دەریای مەڕمەڕە

28°00′E / 40.750°N 28.000°E / 40.750; 28.000

دەریای مەڕمەڕە (بە یۆنانی: Θάλασσα του Μαρμαρά، بە یۆنانیی کۆن: Προποντίς، بە تورکی: Marmara Denizi) دەریایەکی ناوخۆییە لە باکووری ڕۆژاوای تورکیا کە دەریای ڕەش و دەریای ئێژە تێک دەخاتەوە و بەم جۆرە بەشی ئاسیایی تورکیا لە بەشی ئورووپاییەکەی جیا دەکاتەوە. تەنگەڵانی بۆسفۆر دەریای مەڕمەڕە بە دەریای ڕەش دەگەیێنێ و ھەروەھا ئەستەمبوڵ دەکاتە دوو بەشی ئورووپایی و ئاسیایی؛ تەنگەڵانی داردنێلیش ئەم دەریایە تێکەڵی دەریای ئێژە دەکاتەوە. ڕووبەری دەریاکە ١١،٣٥٠کم٢یە و قووڵترین شوێنی دەگاتە ١،٣٧٠ میتر. سوێرایی ئاوەکەی ٢٢ بەش لە ھەزار بەشدایە و بەم جۆرە لە دەریای ڕەش ھەندێک سوێرترە.

دەریای مەڕمەڕە
دەریای مەڕمەڕە

دوو دەستە دوورگە لەم دەریایەدایە: دوورگەکانی میر (بە تورکی: Kizil Adalar) و مەڕمەڕە. ناوی دەریاکەش ھەر لە ناوی ئەم دوورگەیەوە کوتووەتەوە؛ لەبەر بوونی ژێدەرەکانی مەڕمەڕ، لە یۆنانیەوە: μάρμαρον (مارمارۆن)، «مەڕمەڕ». عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان لە یەکێک لە دوورگەکانی ئەم دەریایەدا بە ناوی دوورگەی ئیمرالی زیندانی کراوە.

پەراوێز

بەستەری دەرەکی

Tags:

سیستمی پۆتانە جوگرافیەکان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ڕێبازە ئەدەبییەکانمەولانای ڕۆمیئەفلاتوونگەردیلەوزەبەڕووغەزالیپارتی دیموکراتی کوردستانسی ئێس ئێسئەحمەد ھەردیکێری مرۆڤنەورۆزی کوردەواریڕۆمانتیزمڕۆژگیرانئاڤێستاعەلی خامنەییبافڵ تاڵەبانیشەکیراوزەی خۆریجەلال تاڵەبانیھەوکردنی پەردەکانی مێشکھەولێریاساکانی فکرکردنەوەگەردیلە ژمارەئیبن تەیمیەھیندستاندینامیکی شلگازئاوڕۆژژمێری کۆچیکەو (باڵندە)ئازادیی دەربڕینگورچیلەگالیلێو گالیلەیخۆرزانیاریقەزای ماوەتمستەفا دادارمایەسیرییاسای یەکەمی نیوتندادپەروەریھاوڕەگەزخوازیڕێفراندۆم١٤ی نیسانمولازم تەحسین و شتی تریشقەڵادزێھۆڵەندائەی ڕەقیبکێوی ئاراراتبازرگانیجلی کوردیدەریاچەڕووناکیدەوڵەتی ئەمەویڕووحوڵڵا خومەینیجووسلێمانیمەسعوود بارزانیویکیپیدیای کوردیگۆران (تیرە)جەلال مەلەکشامافمێژووی ئیسرائیلدەفئێن ئاڕ تیڕۆژھەڵاتی ناوینسیستمی خۆریلەیلا قاسممایکرۆسۆفت ئۆفیسھەنارجاشلیۆناردۆ دا ڤینچیپیرباڵ مەحموودڕینێسانسمووشەکی بالیستیکیئەدۆڵف ھیتلەر🡆 More