ئەرمەنستان یان ئەرمینیا (بە ئەرمەنی: Հայաստան) بە فەرمی کۆماری ئەرمەنستان وڵاتێکی دەورگیراو بە وشکانییە کە لە بەرزایییەکانی ئەرمەنی لە ڕۆژاوای ئاسیا ھەڵکەوتووە.
ئەرمەنستان بەشێک لە ناوچەی قەوقاز پێکدێنێت و لەگەڵ گورجستان لە باکوور، ئازەربایجان و کۆماری ئارتساخ لە ڕۆژھەڵات، تورکیا لە ڕۆژاوا و ئێران و کۆماری خۆبەڕێوەبەری نەخچیڤان لە باشوور ھاوسنوورە. یەریڤان پایتەخت و گەورەترین شاری ئەم وڵاتەیە..
ئەرمەنستان Հայաստան | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|
سروود: | ||||||
پایتەخت | یەریڤان 40°11′N 44°31′E / 40.183°N 44.517°E | |||||
زمانە فەرمییەکان | ئەرمەنی | |||||
گرووپە ڕەگەزییەکان | ئەرمەنییەکان، ئێزیدییەکان، ڕووسەکان | |||||
دەوڵەت | سەرۆکایەتی کۆماری | |||||
- | سەرۆک کۆمار | ڤاھاگن خاچاتوریان | ||||
- | سەرۆک وەزیران | نیکۆڵ پاشینیان | ||||
دامەزران | ||||||
- | کۆماری دیموکراتی ئەرمەنستان | ٢٨ی ئایاری ١٩١٨ | ||||
- | سەربەخۆبوونی ئەرمەنستان | ١٩٩١ | ||||
ڕووبەر | ||||||
- | ٢٩٧٤٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٤١) ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٢" مایلی چوارگۆشە | |||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی ٢٠٢١ | ٢٩٦٥٠٠٠ (١٣٤) | ||||
- | چڕی | ١٠٨٫٤ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩٩) ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١"کەس لە مایلی چوارگۆشە | ||||
دراو | درامی ئەرمەنی ((.AMD (դր ) | |||||
ناوچەی کاتی | UTC (UTC+٤) | |||||
لای لێخوڕین | ڕاست | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .am |
ئەرمینیا بۆ ١٠ پارێزگا جیادەکرێتەوە یەریڤان پایتەختی وڵاتە. سەرۆکی جێبەجێکار لە ھەر دە پارێزگاکە ناوی مارتزبت واتە (سەرۆک مارتز) حوکمەتی ئەرمینیا دایمەزراندوە.
لە ھەموو پارێزگایەک کۆمەڵەیەک ھەن ھەر کۆمەڵەیەک. ئۆتۆنۆمی ھەیە و جێگیرگە ھەیە جێگیرگە یان شارە یان گوند. لە ساڵی ٢٠٠٧، لەناو ئەرمینیا ٩١٥ کۆمەڵەی ناوخۆی ھەیە، ٤٩ لەم ناوچانە شارە و٨٦٦ گوندە؛ و پایتەخت یەریڤانە، بۆ دوازدە ھەرێم پێکھاتوە حوکمی ئۆتۆنۆمی پێ بەخشراوە.
# | پارێزگاکان | پایتەخت | ڕووبەر | ژمارەی دانیشتووان |
---|---|---|---|---|
١ | پارێزگای ئاراگاتسۆن | ئەشتەرەک | ٢٬٧٥٣ کم² | ١٢٦٬٢٧٨ |
٢ | پارێزگای ئارارات | ئارتاشات | ٢٬٠٩٦ کم² | ٢٥٢٬٦٦٥ |
٣ | پارێزگای ئارماڤیر | ئارماڤیر | ١٬٢٤٢ کم² | ٢٥٥٬٨٦١ |
٤ | پارێزگای گێغارکونیک | گاڤار | ٥٬٣٤٨ کم² | ٢١٥٬٣٧١ |
٥ | پارێزگای کۆتایک | ھرازدان | ٢٬٠٨٩ کم² | ٢٤١٬٣٣٧ |
٦ | پارێزگای لۆری | ڤانادزۆر | ٣٬٧٨٩ کم² | ٢٥٣٬٣٥١ |
٧ | پارێزگای شیراک | گیومری | ٢٬٦٨١ کم² | ٢٥٧٬٢٤٢ |
٨ | پارێزگای سیونیک | کاپان | ٤٬٥٠٦ کم² | ١٣٤٬٠٦١ |
٩ | پارێزگای تاڤوش | ئیجەڤان | ٢٬٧٠٤ کم² | ١٢١٬٩٦٣ |
١٠ | پارێزگای ڤایۆتس دزۆر | یەغەگنادزۆر | ٢٬٣٠٨ کم² | ٥٣٬٢٣٠ |
١١ | یەریڤان | – | ٢٢٧ کم² | ١٬٠٩١٬٢٣٥ |
ئەرمینیا کێشەی سیاسی لەنێوان ئازەربایجان و تورکیا ھەیە بەتایبەت لە ناوچەی قەرەباغ کە ئەرمینیا و ئازەربایجان ھەردووکیان بەخاکی خۆیانی دەزانن ڕووبەری ٤٤٠٠ کیلۆمەتر چوار گۆشەیە، لە ساڵی ١٩٨٧ ئەرمینیا داوای ناوچەی قەرەباغی لە یەکێتی سۆڤیەت کرد کە ئەو کات حوکمی ئۆتۆنۆمی بوو (الحکم الذاتی) لەژێر دەستەڵاتی حوکمەتی ئازەربایجان بوو، دوای ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١ یەکێتی سۆڤیەت بوو بە ١٥ وڵاتی سەربەخۆ یەکێک لەو وڵاتانە ئازەربایجان و ئەرمینیا بوو، دوای ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەت جەنگ لە نێوان ھەردوولا دروست بوو ئەرمینیا توانی دەست بەسەر قەرەباغدا بگرێت ھەتا جەنگی ١٩٩٤ لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان کە ئەرمینیا پشتگیری ھەرێمی قەرەباغی دەکرد کە کۆماری ئەرمینیای تێدا دامەزرا دوای ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەت.
بەپێی سەرژمێری ساڵی ١٨٢٣ ٩١٪ لەسەدی دانیشتووانی گوندەکان موسلمانن بەڵام تەنھا ٩٪ یان ئەرمەنین.
پێشتر کوردەکان زۆربەی دانیشتووانی قەرەباغیان پێک دەھێنا بەڵام بەھۆی سۆڤیەت دژی نەتەوە کەمینەکان ژمارەی کوردەکان کەمی کرد بەھۆی تورک کردن (التتریک) تورکی ئازەری بە زۆری کۆچیان کرد بۆ ڕووسیا و کازاخستان دواتر لەوێ ھەمویان مردن.
ئێستا ھەرێمەکە ژمارەی دانیشتووان ١٤٥ ھەزار کەسە زۆربەی زۆریان ئەرمەنی ئارسۆدۆکسین.
ئەرمەنستان بە گشتی ناوچەیەکی شاخاوییە بەرزترین شاخی ئاراگاتسە کە دەکەوێتە خۆراوای ئەرمەنستان، لە ئارتیک، کە بەرزییەکەی ٤٠٩٢ مترە، و تەنھا لە ناوچەی یەریڤان و تالین و ئەرماویر ناوچەیەکی شاخاوی نییە ١٩٠٠ کم٢ دەبێت کە دەکاتە ٦٬٥ ی خاکی ئەرمەنستان پێک دێنێت.
بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی ئەرمەنستان ٢٬٩٨٣٬٩٩٠ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫٠٤ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٣ ساڵە. ھەروەھا ٦٤ لە سەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.
ژمارەیەک لە دانیشتووانی ئەرمەنستان لە نەتەوەی ئێزیدین.
ئایینی خەڵکی ئەرمەنستان ٧٣٪ لە مەسیحییەتی گریگۆری، ٥٪ لە ئیسلام (سوننە)، ٤٪ لە کاتۆلیک و ١٨٪ لە ئەوانەی دی پێکدێت.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەرمەنستان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەرمەنستان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.