ئازاد بەرزنجی

ئازاد عەبدولمحەممەد بەرزنجی نووسەر و وەرگێڕی کوردی خەڵکی باشووری کوردستانە.

نووسینەکانی زۆرتر لە بابەتی وێژە و ڕەخنەی ئەدەبییە و لە کۆڤارەکانی ئەدەبیدا ئەندامی دەستەی نووسینە. ئازاد بەرزەنجی لە دامەزرێنەرانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە و وەکوو سەرپەرشتیاری گشتیی زنجیرەی کتێبەکانی سەردەم چالاکی دەکات. بەرزەنجی ھەروەھا کارەکانی وێژەی کوردی وەکوو ھۆنراوەکانی شێرکۆ بێکەسی بو زمانی عەرەبی وەرگێڕاندووەتەوە.

ژیان

ئازاد بەرزەنجی لە شاری سلێمانی لە دایک بوو. بڕوانامەی دیپلۆمی لە شانۆ و بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزیدا وەرگرتووە. ئازاد بەرزەنجی بە زمانەکانی ئینگلیزی، فارسی، عەرەبی و کوردی شارەزایە و بەم زمانانە نووسین یان وەرگێڕانی ھەیە. ئازاد بەرزەنجی ھەروەھا لە دەھەی ١٩٨٠ دەستی کردووە بە چالاکی لە چاپەمەنییەکان و لە چەندین رۆژنامە و گۆڤاردا بابەتی بڵاو کردۆتەوە. ئەو لەو سەردەمە دەستی کرد بە وەرگێڕانی کارەکانی وێژەی فارسی، ئینگلیزی و عەرەبی و کارەکانێکی زۆر لەم زمانانە بە کوردیی سۆرانی وەرگێراندەوە. بەرزەنجی لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمیان دامەزراندن و جگە لە کاری ڕۆژنامەوانی لەو دەزگایە وەکوو ئەندامی ئەنجومەنی دەزگای سەردەم چالاکی دەکات.

کارەکان

نووسین

  • تەرمی نەناسێک (پێنج کورتەچیرۆک)، چاپی یەکەم: ٢٠٠٤، چ٢: ٢٠١٧.
  • چەند وێستگەیەکی فیکری و ئەدەبی (وتار و باسی فیکری و ئەدەبی) چ١: ٢٠٠١، چ٣: ٢٠١٠.
  • لەگەڵ ئەقڵی خۆرئاوادا (گفتوگۆی فەلسەفی و ئەدەبی) چ١: ٢٠٠١.
  • دەربارەی ئەقڵی مۆدێرن (گفتوگۆی فەلسەفی و ئەدەبی)، بە ھاوکاری لەگەڵ ئاوات ئەحمەددا، ٢٠٠٤.
  • لاپەڕە پەرشەکان (چەند دەقێکی وەرگێڕراو و نووسراو)، چ١: ٢٠٠٥.
  • شازادە خاتوون و کیژۆڵەی دارستان (شانۆنامە بۆ مناڵان)، ٢٠١٠.
  • نیگاکان (وتار و باسی نووسراو و وەرگێڕراو)، چ١: ٢٠١١، چ٢: ٢٠١٣.
  • وەرگێڕان لە گفتوگۆدا (وتار و گفتوگۆ لەسەر وەرگێڕان)، ٢٠١٢.
  • مەرگ لە دەرگا دەدات (٣ شانۆنامە)، ٢٠١٤.
  • تیۆریی دراما لای ئەریستۆ (لێکۆڵینەوە)، ٢٠١٦.

وەرگێران

  • عەلەوی، بوزورگ، چاوەکانی (ڕۆمان)، چاپی یەکەم: ١٩٩٧، چاپی سیانزدەیەم: ٢٠١٧.
  • باخ، ریچارد، جۆناسانی نەورەس (کورتە ڕۆمان)، چاپی چوارەم: ٢٠١٤.
  • خەونێک لە وڵاتی پیاوە بچکۆلەکاندا (کورتە چیرۆکی جیھانی)، چ١: ١٩٩٧، چ٢: ٢٠١٠.
  • فرۆم، ئەریک، بەناوی ژیانەوە (وتار و لێکۆڵینەوە و گفتوگۆ)، چ١: ١٩٩٨، چ٥: ٢٠١٦.
  • رۆلفۆ، خوان، پیدرۆ پارامۆ (ڕۆمان)، وەرگێڕان لەگەڵ ڕێبوار سیوەیلیدا، چ١: ١٩٩٩، چ٢: ٢٠١٠.
  • نورەدین، محەمەد، تورکیا لە سەردەمی گۆڕاندا، چ١: ٢٠٠١.
  • ستراتێرن، پۆڵ، نیچە، ٢٠٠١.
  • ستراتێرن، پۆڵ، سارتەر، ٢٠٠٢.
  • جەھانبەگلو، ڕامین، مۆدێرنەکان (وتار و باسی فیکری و ئەدەبی)، چ١: ٢٠٠٣، چ٢: ٢٠٠٩.
  • ستراتێرن، پۆڵ، کیرکەگۆر، ٢٠٠٣.
  • ستاسیناکیس، یۆرگۆس، کازانتزاکیس، ٢٠٠٤.
  • کریشنامۆرتی، جیدۆ، چاکە و خراپە، چ١: ٢٠٠٤، چ٢: ٢٠١٥.
  • باریکۆ، ئەلێساندرۆ، ئاوریشم (ڕۆمان)، چ١: ٢٠٠٤، چ٣: ٢٠١٥.
  • فێرمین، ماکسێنس، بەفر (ڕۆمان)، چ١: ٢٠٠٤، چ٣: ٢٠١٥.
  • فێرمین، ماکسێنس، کەمانچە ڕەشەکە (ڕۆمان)، چ١: ٢٠٠٥، چ٣: ٢٠١٥.
  • فێرمین، ماکسێنس، ھەنگەوان (ڕۆمان)، چ١: ٢٠٠٦، چ٣: ٢٠١٥.
  • ھامپڵ، ستیوارت و مارشاڵ، ئیریک، نامەی مناڵان بۆ خوا، چ١: ٢٠٠٥، چ٢: ٢٠١٧.
  • ماکواری، جۆن، فەلسەفەی بوونگەرایی، چ١: ٢٠٠٥، چ٢: ٢٠٠٩.
  • کۆییلیۆ، پاولۆ، حیکایەتەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ، چ١: ٢٠٠٦، چ٢: ٢٠١٦.
  • دیورانت، ویڵ، مێژووی شارستانێتی، وەرگێران بە ھاوکاریی دانا ئەحمەد و نەبەز کەمال، ٢٠٠٧.
  • ئۆکۆنۆر، جۆزیف ، سازی ئاسنین (شانۆنامە)، ٢٠٠٧.
  • باریکۆ، ئەلێساندرۆ، بەبێ خوێن (ڕۆمان)، ٢٠٠٨.
  • باریکۆ، ئەلێساندرۆ، نۆڤێچێنتۆی پیانۆژەن (یان ئەفسانەی ١٩٠٠)، چ١: ٢٠٠٨، چ٢: ٢٠١٦.
  • وایڵدەر، ثۆرنتۆن، شارۆچکەکەمان (شانۆنامە)، ٢٠١٠.
  • حوسەینی، خالید، ھەزار خۆری درەوشاوە (ڕۆمان)، چ١: ٢٠١١، چ٢: ٢٠١٥.
  • رەحیمی، عەتیق، خاک و خۆڵەمێش (ڕۆمان)، ٢٠١١.
  • کامۆ، ئەلبێر، مرۆڤی یاخی، چ١: ٢٠١٢، چ٢: ٢٠١٦.
  • کامۆ، ئەلبێر، ئەفسانەی سیزیف، چ١: ٢٠١٣، چ٢: ٢٠١٥.
  • رەحیمی، عەتیق، ھەزار ماڵ لە خەون و ترس (ڕۆمان)، ٢٠١٢.
  • زەنگەنە، محێدین، گوڵەکان بۆ کێن؟ (سێ شانۆنامە)، ٢٠١٢.
  • ئۆشۆ، نھێنییەکانی ژیان، چ١: ٢٠١٣، چ٢: ٢٠١٥.
  • رەحیمی، عەتیق، نەفرەت لە دۆستۆیڤسکی (ڕۆمان)، چ١: ٢٠١٣، چ٢: ٢٠١٥.
  • دەوڵەت ئابادی، مەحموود، کۆڵۆنێل، ٢٠١٤.
  • یەسریبی، یەحیا، قەلەندەر و قەڵا (ڕۆمان)، ٢٠١٥.
  • ئەرنائووت، عەباس، حەللاج (ڕۆمان)، ٢٠١٦.
  • بن جەللون، تاھیر، بابە تیرۆریزم چییە؟ (گفتوگۆ لەسەر تیرۆر)، چ١: ٢٠١٧.
  • خەزرا، یاسمینە، دواھەمین شەوی سەرۆک (ڕۆمان)، ٢٠١٦.
  • حوسەینی، خالید، چیاکانیش دەنگیان دایەوە (ڕۆمان)، چ١: ٢٠١٥.
  • ژنێ لەبەردەم وەرزێکی سارددا: ژیان و شیعری فروغ فەڕوخزاد، چ١: ٢٠٠٢، چ٥: ٢٠١٦.
  • عاشق ھەمیشە تەنیایە: شیعر و ژیانی سوھراب سپھری، چ٥: ٢٠١٦.
  • لەبیر دەچیتەوە وەک ئەوەی ھەرگیز نەبووبیت: ژیان و شیعری مەحموود دەروێش، چ١: ٢٠١٧.
  • کاتێ کە من خۆشم دەوێیت: ژیان و شیعری نزار قەببانی، چ١: ٢٠١٧.

وەرگێڕان بۆ عەرەبی

  • مضيق الفراشات (قصيدة طويلة للشاعر شيرکو بيکس)، بيروت، لبنان ط١: ١٩٩٦، ط٢: السليمانية، دار سردم للطباعة والنشر، ٢٠٠٧.
  • عار تماما کالماء (مختارات شعرية للشاعر دلاوەر قرەداغي) سوريا، دمشق، ط١: ٢٠٠٠.
  • سفر الروائح (قصيدة طويلة للشاعر شيرکو بيکەس)، دار نينوی، دمشق، سوريا، ٢٠٠١.
  • انبھارات (مختارات للشاعر شيرکو بيکس) المرکز القومي للترجمة، القاھرة، ٢٠١١.

سەرچاوەکان

Tags:

ئازاد بەرزنجی ژیانئازاد بەرزنجی کارەکانئازاد بەرزنجی سەرچاوەکانئازاد بەرزنجیدەزگای چاپ و پەخشی سەردەمشێرکۆ بێکەس

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

سیکس ئەکسیسمیرنشینی بابانچات جی پی تیکۆلێرائاوئەلقاعیدەفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی سلێمانیبەردی زراوسەردار پاشاییچینماڵدیڤقوزئیبراھیم ئەحمەدجەنگی جیھانیی یەکەمپەیمانی سیڤەرناسر ڕەزازیشنگالپیرەمێردپێڕستی شارەکانی کوردستانپاوانی گشتیسالمپارێزگای کەرکووکسەروەریی یاساکارەباکتێبی پیرۆزچەنگیزخانخەلافەتی عەباسیجەلیل گادانیخوا لە ئیسلامداڕەگەزپەرستیزمانی تورکیپرۆستاتکوردی (شاعیر)لەشفرۆشی لە تورکیاسۆمەرئیمام شافعیمیرنشینی ئەردەڵانفەقێ ئەحمەدی دارەشمانەسمایل شەریفزادەکەوسیستمی بەکارخەریبلۆگسیکس ناینپیرۆزەشەمسی تەورێزینێچیرڤان بارزانیقورئانکاربۆنخەتەنەکردنی کچانفۆتۆنئیسرائیلنەخۆشییەکانی مەمکژاڵەنالیمەسیحییەتدرۆکریستیانۆ ڕۆناڵدۆمەسعوود بارزانیسەرمایەداریتاڤگەی بێخاڵ.gdیووسف لە ئیسلامداگۆرانیدەورەمەزھەر خالقیقازی محەممەدمێژووی ئێرانمۆسکۆمۆسیقاکێوی ئاراراتکار (ڕێزمان)سێکسیەریڤان مۆڵمێژووی ماتماتیک🡆 More