پرۆژەی رووناکبیری یەکێکە لەئەرکە ھەرە گرنگەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، دەزگاو ناوەندی سەربەخۆو بیروڕای ئازادو بیری ھەمە لایەنەو قبوڵکردنی جیاوازییەکانو ھەڵسەنگاندنی ژیانی شارستانیو تاووتوێکردنی پرۆژەکانی داھاتوو مامەڵەکردنێکی جدییانەیە لەگەڵ سەردەمو خۆ سازدان بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی ھەمە لایەنە بەدنیای ئەمڕۆوە.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ئەوڕۆکە ناوەندو پرۆژەی سەربەخۆ دیاردەیەکی جیھانییەو ئایندەی سەرجەم ئەو بیرو ھزرە نوێیانەی دنیایە. ململانێی شارستانییەکانیش بۆ خۆی ھەڵگری ھەماھەنگی دروستکردنی پەیوەندی ھەمەلایەنەیە لەنێوان کۆمەڵگە جیاوازەکانو نەتەوە جۆراو جۆرەکاندا، بەھەمان شێوە جیھانگیریش دەرەنجامی گەڵاڵە بوونی ئەو پەیوەندیانەیە لەڕووی رۆشنبیریو فەرھەنگییو ئابووریو سیاسییەوە. سالانە، لەجیھاندا سەدان ھەزار گۆڤارو کتێب بەزمانە زیندووەکانی دنیا دەردەچێتو دەچێتە خانەی فەرھەنگو بزاڤی رۆشنبیرییەوەو تێکەڵاوی دنیای ئەمڕۆ دەبنو کاریگەرییەکی گەورەش لەسەر ئاستی رۆشنبیریو فەرھەنگو ژیاریو پێشکەوتن جێدێڵن، جیھانگیریش بۆخۆی تەنھا دیاردەیەک نییە بەڵکو تەواو ریشەیەکی مێژووییو ژیارییە بۆ تێکەڵاوکردنی دنیاو کۆکردنەوەی ئاستە جیاجیاکانی ژیاریو گەردونگەرایی ئەو زەمەنە دەکات کەلەپێشدا لایان وابووە سنوورەکانی دنیاو شورای نێوان دەوڵەتەکانو زمانی گفتوگۆی جیاوازو فەرھەنگی جۆراو جۆر دابڕانێکی چۆنایەتی فەرھەنگو ژیاری نەتەوە جیاجیاکانە. لێرەوە ئەتوانین بڵێین راگەیاندنو چاپەمەنییەکان بھگۆڤارو کتێبو رۆژنامەوە بۆ خۆی بارگاوی دەبن بەو پێشکەوتنە سەرتاسەرییەی تەکنەلۆژیاو زانستو رۆشنبیری، دیارە ھاوچەرخ بوونی بەرھەمە فیکریو ئەدەبیو رووناکبیرییەکان لەکاری وەرگێڕانو ئاگایی سەرتاسەری لەجیھان بەجیھانیکردنی زمانی خۆمانەوە دەبێ، رەنگە ئەمە بۆ خۆی ئەرکێکی قورسو دوا رۆژێکی چاوەڕوانکراوی ھەبێ، بەڵام ئەگەر زیادەڕۆیی نەبێت ئەکرێ ئێمەی کوردیش جارێکی ترو بەھەنگاوێکی ترەوە تێکەڵ بەدنیای ئەمڕۆو ئاستی رۆشنبیریو فەرھەنگی جیھان بین دەنا لەوێستگەی یەکەمی ئەم شەمەندەفەرە تیژڕەوەی جیھانگیریدا بەکۆڵێ باری گرانەوە جێدەمێنینو بەفریادی تۆمارکردنی مێژووی شارستانی خۆمان ناکەوین.
دەزگای چاپو پەخشی سەردەم وەک ناوەندێکی رۆشنبیری مەدەنی کۆمەڵێ ئەرکی رۆشنبیری گرتۆتە ئەستۆ کەپێکھاتووە لەچاپکردنو بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێ گۆڤار کەگرنگی دەدەن بەبوارە جیاجیاکانی رۆشنبیریو وەرگێڕانی کولتوری بیانی لەئەدەبیاتو فیکری سەردەمو فەلسەفەی نوێو بواری زانستی جیاجیا سەرەڕای چاپکردنو بڵاوکردنەوەی گۆڤاری سەردەم کەتایبەتە بەوەرگێڕانو گۆڤاری زانستی سەردەم تایبەتە بەبوارە جیاجیاکانی زانست کەپشتیوانە بەنوێترین ئامرازی بڵاوکردنەوە کەئینتەرنێتە، گۆڤاری ئایندە تایبەتە بەبواری رۆشنبیریو ئەدەبی کوردیو جیھانی، گۆڤاری منداڵی سەردەم کەتایبەتە بەبڵاوکردنەوەی بابەتی تایبەت بەمنداڵانو گرنگیدان بەرۆشنبیری منداڵان، رۆڤار کەڕۆژنامە گۆڤارێکە تایبەتە بەو نووسەرو ناودارانەی بواری ئەدەبیو رۆشنبیری کوردی کەسەردەمانێکی بەر لەئێستا مێژوویەکی ئەدەبیان دروست کردووە. ھەروەھا زنجیرە کتێبەکانی سەردەم، وەک زنجیرەی کتێبی سەردەم و کتێبی گیرفان و کتێبی زانستی و کتێبی عەرەبی، کە بایەخ بە بوارە جیاجیاکانی فەلسەفە و فیکرو ئەدەب و زانست دەدەن.
دەزگای چاپو پەخشی سەردەم بەپێی بڕیاری ژمارە (٩٨)ی رۆژی ٢٥/١٠/١٩٩٨ی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دامەزراوە.
دەستەی دامەزراندنی دەزگا بریتیبوون لە (شێرکۆ بێکەسو رەووف بێگەردو حسێن عارفو محەمەد موکریو دڵشاد عەبدوڵلا)، خودی بڕیارەکەش لەبڕگەی یەکدا بڕیار دەدات بە "دامەزراندنی دەزگایەک بەناوی دەزگای چاپو پەخشی سەردەم" بەپێی ئەو پەیڕەوەی لەگەڵ بڕیارەکەدایە پەیڕەوەکەش بریتییە لەدوازدە مادە کەناوی دەزگاو مەڵبەندە گشتییەکەیو چۆنێتی بواری فراوان بوونی شێوە یاساییەکەی وەک کەسایەتییەکی مەعنەویو سەربەخۆ ئامانجەکانی چۆنیەتی بەدیھێنانیان لەڕێگەی پێکھاتەکەیەوە دیاری دەکەن.
یەکەم: ئەنجومەنی بەڕێوەبردن کەدەسەڵاتی باڵایە لەدەزگاداو پێکھاتووە لەسەرۆکو جێگری سەرۆکو سکرتێرو لێپرسراوی بەشی کارگێڕیو سەرنووسەرانی گۆڤارو رۆژنامەکانیو بەڕێوەبەرانی بەشەکانیو ھەر پسپۆڕێک بوونی بەپێویست بزانرێ، دیاریکردنی سەرۆکو جێگرو سکرتێر بەھەڵبژاردن دەبێو ئەنجومەن لەیەکەم دانیشتندا رۆژی (٢٨/١٠/١٩٩٨) بەڕێزان شێرکۆ بێکەسی شاعیر بەسەرۆکو حسێن عارفی رۆماننووس بەجێگر دانا، ئێستا ئەنجومەنی دەزگا پێکھاتووە لەم بەڕێزانە (شێرکۆ بێکەس، رەووف بێگەرد، دڵشاد عەبدوڵلا، ئازاد بەرزنجی، ھەڵکەوت عەبدوڵلا).
کاری ئەم بەشە بەچاپگەیاندنی کتێبە لەبەرھەمی نووسەرانی کوردو غەیری کورد، لەھەموو بوارەکانی رووناکبیریدا، لیژنەیەکی ھەڵسەنگاندن لەپسپۆڕان بڕیار لەسەر چاپکردنی کتێبەکە دەدەن، دوا بەدوای ئەوە بەشی ھونەری ئەرکی کاروباری لەچاپدانەکەی دەگرنە ئەستۆ لەڕووی ھونەریو تەکنیکییەوە بەشی بلاوکردنەوەش ئەرکی دابەشکردنو سەرپەرشتی کردنی کتێبەکان دەگرنە ئەستۆ. چەندین پسپۆڕو شارەزا لەزمانە جیاجیاکانداو بوارە فەلسەفیو ئەدەبیو کۆمەلایەتیو زانستییەکاندا کاروباری ھەڵسەنگاندنی کتێبیان گرتۆتە ئەستۆ سەرپەرشتیاری گشتیی زنجیرەی کتێبەکانی سەردەم بەڕێز (ئازاد بەرزنجی)یە.
ئەم بەشە ئەرکو کاروباری لەچاپدانی کتێبو گۆڤارەکانی لەئەستۆدایەو بەشی ھونەری ھەر گۆڤارو بلاوکراوەیەک تایبەتەو، پێکھاتووە لەچەند ھۆبەیەک:
ئەم بەشە بەپێی پەیڕەوو پڕۆگرامی دامەزراندنی دەزگا دروست بووە، بۆ دابین کردنو دانانو داڕشتنی بودجەی تایبەت بۆ دەزگاو دابین کردنو دانانو داڕشتنی بودجەی تایبەت بۆ دەزگاو دابینکردنی سەرجەم خەرجییەکانو پێداویستییەکانی بەشە جیاجیاکانو دابینکردنی مووچەو خەلاتی نووسەرانو کارمەندانی دەزگاو دەرەوەی دەزگاو کارمەندە ئیداریو ھونەریو خزمەتگوزارییەکان، ئەم بەشە پێکھاتووە لەژمێریاریو ھۆبەی گەنجینە.
ئەم بەشە پێکھاتووە لەبەڕێوەبەرێکی گشتیی ئیداریو دوانزە کارمەندی ئیداری کەسەرجەم کاروبارە ئیداریو کارگێڕییەکانیان گرتۆتە ئەستۆ.
پێکھاتووە لەدابەشکردنو بلاوکردنەوەی سەرجەم چاپکراوەکان لەکتێبو گۆڤارو ئامادەکردنی فۆڕمی دابەشکردنی بەسەر ناوەندو کتێبخانەو ھۆکانی راگەیاندندا.
ئەرکی ئەم بەشە بەڕێوەبردنی ماڵپەڕی دەزگای چاپو پەخشی سەردەمو سەرپەرشتی کردنی ھونەریی سەرجەم ئامێرەکانی دەزگایە، ھەروەھا ئەرکی چاککردنەوەی تەواوی ئەو ئامێرانەی لەئەستۆیە کەتووشی کێشە دەبن، ئەم بەشە پێکھاتووە لەبەڕێوەبەری ماڵپەڕی سەردەمو بەڕێوەبەری بەشی چاککردنەوەو سەرپەرشتی ئامێرەکان.
دەزگاو پەخشی سەردەم ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.