پارێزگای کۆتایک (بە ئەرمەنی: Կոտայք) پارێزگایەکی (مارز)ی ئەرمینیایە.
دەکەوێتە بەشی ناوەڕاستی وڵات. پایتەختەکەی ھرازدان و گەورەترین شاریشی ئابۆڤیانە. ناوی لێنراوە لە کانتۆنی کۆتایکی پارێزگای مێژوویی ئایرارات لە ئەرمینیای کۆن.
پارێزگای کۆتایک | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥ |
ناو بە زمانی فەرمی | Կոտայքի մարզ |
وڵات | ئەرمەنستان |
پایتەخت | ھرازدان |
دابەشکاریی کارگێڕی | ئەرمەنستان |
پۆتانی شوێن | |
نووسینگەی بەڕێوەبردن | Governor of Kotayk |
دانیشتووان | ٢٥٤٬٣٩٧ |
زمانەکان | کورمانجی |
ڕووبەر | ٢٬٠٨٦٫٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
کۆدی پۆستە | 2201–2506 |
وێبگە | http://kotayk.gov.am/ |
کۆتایک لە باکوورەوە لەگەڵ پارێزگای لۆری، لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ پارێزگای تاڤوش، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ پارێزگای گێغارکونیک، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ پارێزگای ئاراگاتسۆن، لە باشوورەوە لەگەڵ پارێزگای ئارارات و یەریڤانی پایتەخت ھاوسنوورە. کۆتایک تاکە پارێزگای ئەرمینیایە کە سنووری لەگەڵ وڵاتانی بیانی نییە.
بەپێی سەرژمێری فەرمی ساڵی ٢٠١١، ژمارەی دانیشتووانی کۆتایک ٢٥٤٣٩٧ کەسە (١٢٣٥٢٤ پیاو و ١٣٠٨٧٣ ژن)، کە نزیکەی ٨٫٤٪ی تەواوی دانیشتووانی ئەرمینیا پێکدەھێنێت. ژمارەی دانیشتووانی شارەکان ١٣٧ ھەزار و ٤٨١ کەسە (٥٤٪) و خەڵکی گوندەکان ١١٦ ھەزار و ٩١٦ کەسە (٤٦٪). پارێزگاکە ٧ کۆمەڵگەی شارستانی و ٦٠ کۆمەڵگەی گوندنشینی تێدایە
ھەروەھا پێکھاتە بچووکەکانی مۆلۆکانەکانی ڕووسی، ئێزیدی، کورد، ئاشووری و یۆنانی لە ئابۆڤیان و بیورێغەڤان دەبینرێن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پارێزگای کۆتایک تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پارێزگای کۆتایک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.