سەرھەڵدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

سەرھەڵدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان یاخیبوونێکی ئاست نزمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو لە دژی ڕژێمی بەعسی عێراقی لە ١٩٧٥-١٩٧٩ لە شکستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شەڕی دووەمی عێراق و کورد و ناچاربوونی بە بەستنی ئاگربەست و ھەڵھاتن بەرەو تاراوگە لە ئێران.

بەھۆی نەبوونی پشتیوانی دەرەکی، گەریلاکانی یەکێتی تەنھا لەدورترین بەشی چیاکانی باشووری کوردستان دەیانتوانی چالاکی بکەن. لەو ماوەیەدا یەکێتی خۆی بینییەوە لە قەیرانێکی سیاسیدا لەگەڵ پارتی کە بووە ھۆی شەڕی ناوخۆیی قورس لەنێوانیاندا و لە ساڵی ١٩٧٧دا شەڕەکە گەشتە لوتکە، دوای شەڕەکە، یەکێتی لەکاتی شەڕی ئێران و عێراقدا چووە بەرەی ھاوپەیمانێتی لەگەڵ ھێزەکانی ئێران و سەرھەڵدانی ساڵی ١٩٨٣دا ئێران پشتگیری لێکردن.

سەرھەڵدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
بەشێک لە شەڕی نێوان عێراق و کورد
سەرھەڵدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
ڕێکەوت١٩٧٥–١٩٧٩
شوێن
ئەنجام یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەرکەوت
شەڕکەرەکان

سەرھەڵدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان عێراق

جاش
سەرھەڵدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان یەکێتی سەرھەڵدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پارتی
فەرماندە و سەرکردەکان
عێراق سەددام حوسێن

سەرھەڵدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان جەلال تاڵەبانی
سەرھەڵدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان نەوشیروان مستەفا

سەرھەڵدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان عەلی عەسکەری  

سەرھەڵدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان مەلا مستەفا بارزانی

سەرھەڵدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانمەسعوود بارزانی
زەرەر و زیانە گیانییەکان
بە تێکڕا: ١٫٠٠٠ کەس کوژران

پێشەکی

ئۆتۆنۆمی لە کوردستانی عێراق لە بنەڕەتدا لە ساڵی ١٩٧٠دا نەخشەی بۆ دانرا بوو لە دوای ڕێککەوتن لەسەر ھەرێمێکی ئۆتۆنۆمی لە نێوان حکوومەتی عێراق و سەرکردە کوردەکانی عێراق. ئەنجومەنێکی یاسادانان لە شاری ھەولێر کە دەسەڵاتی بەسەر پارێزگا کوردییەکانی ھەولێر و دھۆک و سلێمانی ھەبوو، ڕێککەوتنەکە کۆتایی ھات بەھۆی ناکۆکی لەسەر شاری دەوڵەمەند بە نەوتی کەرکووک و بوو بەھۆی شەڕی دووەمی عێراق و کورد لە ساڵانی ١٩٧٤-١٩٧٥دا.

دوای ڕێکەوتننامەی جەزائیری ساڵی ١٩٧٥، پارتی دیموکراتی کوردستان پشتگیری ئێرانی لەدەستدا و شکستی ھێنا و ناچار بوو تا ئازاری ١٩٧٥ بەرەو تاراوگە ھەڵبێت، ھاوکات سوپای عێراق دووبارە کۆنترۆڵی تەواوی باکوری عێراقی گرتەوە دەست. لە ئەنجامدا یەکێتی لە تەممووزی ١٩٧٥ لە دیمەشقی سوریا لەلایەن لقێکی کاربەدەستانی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرکردایەتی جەلال تاڵەبانی پێکھێنرا.

کاتھێڵ

سەرەتای سەرھەڵدانەکە

ھێزەکانی یەکێتی لە کۆتایی ساڵی ١٩٧٥ دەستیان کرد بە تێوەگلانی سەربازی لەگەڵ سوپای عێراق، ئەمەش ڕێک لە دوای شەڕی دووەمی عێراق و کورد بوو، شەڕەکە لە تەواوی ساڵی ١٩٧٦ بەردەوام بوو. ھەڵکوتانەکانی یەکێتی بۆ سەر حکومەتی عێراق لەلایەن مەلا مستەفا بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە چاوێکی باشەوە نەبینران.

شەڕی ناوخۆیی کورد

لە دوای شەڕی دووەمی عێراق و کورد (ساڵانی ١٩٧٤-١٩٧٥)، لە ساڵانی ١٩٧٦-١٩٧٧ دا، گرووپەکانی سەربازییەکانی پارتی لە چەند بۆنەیەکدا کەمینیان بۆ ھێزەکانی یەکێتی دانا و ژمارەیەکیان لێکووشتن، پێکدادانی بچوکی ناوخۆیی کوردان لە نێوان یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە تەممووزی ١٩٧٦، کانوونی دووەمی ١٩٧٧ و شوباتی ١٩٧٧ دا ڕوویدا. جەلال تاڵەبانی بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی دا و لە چەند کاتێکی جیاجیادا فەرمانی بە سەربازەکانی دا کە تەقە لە ھەر ھێزێکی پارتی بکەن، بەڵام یەکێتی لاواز بوو بەرامبەر پارتی و دەیناڵاند بەدەست ئەم لاوازییەی.

لە دوای گەڕانەوەی تاڵەبانی لە دیمەشقەوە بۆ عێراق لە ساڵی ١٩٧٧، ھێزەکانی یەکێتی ڕێکخست وەک ھێزی پێشمەرگە و بارەگای لە ناوکان (ڕۆژھەڵاتی کوردستان) و قەندیل (باشووری کوردستان) دانا. یەکەم شەڕی چڕوپڕی پارتی و یەکێتی لە نیسانی ساڵی ١٩٧٨ دا لە ناوچەی برادۆست ڕوویدا کاتێک عەلی عەسکەری بە ٨٠٠ پێشمەرگەی یەکێتی ھێرشی کرایە سەر لەلایەن پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستانەون بە سەرکردایەتی سامی عەبدولڕەحمان ھێرشیان کرایە سەر، ھێزەکانی عەلی عەسکەری کە ژمارەییان زۆر کەمتر بوو بەراورد بە ٧٫٥٠٠ پێشمەرگەی پارتی شکستیان خوارد و نزیکەی ٧٠٠ پێشمەرگەیان لێکوژرا لەنێوانیاندا گرتنی و کووشتنی عەلی عەسکەری خۆی.

ناکۆکی و دووبەرەکی بەدرێژایی کۆتایی دەیەی ١٩٧٠ەکان بەردەوام بوو، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕکابەریدا بوون بۆ زیادکردنی دەسەڵاتیان و پشتیوانی دارایی لە وڵاتانی دراوسێوە.

دەرئەنجام

یەکێتی و پارتی لە شەڕی ئێران و عێراقدا کە لە ساڵی ١٩٨٠ دا بەرپابوو پێکەوە لایەنی ئێرانیان گرت. بەدرێژایی شەڕی نێوان ئێران و عێراق خەباتی کورد لە باکوری عێراق بەردەوام بوو. بە پشتیوانی ھێزە ئێرانییەکان یەکێتی و پارتی توانییان کۆنترۆڵی چەند بەشێکی کوردستان بگرنە دەست بەڵام دوای ئاگربەستی نێوان ئێران و عێراق سەرھەڵدانی کورد کۆتایی ھات بە شاڵاوی ئەنفال.

سەرچاوەکان

Tags:

سەرھەڵدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پێشەکیسەرھەڵدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کاتھێڵسەرھەڵدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەرئەنجامسەرھەڵدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەرچاوەکانسەرھەڵدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانباشووری کوردستانشەڕی ئێران و عێراقپارتی دیموکراتی کوردستانڕژێمی بەعسیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

سووتەمەنیچێ گیڤارائاڵای تورکیاوەفاییمێژووی مایکرۆسۆفت وۆردکار (ڕێزمان)ھۆمەر دزەییتەکنۆلۆژیادەستپەڕپیرەمێردیانەی وەرزشی بازیانسیروانئیبن تەیمیەشیعرزانیاریێعەبدولمەلیک کوڕی مەروانتا (نیشانەی نەخۆشی)حەسار و سەگەکانی باوکمئەنسارولئیسلاممادخولی پلەیەکی کوردستانسانتیاگۆیوونیسێفھۆلاکۆ خانفارابیقەزای مێرگەسۆرشەڕی سەفینمانگی دەستکردی پەیوەندییەکانبەنداوی دووکانبیارەچەمچەماڵتیۆرمی پیتاگۆرسکوردستانسێجۆنگی مەزنکۆریای باشوورھێمنسیکس ئەکسیسچڕیمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانڕووبارقەڵای مەریوانشەڕی بەدرئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانڕۆژنامەداگرتنگرەوی بەختی ھەڵاڵەڕۆمانمەستوورە ئەردەڵانتۆڕی تایبەتیی خەیاڵیئامارعەرەبستانی سعوودیسووتانپەیوەندییە گشتییەکانلێبوردەییفەلەستینتیک تۆکخانەڕۆژھەڵاتی ناوینکۆندۆمیەکەکانی دژەتیرۆرخاکی زیکۆلاکوردی (شاعیر)ئیمرالینەخۆشی ڤایرۆسی ئیبۆلانامە گۆڕینەوەکەی سالم و نالیفۆنیمخەلافەتڕۆژژمێری ئێرانیمحەممەد کوڕی جەریر تەبەریکانزا (ماددەی خۆراکی)یانەی وەرزشی سێمێلپارێزگای سلێمانیتەکنۆلۆژیای پەروەردەیی🡆 More