عەبدوڵڵا ئۆجەلان: دامەزرێنەری پەکەکە

عەبدوڵڵا ئۆجەلان ناسراو بە ئاپۆ (لەدایکبووی ٤ی نیسانی ١٩٤٩ لە دێی ئامەرای قەزای خەلفەتی سەر بە پارێزگای ڕحا)، کەسایەتی ڕامیاری و زیندانیی ڕامیاری کوردی خەڵکی باکووری کوردستان و ھەروەھا دامەزرێنەر و ڕێبەری پێشووی پارتی کرێکارانی کوردستانە.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان

عەبدوڵڵا ئۆجەلان: ژیان, سیاسەت, گرتن و دادگایی
لەدایکبوون (١٩٤٨-٠٤-٠٤) ٤ی نیسانی ١٩٤٨ (تەمەن ٧٦ ساڵ)
نیشتەجێیزیندانیی دوورگەی ئیمرالی تورکیا
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترئاپۆ
پیشەسەرکردە
نووسەر
چالاکبوون١٩٩٩–١٩٧٨
کارسەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان
پاشموراد قەرەیلان
حیزبی سیاسیعەبدوڵڵا ئۆجەلان: ژیان, سیاسەت, گرتن و دادگایی پارتی کرێکارانی کوردستان
عەبدوڵڵا ئۆجەلان: ژیان, سیاسەت, گرتن و دادگایی کۆما جڤاکێن کوردستان
ئایینئیسلام (سونە)
ھاوسەرکەسیرە یڵدرم
(١٩٧٨–١٩٨٨)
باوان(ەکان)عومەر (باوک)
ئیڤەیش (دایک)

ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٧٩ ھەتا ١٩٩٨ لە سووریا نیشتەجێ بوو. ئەو لە دامەزراندنی پەکەکە لە ساڵی ١٩٧٨ بەشدارییەکی زۆر گرنگی ھەبوو و ئەو پارتەی لە ناکۆکیی نێوان تورکیا و کورد بەشدار کرد. لە زۆرتری سەردەمی ڕێبەری خۆی لە سووریا نیشتەجێ بوو کە ھەتا کۆتاییەکانی دەیەی ١٩٩٠ پەناگەی پەکەکە لەوێ بوو.

ژیان

خێزان

ئۆجەلان لەدایکبووی ئامەرایە، گوندێک کە دەکەوێتە شاری خەلفەتی، پارێزگای ڕحا لە باکووری کوردستان/ڕۆژھەڵاتی تورکیا. بەپێی ھەندێک سەرچاوە ئۆجەلان لە ڕۆژی ٤ی نیسانی ١٩٤٨ لەدایکبووە، بەڵام ھیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ئەوەی نەسەلەماندووە، و خودی خۆشی لەبارەی ڕۆژی لەدایکبوونییەوە نازانێت، ساڵی لەدایکبوونیشی بە نزیکی ١٩٤٦ یان ١٩٤٧ دانراوە. ئۆجەلان لەخێزانەکەیدا برا گەورەی حەوت خووشک و برا بووە. بەپێی ھەندێک سەرچاوە ھەروەھا جارێکیش لەسەر زاری خودی ئۆجەلان ئەوە ئاشکرابووە کە داپیرە و دایکی بە ڕەگەز کورد بوون. بەقسەی ئەمیکەم ناچمانی مامۆستای زانکۆی بار ئیلان لە ئیسرائیل، ئەوکاتەی چاوی بە ئۆجەلان کەوتووە لە ساڵی ١٩٩١ ئەوا ناوبراو کوردی نەدەزانی. ناچمانی لەمبارەیەوە دەڵێت «ئەو (ئۆجەلان) بەمنی وت کە ئەو بە تورکی قسەدەکات، بە تورکی فرمان دەدات و بە تورکیش بیردەکاتەوە.»

برای ئۆجەلان، عوسمان ئەویش ماوەیەک فەرماندەبووە لە ھێزەکانی پەکەکە، دوای وازھێنانی چووەتە باشووری کوردستان. براکەی دیکەی، محەممەد ئۆجەلان ئەندامی پارتی ناوچە دێموکراتیکەکان (بەدەپە) بووە. عومەر ئۆجەلان و دیلەک ئۆجەلان، لە خزمانی ئەودا ئەوانیش ئەندام پەرلەمانی ھەدەپە بوون.

خوێندن

ئۆجەلان لە دواناوەندیی/پەیمانگایەکی ھونەری (بەتورکی: Ankara Tapu-Kadastro Meslek Lisesi) لە ئەنقەرە خوێندنوویەتی. دواتر لە بەشی خانووبەرە و موڵکی ئامەد کاری کردووە. دوای مانگێک دەچێتە ناوچەی باقرکۆی لە ئەستەمبوڵ، دواتریش دەچێتە بەشی یاسا لەزانکۆی زانکۆی ئەستەمبوڵ بەڵام دوای ساڵێک دەگوازرێتەوە بۆ زانکۆی ئەنقەرە بۆ خوێندنی زانستە سیاسییەکان، گەڕانەوەی ئۆجەلان شتێکی ئاسایی نەبوو لەوکاتە ڕوویدا بەھۆی کەسێتی ناوبراوەوە ئەمەش لەبەرئەوەی ئۆجەلان ئەندامی گەنجانی شۆڕشگێر بوو کە گرووپێکی ماڕکسی-لێنینی بوون، دەسەڵاتی ئەوکاتە دەیویست ئەو کەسانە دابەش بکات. دواتر سەرۆککۆماری تورکیا سولەیمان دەمیرەل لەو بڕیارەی پەشیمان بوویەوە ئەمەش کاتێک کە پەکەکە دامەزرا وەک ھێزێکی کاریگەرتر لەوان. لە ١٩٧٢، ئۆجەلان دەستگیرکرا بەھۆی بەشداریکردنی لە ناڕەزاییەکان لە کووشتنی لەکەسایەتی شۆڕشگێری ماڕکسی ماھیر چایان، بۆ ماوەی ٧ مانگ لە زیندانی ماماک ڕاگیرا. لەساڵی ١٩٧٣، یەکێتیی دیموکراتی ئەنقەڕە بۆ خوێندنی باڵا دامەزرا، دوای ماوەیەکی کەم لە دامەزراندنی کۆمەڵەکە ئەوا ئۆجەلان ھەڵبژێردرا بۆ دەستەی بۆڕدی کۆمەڵەکە. لە کانوونی یەکەمی ١٩٧٤ کۆمەڵەکە داخرا.

سیاسەت

دامەزراندنی پەکەکە

لەساڵی ١٩٧٨، ئۆجەلان پارتی کرێکارانی کوردستان دامەزراند کەئەمەش لەناوەڕاستی مەلملانێی چەپ و ڕاستڕەوەکانی تورکیا بوو، کە ئەم ململانێیە بە کودەتای ١٩٨٠ی تورکیا کۆتایی ھات. ئۆجەلان پەکەکەی دامەزراند لەدژی حکوومەتی تورکیا ئەمەش بۆئەوەی وڵاتێکی سەربەخۆی بۆ کورد درووستبکات. لە تەمموزی ١٩٧٩ دەچێتە سووریا، لەوێ دەمێنێتەوە تاکوو تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ ئەمەش کاتێک حکوومەتی سووریا بڕیاریدا چیتر داڵدەی نەدات لەوڵاتەکەی.

دەستگیرکردن و دادگایی

تا ساڵی ١٩٩٨ ئۆجەلان لە وڵاتی سووریا بوو، لەساڵی ١٩٩٣ بۆ ماوەیەک لەلایەن دەزگای ھەواڵگری گشتی سووریا دەستبەسەربوو بەڵام دواتر ئازادکرا. دواتر کە پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و سووریا تێکچوو، تورکیا ھەڕەشەی لە سووریا کرد بە وەی کە پشتگیری لە پەکەکە دەکەن، بۆیە سوریا ئۆجەلانی ناچار کرد کە سووریا یەجێ بھێلێت بێ ئەوەی بیداتە دەست دەسەڵاتدارانی تورکی. پاش ئەوە ئۆجەلان ڕوویکردە ڕووسیا، پاشان ڕوویکردە چەند وڵاتێکی تر لەوانە ئیتالیا و یۆنان، لە ساڵی ١٩٩٨ لەو کاتەی کە لە یۆنان بوو. لەساڵی ١٩٩٩، حکوومەتی تورکی داوای ڕادەستکردنی ئۆجەلانی لە حکوومەتی ئیتالیا کرد. ئەوکاتە ئۆجەلان لەلایەن بریتا بوھلەر، پارێزەری ئەڵمانی و شارەزا لە یاسای نێودەوڵەتیی پشتگیری دەکرا، بریتا داوای دەکرد کە ئەو تۆمەتانەی لەسەر ئۆجەلانن دەبێت لەدادگا بسەلمێندرێن.

ئۆجەلان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە کینیا دەستگیر کرا لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەش لە نێوان دەزگای سیخوڕی مەرکەزی ئەمریکی سی ئای ئەی و دەزگای سیخوڕی تورکی ئێم ئای تی و دەزگای سیخوڕی ئیسرائیلی موساد، ئەمەش ئەوکاتەبوو ئۆجەلان لە باڵیۆزخانەی یۆنان بەڕێگاوەبووە بچێتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جۆمۆ کینیاتا. پاشان لە رێگەی ئاسمانەوە گوازرایەوە بۆ تورکیا بۆ دادگایی کردنی. جۆرج کۆستولاس، کونسڵی یۆنانی کە ئۆجەلانی پاراستبوو، ئەوەی ڕاگەیاند کە ژیانی لەمەترسیدابووە لەدوای ئۆپەراسیۆنەکە.

لەقسەکردنی بۆ پێشکەشکار و ڕۆژنامەوان جان دوندەر لەکەناڵی ئێن تیڤی تورکی، یەکێک لە کاربەدەستەکان و جێگری سکرتێری میت، جەواد ئونیش ئەوەی ڕاگەیاند کە ئۆجەلان لەلایەن ئەمریکییەکانەوە قۆڵبەستکرا و ڕادەستی دەسەڵاتی تورکیا کراوە بۆدادگاییکردن ئەمەش بۆ کار و چالاکییەکانی ناوبراو بووە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی. لەدوای دەستگیرکردنی ئۆجەلان، بە ھەزاران کورد لە وڵاتانی جیھان ئیدانە و گردبوونەوەیان ڕێکخست لەبەردەم باڵیۆزخانەکانی یۆنان و ئیسرائیل. کوردانی ئەڵمانیا ھەڕەشەیان لێکرا کە دیپۆرتدەکرێنەوە ئەگەر بەردەوامبن لە گردبوونەوە بۆ پشتگیرکردنی ئۆجەلان. ئەم ھەڕەشەیەش لەدوای ئەوە ھات کە سێ کورد کووژران و ١٦ کەسیش برینداربوون لە ھێرشی ١٩٩٩ی کونسڵخانەی ئیسرائیل لە بەرلین.

لە کاتی دەستگیر کردنیەوە، ئۆجەلان خراوە زیندانێکی تاکەکەسیی لە دوورگەی ئیمرالی لە دەریای مەڕمەڕە لە تورکیا، ئۆجەلان تاکە زیندانی ئەو شوێنەبوو و زیندانییەکانی دیکە گواسترانەوە بۆ زیندانییەکانی دیکەی تورکیا، ھەروەھا زیاتر لە ١٠٠٠ چەکدار بۆ پاسەوانیکردن لە ئۆجەلان دانران. دادگاییکردنی ئۆجەلان لەلایەن سێ قازی سەربازی دەستیپێکرد، ئۆجەلان بەتۆمەتی خیانەتی نیشتمانی و جوداخوازی لەڕۆژی ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٩٩ فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو. ھەروەھا فەرمانی بانکردنی لە کارکردنی حکوومی بۆ ھەمیشەیی بۆدەرچوو. لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٠، بڕیاریدا فەرمانی لەسێدارەدانی ئۆجەلان دوابخات تاکوو دادگای مافەکانی مرۆڤ لە یەکێتیی ئەورووپا پێداچوونەوە بۆ بڕیارەکە دەکات. لە ئابی ٢٠٠٢، تورکیا سزای لەسێدارەدانی لەوڵاتەکەی نەھێشت، ھەربۆیە لە تشرینی یەکەمدا سزای ئۆجەلان گۆڕدرا بۆ زیندانی ھەتاھەتایە.

دوابەدوای ئەم ڕووداوانە، ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی بەتاکەکەسی مایەوە. لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٩، دەسەڵاتی تورکیا ئەوەی ڕاگەیاند کە ئۆجەلان دەگوازنەوە بۆ بەشێکی دیکەی ھەمان زیندان و لەوێوە دەتوانێت حەفتانە بۆ دە کاتژمێر چاوی بە زیندانییەکانی دیکەی پەکەکە بکەوێت. ئەم بەشە زیندانە بەمدواییانە درووستکرا ئەمەش کاتێکبوو کە لیژنەی نەھێشتنی ئەشکەنجەدانی ئەورووپا سەردانی دوورگەی ئیمرالی کرد و ڕەخنەی لە ڕەوشی ئۆجەلان گرت.

لەساڵی ٢٠٠٥، دادگای مافەکانی مرۆڤی یەکێتیی ئەورووپا ئەوەی ڕاگەیاند کە تورکیا پێشێڵی بەندەکان ٣،٥ و ٦ی ڕێککەوتننامەی مافەکانی مرۆڤی لەیەکێتیی ئەورووپا کردووە بەوەی کە ئۆجەلانی دەستگیرکردووە بەزیندانیکردنی ھەتاھەتایی بەبێ ئەوەی لە دادگایەکی دادپەروەرانە دادگایی بکات. دادگای تورکیا داوای ئۆجەلانیشی ڕەتکردەوە لەبارەی دووبارە دادگاییکردنەوەی.

باروودۆخی زیندان

لە ٢٧ی تەمموزی ٢٠١١ تاکوو ٢ی ئایاری ٢٠١٩، پارێزەرانی ئاپۆ نەیاندەتوانی ئەو ببینن. لە تەمموزی ٢٠١١ تاکوو کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ پارێزەرەکانی ئۆجەلان زیاتر لە ٧٠٠ داواکارییان بەرزکردەوە بۆ سەردانیکردنی ئەو، بەڵام ھەمووی ڕەتکرانەوە. ھەموو ئەوانە ناڕەزایی خەڵکی کوردی لێکەوتەوە لەوڵاتە جیھانییەکان بۆئەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئاگاداری ڕەوشی ئۆجەلان بن. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٢، سەدان لە زیندانییە سیاسییە کوردەکان مانگرتنیان لەخواردن ڕاگەیاند لەپێناو چاککردنی باروودۆخی زیندانی ئۆجەلان، ھەروەھا بۆ مافی خوێندن بەزمانی کوردی. مانگرتنەکە ٦٨ ڕۆژی خایاند، بەردەوامبوو تاکوو لەسەر داوای ئۆجەلان مانگرتنەکەیان شکاند. ئۆجەلان ماوەی دوو ساڵان دیداری خەڵکی لێ قەدەغەکرابوو لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ تاکوو ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ کاتێک براکەی محەممەد ئۆجەلان سەردانیکرد لە جەژنی قوربان.

لە٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨، سەردانیکردنی پارێزەرەکانی لێ قەدەغەکرا بۆماوەی شەش مانگان لەبەر سزاکەی پێشووی کە لەساڵانی ٢٠٠٥-٢٠٠٩ بەسەریدا سەپێنرابوو، لەڕاستیدا ئەم سزایەش بەبۆنەی ئەوەبوو پارێزەرەکانی ئۆجەلان گفتووگۆیەکەیان لەگەڵ ئۆجەلان بۆڕای گشتی بڵاوکردبوویەوە و کە لەپەیامەکەشیدا ڕێبەرایەتیکردنی پەکەکەی لەخۆ گرتبوو. دواتر جارێکی دیکە ئۆجەلان سەردانیکردنی لێ قەدەغەکرایەوە تاکوو ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، کاتێک براکەی بۆ دودووەمجار مۆڵەتی پێدرا کەسەردانی بکات. براکەی ئەوەی ئاشکراکرد کە تەندرووستی ئۆجەلان باشبوو. قەدەغەکردنی سەردانی پارێزەرەکانی لە نیسانی ٢٠١٩ ھەڵگیرا، ئۆجەلان لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩ چاوی بە پارێزەرەکانی کەوت.

گرتن و دادگایی

ئۆجەلان لەساڵی ١٩٩٩، لەلایەن دەزگای میت (ھەواڵگری تورک) بە ھاوکاری سی ئای ئەی لەشاری نایرۆبی لە کینیا دەستگیردەکرێت و دەگەڕێندرێتەوە بۆ تورکیا و زیندانی دەکرێت بۆ ھەتاھەتایە لەژێر بەندی ١٢٥ی دەستووری تورکیا بەتێوەگلانی بۆ چالاکییەکانی لە ڕێکخراوە چەکدارییەکان. حوکمدانی ئۆجەلان بۆ زیندانی ھەتاھەتایی بۆئەوە دەگەڕێتەوە تورکیا لە سزای لەسێدارەدان کشاوەتەوە بەمەبەستی بردنەوەی ئەو داوایەی کە تورکیا ببێتە ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا. ئۆجەلان لەماوەی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠٩، لەزیندانی تاکەکەسی ژیانی بەسەربردووە لە دوورگەی ئیمرالی لە دەریای مەڕمەڕە.

بیرکردنەوەکانی ئێستای ئۆجەلان بۆئەوەن کە بەکارھێنانی چەک بۆ پرسی چارەسەری کورد ئەوا ڕابردووبووە و لەئێستادا دەبێت دەستکرێت بە چارەسەری دۆزی کورد لەڕێگای چارەسەری سیاسییەوە. پێکدادان و ناکۆییەکانی نێوان پەکەکە و حکوومەتی تورکیا بووە ھۆی کووژرانی ٤٠ ھەزار کەس، لەنێویشاندا ئەندامانی پەکەکە، سەربازانی تورکیا، خەڵکی سڤیلی کورد و تورک ھەن. لە زیندان ئۆجەلان چەند کتێبێکی نووسی. ژنلۆجی، کە ناسراوە بە زانستی ژنان وەک فۆڕمێک بۆ فێمێنیزم لالەیان ئۆجەلانەوە پێشنیار کراوە.

کتێبەکان

  1. ھونەری سەرۆکایەتی
  2. سووربوون لەسەر سۆسیالیزم سووربوونە لەسەر بە مرۆڤ بوون
  3. لە دەوڵەتی ڕاھیبی سۆمەرەوە بەرەو شارستانییەتی دیموکراسییانە، (لە ٢ بەرگ)
  4. بەرگریکردن لە گەلێک
  5. ئیسلام و نیشتمان پەروەری
  6. وەرچەرخانی مەزن
  7. دادگای مێژوو
  8. داستانی ژیانەوە
  9. ڕۆڵی ڕۆشنبیران لە شۆڕشی نەتەوەییدا
  10. ژنۆلۆژی
  11. ئایدۆلۆژیای ژن ئایدۆلۆژییەکی کۆمەڵایەتییە
  12. کێشەی دیموکراتیزەبوون لە تورکیا
  13. مێژوو لە حەوزی دیجلە - فوڕاتدا
  14. نەخشەرێگای ئۆجەلان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد
  15. عەشقی کورد
  16. مانیفێستۆی شارستانێتی دیموکراتیک (لە ٥ بەرگ)

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

عەبدوڵڵا ئۆجەلان ژیانعەبدوڵڵا ئۆجەلان سیاسەتعەبدوڵڵا ئۆجەلان گرتن و دادگاییعەبدوڵڵا ئۆجەلان کتێبەکانعەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرچاوەکانعەبدوڵڵا ئۆجەلان بەستەرە دەرەکییەکانعەبدوڵڵا ئۆجەلانئامەراباکووری کوردستانخەلفەتیپارتی کرێکارانی کوردستانپارێزگای ڕحا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

پارتی دیموکراتی کوردستانبەڕێوبردنی کاتھەرزەکاریمایەسیریمیقداد میدحەد بەدرخانفەلسەفەیەکەکانی پاراستنی گەلخڕۆکەی سوورقانعسروشتسەربەخۆییڕووسیانەتەوە یەکگرتووەکانتیۆریی ئەتۆمیئینتەرنێتپارەژمێریاریبنەواشەی سەرومڕبوونی ھۆکارمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان٢٣ی نیسانپیرەمێردنەخۆشیی ئەلزھایمەرتۆپی دەستوتارئیندۆنیزیامۆرپەردەی کچێنیویکیسۆمەرزێڕقەل بە قەل دەڵێت ڕووت ڕەشکۆیەئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانکارۆموگناتیسیھەریرکیمیاحکوومەتی ھەرێمی کوردستانعێراقتانکگابۆڕحەسار و سەگەکانی باوکمیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستاننامەی داواکاریخەلافەتی ڕاشدینبانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤزستاندەمارگیریچیرۆککارڵ مارکسخەونی جاڵجاڵۆکەکانچارڵی چاپلنبەھارسلێمانیخەواریجمەولانا خالیدی نەقشبەندیئێرانزاخۆقەزای ماوەتمیسرشێخ ڕەزای تاڵەبانیئیمرالیپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانشۆڕشی فەڕەنسامەریوانئەفلاتوونمافی خوێندنئینسایکڵۆپیدیا٢٠٢٤ئەحمەد شەماڵکۆمەڵناسیناکۆکیی تورکیا و پەکەکەئیسماعیل بێشکچیئومێد خۆشناونووح🡆 More