ئامەد یان دیاربەکر (بە کوردیی باکووری: Amed) یەکێک لە گەورەترین و مێژووییترین شارەکانی کوردستانە.
ئەم شارە ناوەندی پارێزگای ئامەدە. زۆرینەی دانیشتووانی شارەکە کوردن و یەکێک لە گەورەترین شارە کوردنشینەکانە. ناوی ئامەد لە ئیمپراتۆریەتیی مادەوە ھاتووە و ناوێکی کوردییە. ئامەد پایتەختی کوردستانە.
ئامەد Amed دیاربەکر | |
---|---|
Diyarbakir | |
پۆتانەکان: 37°55′N 40°14′E / 37.91°N 40.24°E 40°14′E / 37.91°N 40.24°E | |
وڵات | تورکیا |
ھەرێم | باکووری کوردستان |
ناوچە | ئاناتۆلیای باشووری ڕۆژھەڵات |
پارێزگا | ئامەد |
بەرزایی | ٦٧٥ مەتر (٢٬٢١٥ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٨) | |
• سەرجەم | ١٬٧٢٣٬٣٩٦ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (زۆرینە: کورمانجی، کەمینە: زازاکی)، تورکی، ئەرمەنی |
• ئایین | ئیسلام (سوننە) |
ناوچەی کاتی | +٢ |
پۆستاڵ کۆد | ٢١x xxx |
کۆدی تەلەفۆن | ٤١٢ ٠٠٩٠ |
وێبگە | www.diyarbakir.gov.tr |
ڕووباری دیجلە بە شارەکەدا تێدەپەڕێت، قەڵای ئامەد دەوری شارەکە دەداتەوە کە بە دووەم گەورەترین دیواری جیھانیش دادەنرێت بەدوای دیواری چین.
. .
ئەو ناوچەیەی کە شاری ئامەدی لە ئێستادا دەگرێتەوە ئەوا مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردین.
ناوی دیاربەکریش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ھاتنی ئیسلام بۆ ئەو ناوچەیە، کە خێڵی (بەنی بەکر وائل) تێیدا نیشتەجێ بوون لە سەردەمی معاوییە دا.
دانیشتووانی ئەم شارە لە ساڵی ٢٠١٨، زیاتر لە ١٬٧٠٠٬٠٠٠ کەس بووە کە زۆربەیان بە بە زمانی کوردی قسە دەکەن. ھەروەھا زۆربەی خەڵکی ئەم شارە موسڵمانی سوننین.
قەڵای ئامەد یان قەڵای دیاربەکر (بە کوردیی باکووری: Sûra Amedê، بە تورکی: Diyarbakır Kalesi) قەڵایەکی مێژوویییە، کە دەکەوێتە ناوچەی سوور لە ئامەد، کوردستان. ساڵی ٢٠٠٠، یوونێسکۆ قەڵاکەی لەلیستێکی نافەرمی دانا. لە ساڵی ٢٠٠٥، بەفەرمی بووە یەکێک لەشوێنەوارەکانی میراتی جیھانیی یوونێسکۆ لەپاڵ باخچەکانی ھەوسەل، بەپێی سەرچاوەکانی یوونێسکۆ مێژووی قەڵاکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٤٨٨، لەسەردەمی دەوڵەتی ڕۆمی کۆن و فەرمانڕەوای کۆسەنتینی دووەم دروست کراوە.
دیوارەکانی قەڵاکە، لەدوای دیواری چین بەرزترین و درێژترین دیواری بەدوای یەکەوەن لەئاستی جیھان. قەڵاکە چەند دەروازەیەکی ھەیە، سەرەکییەکەیان ناوی چیا (Dağ)، دەروازەی ئورفە، دەروازەی ماردین و دەروازەی نوێ (Yeni).
ئامەدسپۆر یەکێک لە گرنگترین یانەیەکی تۆپی پێی ئەم شارەیە کە لە ساڵی ١٩٩٠ دامەزرا و ئێستا لە خولی تۆپی پێی کوردستان یاری دەکات، بنکەی یانەکە دەکەوێتە شاری ئامەد و بەیانەی شارەکە دادەنرێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئامەد تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئامەد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.