بوونی بەرچاو لە ناو کۆچبەران | |
ئەم پەڕەیە ھێماکانی فۆنەتیکی IPA بە یوونیکۆدی تێدایە. بەبێ پشتیوانیی نیشاندانی یوونیکۆد، لەوانەیە لە جێگەی کاراکتەرەکانی یوونیکۆد، نیشانەی پرسیار، چوارگۆشەکان یان ھێماکانی تر ببینی. |
لە پەنا زمانەکانی لاتینی و یۆنانی، سوریانی یەکێک لە سێ زمانی گرنگی زانست و ڕۆژژمێری سەردەمی ھاوچەرخ بوو.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زمانی سوریانی تێدایە. |
ئەم زمان وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article زمانی سوریانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.