میقداد مەدحەت بەدرخان (بە بەدرخانی: Miqdad Midhet Bedirxan؛ لەدایکبووی ١٨٥٨ - مردووی ١٩١٥) نووسەری ناوداری کورد لە بنەماڵەی بەدرخانییەکان و لە دامەزرێنەرانی ڕۆژنامەی کوردستان بوو.
میقداد میدحەد بەدرخان | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٨٥٨ |
مەرگ | ١٩١٥ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | نووسەر، ڕۆژنامەوان |
چالاکبوون | ١٨٨٠-١٩١٢ |
ناسراوە بە | دامەزرێنەری ڕۆژنامەگەریی کوردی |
باوان |
|
خزمەکان | برا ئەمین عالی بەدرخان |
میقداد مەدحەت بەدرخان کوڕی میر بەدرخان پاشایە. میقداد مەدحەت بەدرخان ناوێکی ئاوێتەیە، ئەم شێوە ناونانە عوسمانییەکان و کوردەکانی ئەو سەردەمە لە فەرانسییەکانیان وەرگرتووە بۆ ناونانی ڕۆڵەکانیان.
ساڵی ١٨٩١ چووەتە میسر، ساڵی ١٨٩٨ لە قاھیرە پێنج ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستانی بڵاو کردووەتەوە. پاش ئەوە لە ترسی ھەڕەشەکانی سوڵتان عەبدولحەمیدی عوسمانی گەڕاوەتەوە ئەستەمبوڵ، بۆ ئەوەی لەسەر ئەو، براکانی تووشی ئەشکەنجە و زیندانیکردن نەبن.
ساڵی ١٨٩٩ لەگەڵ عەلی بەگی برایدا ھەوڵیان داوە ڕێگە بۆ شۆڕشێکی نەتەوەیی خۆش بکەن، بەڵام سەر نەکەوتوون. ھەندێک لە مێژوونووسەکان دەڵێن میقداد مەدحەت بەدرخان یەکێک بووە لە ئەندامە چالاکەکانی پارتی «ئیتحاد و تەرەقی»؛ ساڵی ١٩٠٦ لەسەر ئەو ھەڵوێستەی لە تورکیا نەفی کرا. ساڵی ١٩١٠ و ماوەیەک پاش ڕاگەیاندنی حکوومەتی دەستووری لە ئەستەمبوڵ بەشداری کردووە لە دامەزراندنی جەمعیەتی نەشری مەعاریفی کوردی. بەپێی ھەندێک سەرچاوە ماوەیەک کراوە بە موتەسەریفی شاری دێرسم. بەڵام لەو ساڵە بەدواوە ھیچ شتێک دەربارەی ژیانی نەزانراوە، میقداد مەدحەت بەدرخان جگە لەوەی کە یەکەمین ڕۆژنامەنووس و دامەزرێنەری بزاڤی کوردییە، چاپخانەیەکیشی بە ناوی «چاپخانەی ڕۆژنامەی کوردستان» لە قاھیرە دامەزراندووە، کە بە یەکەمین چاپخانەی کوردی لە ئەژمار دێت.
میقداد مەدحەت جگە لە زمانی خۆی و زمانی تورکی و عەرەبی، زمانی فەرەنسیشی بە باشی زانیوە، بۆیە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستاندا کارتێکی بە زمانی فەڕەنسی بڵاو کردووەتەوە کە شارستانیبوونی عەقڵی میقداد مەدحەت بەدرخان نیشان دەدات.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article میقداد میدحەد بەدرخان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.