زێی بچووک یان زێی کەڵوێ ڕووبارێکی کوردستانە کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت و باشووری کوردستان تێپەڕ دەکات و دەڕێژێتە سەر ڕووباری دیجلە.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
درێژایییەکەی ٤٠٠ کیلۆمەترە و لە بەشێکیدا سنووری ئێران و عێراق دەستنیشان دەکات. لە باشووری کوردستان، بەنداوی دووکان و لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش بەنداوی سەردەشت لە سەریدا دروست کراوە. دوای تێپەڕبوونی لە بەنداوی دووکان، سنووری ھەردوو پارێزگای ھەولێر و کەرکووک دیاری دەکات و دەڕژێتە دیجلە و لە کۆتاییدا تێکەڵی کەنداوی فارس دەبێت.
زێی بچووک، چۆمی کەڵوێ | |
---|---|
شوێن | ڕۆژھەڵاتی کوردستان(پیرانشار سەردەشت، میراوە، نەڵاس، کۆڵەسە)، باشووری کوردستان(پشدەر، بەنداوی دووکان). |
درێژایی | ٤٠٠ km (٢٥٠ mi) |
بەزایی زارک | ٢٬١٤٠ m (٧٬٠٢٠ پێ) |
لە زۆربەی ئەو ناوچانەی کە ئەو ڕووبارەی پێدا تێدەپەڕێ، خەڵکەکە ناوێکی تایبەت بە خۆیان لەسەرداناوە، وەکوو:
زێی بچووک لە سەرەتا و دەستپێکی بە ٢١٤٠ مەتر بەرزی لە ئاستی دەریاوە و لە ڕۆژھەڵاتەوە دەست پێ دەکات و بەرەو باشوور خۆی خوار دەکاتەوە و لە دۆڵێکی پان و بەرین لە دەڤەری پیرانشار بەرەو سەردەشت درێژەی ھەیە و دۆڵەکانی سنووری پشدەرقەڵادزێ دەبڕێت و دەڕژێتە بەنداوی دووکان و لە کۆتاییدا دەڕژێتە دیجلە.
بە شێوەیەکی گشتی زێی بچووک بەبەردەوامیی ساڵ ئاوی ھەیە و وشک نابێت، بەو پێیەش بە ڕووباری وەرزی ھەژمار ناکرێت. ئێستا لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شارەکانی پیرانشار (بەنداوی سێلوێ و کانییە سێو) دوو بەنداو لەسەر ئەو چۆمە چاک کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زێی بچووک تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article زێی بچووک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.