سۆران مامە حەمە (لەدایکبووی ١٩٨٧ لە کەرکووک–مردووی ٢١ی تەممووزی ٢٠٠٨) ڕۆژنامەنووسێکی سەربەخۆی گۆڤاری لڤین بوو و ماوەی سێ ساڵ لەو گۆڤارە کاری کرد کە لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٠٨ لەبەردەم ماڵی خۆیدا کوژرا.
کەیسی سۆرانی مامە حەمە ئێستا بەکراوەیی ماوەتەوە و سەرەڕای پێکھێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە، تاوانباران و ھۆکاری کوشتنی ھێشتا تەواو ڕوون نییە و ساڵانەش لەلایەن گۆڤاری لڤین و ڕۆژنامەنووس بە ئامادەبوونی خێزانەکەی یادی تیرۆرکرندنی دەکرێتەوە
سۆران مامە حەمە | |
---|---|
لەدایکبوون | ۱۹٨۷ |
مەرگ | ٢١ی تەممووزی ٢٠٠٨ (٢٠–٢١ ساڵ ژیاوە) لە بەردەم ماڵی خۆیدا کوژرا |
ھۆکاری مەرگ | تیرۆر |
پیشە | ڕۆژنامەنووس |
بەر لە دوو مانگ لە کوشتنی، سۆران ھەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو. کوشتنەکەشی بەدوای چەند وتارێکدا دێن کە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوی کردبوونەوە، وەک وتاری پرسی دەرکەوتنی خانمی یەکەمی کوردستان لە ڕۆژنامەی ھاوڵاتی کە تێیدا داوای دەرکەوتنی خێزانی مەسعوود بارزانی کردبوو لەگەڵ ڕاپۆرتێک لەسەر تێوەگلانی بەرپرسانی حکوومی شاری کەرکووک لەگەڵ لەشفرۆشانی ئەو شارە ھەندێ کەسیش گۆڤارەکە بەھۆکاری تیرۆرکردنی ناوبراو لێکدەدەنەوە ئەوەش لەبەر بڵاوکردنەوەی وتارەکەی سۆرانی مامە حەمە.
سۆرانی مامە حەمە نوسینەکانی زیاتر دژی خیانەت و گەندەڵی دەسەڵاتی کوردی بوون. لە یەکێ لە نوسینەکانیدا باس لەوە ئەکات کە خیانەت لە ناو دەسەڵاتی کوردیدا بۆتە فەلسەفە و فاکتەرێکە بۆ مانەوەیان لە دەسەڵات. بۆ نمونە ئەڵێ «ئەوانەی ئەمڕۆ خۆیان بە سیاسی و خاوەن خەباتی کوردایەتی ئەو ھەرێمە دەزانن، لە خۆیان وردبوونەتەوە کە ئایا، تەنھا ڕۆژێک خەبات و سەروەرییان ھەیە بۆ بزاڤی ڕزگاریخوازی دۆزی کوردان لە مێژوودا، جگە لە کوردکوشتن و خیانەتی نەتەوەیی و بوون بە کۆیلە و جاسوسی وڵاتانی دراوسێ و جیھان»
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سۆران مامە حەمە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.