زمان

بەخێربێن

زمان


ھەنووکە ٢٤١ وتار لە دەروازەی زماندا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

زمان

زمان کۆمەڵێک نیشانەی بڕیاردراوی ڕێسامەندە لە دەنگەکان یا نیشانەکانی گوتن و نووسین، کە لە لایەن کۆمەڵێک مرۆڤی سەر بە تاقمێکی کۆمەڵایەتی یا فەرھەنگییەوە بە مەبەستی دامەزراندنی پێوەندی (تێگەیاندن و تێگەیشتن) بەکار دێت. ئەرکی زمان پەیوەندیگرتنە و دەربڕینی ڕا و ھەستی دەروون. ئەکرێ بڵێین زمان سیستەمێکی ئاڵۆزە کە مرۆڤ بۆ ڕاگەیێنی بەکاری ئەبا. بەو زمانەی کە مرۆڤ پێ قسە ئەکا ئەوترێ زمانی سروشتی. ئەمڕۆکە نزیکەی سێ تا شەش ھەزار زمانی سروشتی بوونی ھەیە، بەڵام نیوەیان مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە. ھەروەھا، کۆدەکان و جۆرەکانی تری زمانگەلی دەستکار، وەکوو ئەوانەی وا بۆ بەرنامەسازیی کۆمپیوتەر بەکار دێن ژی، پیان ئەوترێ زمان. زمان لەم ڕاستێنەیەدا، سیستەمێکە پێکھاتوو لە نیشانەکان بۆ بەکۆدکردن و لەکۆددەرھێنانی زانیارییەکان. لە کوردیدا، وشەی "زمان" بۆ ئاماژە بەو ئەندامە گۆشتییە بزۆزەی ناو دەمیش بەکار دەبردرێ کە لە زۆربەی بڕبڕەداراندا ئەرکی ناسینەوەی تامگەلی جۆراوجۆری لە ئەستۆیە و دەوری سەرەکیی ھەیە لە قسەکردندا (زمان (ئەندام) ببینە). ئەم پێوەندییە خوازەیییە لە زۆربەی زمانەکاندا ھەیە (بۆ نموونە، وشەی languageی زمانی ئینگلیزی لە وشەی linguaی لاتینەوە گیراوە کە بە مانای زمانی ناو دەمە)، و بەڵگەی گرنگایەتیی مێژوییی زمانی زارەکییە زیاتر ....

وتاری ھەڵبژێردراو

زمان

زمانی عەرەبی گەورەترین زمانەکانی گرووپی زمانە سامییەکانە لە باری قسەپێکەرانەوە و یەکێکە لە زمانە ھەرە بەربڵاوەکانی جیھان کە ٤٢٢ ملیۆن کەس قسەی پێ دەکات، و قسەپێکەرانی بەربڵاون لەو ناوچەیەی کە پێی دەوتری ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لەگەڵ زۆرێک لە شوێنەکانی تری جیھان کە لە دەوروبەری ئەم وڵاتانەن وەکوو: ئێران، تورکیا، چاد، مالی، سینیگال، ئێرتریا. زمانی عەرەبی گرنگییەکی تایبەتی ھەیە لە لای موسڵمانان، چونکە زمانی قورئانە، و زۆربەی زۆری خوداپەرستی لە ئاینی ئیسلامدا بەبێ زمانی عەرەبی ناکرێ، ھەروەھا زمانی عەرەبی زمانێکی سەرەکیی بۆنەکانە لە چەند کڵێسایەکی کریستیانی لە وڵاتە عەرەبییەکاندا. ھەروەھا زمانی عەرەبی زۆرێک لە کارە ئاینییەکان و بیرمەندییەکانی جوولەکەکانی پێ نووسراوە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا.

زیاتر...

ئایا دەزانیت؟

چەند زانیاریەک لەبارەی زمانەکانەوە:

  • دەزانیت ٧٠ ملیۆن کورد لە جیھاندا بە زمانی کوردی قسە دەکەن.
  • دەزانیت پیتی (ض) تەنھا لە زمانی عەربیدا دەدۆزیتەوە.
  • دەزانیت کە ئێستا جیھان بە ٦٩١٢ زمان قسە دەکات.
  • دەزانیت ھیندستان تاکە وڵاتە زۆرترین زمانی تێدایە.
  • دەزانیت ئینگلیزی لەسەرەتادا زمانی فەرمی وڵاتی بەڕیتانیا بوو.
  • دەزانیت زمانی فینلاندی و زمانی مەجاری لە زمانە ھیندی و ئەورووپییەکان نین.
  • دەزانیت ٤١٪ی وشەسازی ئینگلیزی لە زمانی فەڕەنسییەوە هاتووە.
  • دەزانیت زۆرترین کەس لە جیھاندا بە زمانی چینی قسە دەکەن، بەھۆی زۆری ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکەوە، وە ھەروەھا ئینگلیزی لە پلەی دووەمدایە.
  • دەزانیت زۆرترین وڵات زمانی ئیسپانییان کردووەتە زمانێکی فەرمی وڵاتەکەیان.
  • دەزانیت ژمارەی قسەکەرانی زمانی بەنگالی دەگاتە ٢١١ ملیۆن کەس، کە زمانی فەرمی وڵاتی بەنگلادیشە.
  • دەزانیت ژمارەیەكی زۆر لە ناوی تاك لە زمانی عەرەبییدا بوونیان هەیە بەڕادەیەك هیچ زمانێكی تر نییە بەڕادەی عەرەبی ناوی تاكی هەبێت.

وتار

زمان

زمانی کوردی زمانێکە کە خەڵکی کورد قسەی پێدەکەن. لە ڕووی بنەماڵەوە بەشێکە لە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان. ئەم زمانە لە زمانی کەڤناری مادی کەوتووەتەوە. زمانی کوردی لە نێوان زمانە ئێرانییەکاندا لە بواری پرژماربوونی ئاخێوەران سێیەمین زمانە و دەکەوێتە دوای زمانەکانی فارسی و پەشتۆ. زمانی کوردی چەند شێوەزارێکی سەرەکیی ھەیە کە جیاوازیی زۆریان ھەیە و زمانناسەکان لە سەر چۆنییەتی جیاکردنەوەی ئەم شێوەزارانە یەکدەنگ نین و زۆرێک لە زمانناسەکان باوەڕییان بە ماڵباتی زمانگەلی کوردی ھەیە. یانی کورمانجیی باکووری و گۆرانی، بەپێی یاسا و ڕێسای زمانناسی و زمانەوانییەوە، دوو زمانی سەربەخۆی کوردین، نەک دوو شێوەزار. بەڵام زۆربەی ئەو کەسانەی زمانی کوردییان دابەش کردووە، بەم چوار دەستەیە بووە:(کوردی باشووری، کوردی ناوەندی، کوردی باکووری، گۆرانی-زازایی). بەھۆی ئەوەی کە کوردەکان لەژێر دەسەڵاتی عوسمانی و ئێران بوون و ئەلفوبێی فەرمیی ئەو دوو وڵاتە ئەلفوبێی عەرەبی بوو، کوردەکانیش تا پێش سییەکان تەنیا ئەلفوبێی عەرەبییان بۆ نووسینی کوردی بەکار دەھێنا. لە تورکیا، لە دوای بەفەرمیکردنی ئەلفوبێی لاتینی بۆ زمانی تورکی، جەلادەت عالی بەدرخان لە ساڵی ١٩٣٢ ئەلفوبێیەکی لاتینیی بۆ زمانی کوردی داھێنا کە ئێستا بە ناوی "ئەلفوبێی ھاوار" یان "بەدرخان" دەناسرێت.

زیاتر...

وتار

زمان

زمانی پورتوگالی زمانێکی ڕۆمانسییە لە نیمچەدوورگەی ئیبیریا وە دەست پێ دەکات. زمانی فەرمییە لە وڵاتی پورتوگال، بەڕازیل، کیپڤەرد، گینێ بیساو، مۆزامبیک، ئەنگۆلا و سائۆتۆمێ و پرینسیپی. ھەروەھا زمانێکی فەرمیە لە تیمۆری ڕۆژھەڵات و ماکاو لە چین. ئەنجامی فراوانی لەماوەیەکی کاتی ئەگەڕێتەوە بۆ داگیرکاری. بوونی کلتووری پورتوگالی و قسەکەری (کریوڵی پورتوگالی) دەدۆزرێتەوە لە (گوا)، (دەمەن و دیو) لە ھندستان، لە (باتیکڵا)وە لەسەر کەناری ڕۆژهەڵاتی سریلانکا، لە دوورگەی فلۆرێز لە ئەندەنووسیا، لە مالاکا لە مالیزیا، لە (دوورگەی ئەی بی سی) لەکاریبی قسەی پێدەکرێت. زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

زمان

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان

Tags:

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

خولی نایابی ھۆڵەنداکۆمۆنیزممیرنشینی سۆرانعوسمان کوڕی عەفانزیندانی نوگرە سەلمانکاتجێژنی قوربانستراتیجیپرۆتۆکۆل (دیپلۆماسی)خەلافەتی عەباسیجوویووسف لە ئیسلامداخۆشەویستیی ڕزگارکەر (فیلم)نەتەوە یەکگرتووەکانکۆمپیوتەرگۆڵفکانی (شاعیر)لەیلا و مەجنووننەخۆشی غودەنالیبەرنامەی خۆڕایی و سەرچاوەکراوەکەمال مەزھەرئەسیریڕووسیاڤایرۆسی کۆرۆناڕۆژنامەحەسەن دەرزیڕەمەزانزمانی جەستەفەلەستینپێڕستی پایتەختەکانزازاکیشێرزاد حەسەننەخۆشییەکانی مەمکشەمێرانڕێبازە ئەدەبییەکانعەبدوڵڵا کوڕی زوبێرسایکۆپاتیکۆلارە (ئەندازە)ھاروون ڕەشیدبێخوددەستپێکخاکچەمچەماڵویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکازمانی کوردیخوێندنی مێژووی ھونەرخانای قوبادیغەزالیزمانناپۆلیۆن بۆناپارتویکیپیدیای کوردیناحیەی ئاغجەلەرعادیلە خانمگەرمبوونی زەوی١٤ی نیسانڕۆمانکلاسیزمپارێزگای ھەولێرحوزەیرانمۆرمەسروور بارزانیئاکرێھزرئەی ڕەقیبشکانی ئێسککفتەنەورۆزی کوردەواریڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆلیۆنێل مێسیعڕێزمانی کوردیبازاڕی کاغەزە داراییەکان🡆 More