پارتی دیموکراتی گەلان

پارتی دیموکراتی گەلان (بەکورتی: هەدەپە، HDP) پارتێکی سیاسییە لە تورکیا لە ژێر کاریگەری ئایدیای چەپ و سۆسیالیزمن، پارتەکە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە ئەنقەرە دامەزراوە، سەباحەت تونجەل و ئەرتوغرول کورکچو هاوسەرۆکەکانی پارتەکەن، ئامانجی پارتەکە دامەزراندنی حکوومەتێکی دێموکراتییە لە تورکیا بۆ ئەوەی کۆتایی بە کپکردن بێنن، پارتەکە لەلایەن چەند کوردێکی چەپڕەو دامەزراوە و سێ لە کەسە دیارەکانی ئەو پارتە پێشتر لە پارتی ئاشتی و دیموکراسی (بەدەپە) بوون لەوانە سری سورەیا ئوندەر، هاوکات هەدەپە و بەدەپە پەیوەندییەکی قووڵیان لەگەڵ هەیە تاڕەدەیەک هاوبەشانە کار دەکەن.

پارتی دیموکراتی گەلان
Partiya Demokratîk a Gelan
پارتی دیموکراتی گەلان
سەرکردەسوڵتان ئۆزجان‌
جاھید کرکازاک
دامەزران ١٢ی ئابی ٢٠١٢
ئایدۆلۆجیا قازانجی کورد
سۆسیالدیموکراسی
دژی سەرمایەداری
ژینگەخوازی
دیموکراسیی ڕاستەوخۆ
دیموکراسیی کۆمەڵایەتی
مافی کەمینە
فێمینیزم
دژی ناسیۆنالیزم
پەیوەندی نێودەوڵەتی نییە
ماڵپەڕ http://www.hdp.org.tr/

ھەدەپە پارتێکی سۆسیال دیموکراتە کە پابەندە بە دژایەتیکردن لەگەڵ سیستمی سەرمایەداری و ئاوەتەخوازی کۆتاییھێنانە بە ھەڵاواردنی ئایینی، ڕەگەزایەتی و نەتەوایەتی. ئەم پارتە لە کاتی ناساندنی کاندیدەکانی، ٥٠ لەسەدی تایبەت کردووە بۆ ژنان و ١٠ لەسەدی بۆ کۆمەڵگای ھاوڕەگەزخوازەکان. ئەم پارتە ھەروەھا ژینگەپارێزە و دژی دەستپێکردن و چالاکیی وزەی ناوەکییە لە تورکیا. ھەدەپە خوازیارە کە سیاسەتەکانی ئەم پارتە سەرترە لە سیستمی دوانەیی تورک و کورد، لەکاتێکدا لە دانۆستانەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بەشداریان کرد. دەوڵەتی تورکیا ئەم پارتە تۆمەتبار دەکا بە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان و کۆما جڤاکێن کوردستان.

ھەدەپە یەکەمین جار لە ھەڵبژاردنە ناوچەییەکانی ساڵی ٢٠١٤ بەشداری کرد. لەم ھەڵبژاردنەدا ھەدەپە لە ناوچەکانی ڕۆژاوای تورکیا بەشداری کرد لەکاتێکدا دەبەپە لە ناوچە کوردییەکانی باشووری ڕۆژھەڵات چالاکی و بەشداری کرد کە لە ئاکامدا ھەردوو پارتەکە بە تێکڕایی ٦.٢ لەسەدی گشت دەنگەکانیان بەدەستھێنا. سەلاحەددین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی ئێستای ھەدەپە لە ھەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری ساڵی ٢٠١٤ وەک کاندیدی ئەم پارتە بەشداری کرد و توانی ٩.٧٦ لەسەدی دەنگەکان بەدەست بێنێ. ٢١ پارڵەمانتاری پارتی ئاشتی و دیموکراسی، لە ڕێکەوتی ٢٨ی ئاگۆستی ساڵی ٢٠١٤ چوونە ناو ڕیزی پارتی دیموکراتی گەلان.

ئایدیۆلۆژی

یاڤوز ئۆنەن و فاتما گۆک لە ئەندامانی سەرەکی ھەدەپە، جەخت لەمە دەکەنەوە کە بنەمای سەرەکی پارتی دیموکراتی گەلان قبووڵ نەکردنی سیستمی سەرمایەداری و چەوساندنەوەی چینی کرێکارە بۆ بەرژەوەندییەکانی سەرجەم شارۆمەندانی تورکیا و بە چاوپۆشین لە نەژاد، رەگەز (ژن یان پیاو) یان ئایین. بەو پێیە ھەدەپە پارتێکی سێکۆلارە.

ئایین

گەرچی ھەدەپە پارتێکی سێکۆلارە بەڵام سیاسەتێکی نەرمتری سەبارەت بە ئایین لەبەرچاو گرتووە. بۆ نموونە وەشوێن کەسایەتییە ھەڵکەوتەکانی ئایینی کەوتووە بۆ ھاتنە ناو ڕێزی حیزب، لە ئامەد پشتیوانی لە گرووپەکانی کومەڵگای مەدنی ئیسلامی کردووە و کارگەی فێرکاری سەبارەت بە ئیسلام و نادادپەروەری و ژانی کوردانی بەڕێوەبردووە. ئەم پارتە لەلایەن پارتی داد و گەشەپێدان کە پارتێکە بە ئایدیۆلۆژیای ئیسلامی، تۆمەتبار دەکرێ بە دژایەتیکرن لەگەڵ ئیسلام، بەڵام ئەم تۆمەتە لەلایەن ھەدەپە ڕەتدەکرێتەوە. بەڕای ئاڵتان تان نوێنەری پەرلەمانی تورکیا لە شاری ئامەد و ئەندامی ئیسلامخوازی ھەدەپە، ئەم پارتە ئایدیۆلۆژیایەکی عەلەمانی و لائیتسەیە، واتە جێگرکردنی ماف و ئازادییەکانی ھەموو نەتەوە و ئیتنیک و ئایینەکان. لە نێوان لایەنگرانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی و پارتی داوای ئازاد (ھوداپار) کە پارتێکی کوردیی ئیسلامییە چەندین پێکدادان ڕووی داوە.

کۆنگەرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک کە لە ساڵی ٢٠٠٧ وەک ڕێکخراوێک بۆ پشتیوانی لە گرووپە سیاسی و مەدەنییەکان دەستی بەکار کردووە. ئەم ڕێکخراوە لە ھەڵبژاردنی گشتیی ساڵی ٢٠١٥ تێکۆشانی کردووە و حەولی داوە تاکوو عەشیرەتە کوردییەکان و دەنگە بایکۆتەکانیان بۆ لای ھەدەپە ڕابکێشێ. لە ئاکامدا زۆر یەک لەم عەشیرەتانە کە پێشتر دەنگیان دەدا بە ئاکپارتی ڕوویان لە ھەدەپە کرد. بەو پێیە:

  • لە باتمان: عەشیرەتی ڕامان لە باتمان کە توانی نزیکەی ٢٠ ھەزار دەنگ خڕ بکاتەوە پشتیوانی لە ھەدەپە کرد. ھەروەھا ٣٠٠ کەس لە تایفەی ئالپاھان کە پێشتر سەر بە ئاکپارتی بوون پەیوەست بە پارتی دیموکراتی گەلان بوون. ھەر بەم شێوەیە تایفەی باراوی کە نزیکەی ٢ ھەزار دەنگدەری ھەبوو وە عەشیرەتی ئالیقا کە بەدوای خۆپیشاندانێک لە دژی سیاسەتەکانی ئاکپارتی لەبابەت بە مەسەلەی کوردەکان چوونە ڕیزی ھەدەپە.
  • لە وان: لە باشکالەی پارێزگای وان، سەرجەم بەڕێوبەرە ناوچەییەکان لە پارتی داد و گەشەپێدان دەستیان لەکار کێشایەوە و پەیوەست بە ھەدەپە بوون.
  • لە ئورفا: لە سووروچ سەر بە پارێزگای ئۆرفا، عەشیرەتەکانی ئەردۆغان، کیلیچاسان، کالکان، شاھین و بویدان ڕێپێوانێکی گەورەیان بۆ پشتیوانی لە ھەدەپە بەڕێوەبرد.
  • لە ئادیامان: لە کاھتا سەر بە پارێزگای ئادیامان، ١٢ ھەزار کەس لە عەشیرەتی تورانلی کە یەکێک لەوان کچی سەرۆک ھۆزێک بوو کە باوکی دەستە ڕاستی ئاتاتۆرک لە شەڕەکانی ئازادی بوو، یەکجێ پەیوەست بوون بە پارتی دیموکراتی گەلان.

عەلەوییەکان

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی کۆنگەرەسی ئەمریکا، لە نێوان ١٠ تا ٢٠ میلیۆن عەلەوی لە تورکیا بوونی ھەیە کە زۆربەیان لە شارەکانی ئەستەمبوڵ، ئادانا، بورسا، تونجەلی و بالیک عەسیر دەژین. کۆمەڵگای عەلەوی لەم وڵاتە وەک یەکێک لە بەشە سەرەکییەکانی پشتیوانانی پارتی کۆماری گەل دەناسرێن. ھەدەپە لە ھەڵبژاردنی گشتیی ساڵی ٢٠١٥ حەولی بۆ بەدەستھێنانی پشتیوانی ئەم کەمایەتییە ئایینییە دا. لەو چوارچێوەیەدا ھەدەپە ھاوبەندییەکی لەگەڵ عەلەوییەکان پێکھێنا و چەند کاندیدی لە ناو عەلەوییەکان بۆ ھەڵبژاردن دەستنیشان کرد. ھەروەھا کۆنفڕانسێکی لەسەر ناوی "عەلەوییەکان: مێژوو، گیروگرفتەکان و بیرۆکەکان" پێکھێنا کە لەم کۆنفڕانسەدا سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی ھەدەپە لێدوانی دا. پاشان ھەندێک لە ڕێبەرانی عەلەوی پشتیوانی خۆیان لە ھەدەپە ڕاگەیاند.

مافی ژنان

یەکێک لە خواستەکانی پارتی دیموکراتی گەلان کارکردنە بۆ جیبەجێکردنی مافی کەمایەتییەکان بە تایبەت مافی ژنان. لە ھەڵبژاردنەکانی پارلمانی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٥، ئەم پارتە ٢٦٨ کاندیدی ژنی دەستنیشان کرد، واتە ٥٠ لەسەدی کاندیدەکانی کە بە ئەندازەی کۆی سێ حیزبی سەرەکی ئەم وڵاتە (ئاکپارتی، جەھەپە و مەھەپە) بوو.

پرۆسەی ئاشتی

پارتی دیموکراتی گەلان 
ھەدەپە و نوێنەرانی ئاکەپە لە میانەی وتووێژەکانی پرۆسەی ئاشتی، ١ی ئازاری ٢٠١٥
پارتی دیموکراتی گەلان 
سەردانی شاندێکی ھەدەپە بۆ کۆبانێ، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥
پارتی دیموکراتی گەلان 
خۆپیشاندانی کوردەکانی تورکیا لە دژی حکوومەتی ئەم وڵاتە پاش پێشەوەچوونی داعش بەرەو کۆبانێ

لە ٢١ی ئاداری ساڵی ٢٠١٣ دوای بانگەوازێک و پەیامێک لەلایەن عەبدولڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە پرۆسەی ئاشتی دەستی پێکرد. ئەم پرۆسەیە کە لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و حکومەتی ئەم وڵاتە و پارتی دەسەڵاتدار واتە پارتی داد و گەشەپێدان، بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕی ٣٠ ساڵەی پەکەکە و ئەڕتەشی ئەم وڵاتە ئەنجام دراوە.

مانگرتن لە گرتووخانەکانی تورکیا ٢٠١٢

سالی ٢٠١٢ لە گرتوخانەکانی تورکیا مانگرتنێک لە لایەن زیندانیانی کورد دەستی پێکرد و لە ماوەیەکی کورتدا گۆڕا بە چالاکی مانگرتن تا مردن. چالاکی ٦٨ رۆژەی گیراوان بە بانگەوازی ئۆجالان کۆتایی ھات، پرۆسەی دیدارەکان لەو کاتەوە لەگەڵ ئۆجەلان دەستی پێکرد و دیداری یەکەم لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ بوو. شاندی ھەدەپە بۆ جاری یەکەم چوونە گرتووخانەی ئیمرالی.

خۆپیشاندانەکانی گەمارۆدانی کۆبانی ٢٠١٤

دوای ھێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ، کاربەدەستانی ئاکەپە لە دژی نوێنەرانی بزوتنەوەی ئازادی و نوێنەرانی پارتی دیموکراتی گەلان دەستیان بە ھەڕەشە و گوڕەشە کرد. دوایین جار لە ٢١ مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ شاندی ھەدەپە چوونە ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان کەوت. لەوێش ئۆجالان لەسەر سیاسەتی حکومەت زانیاری دابوو و سوربونی خۆشی لەسەر بەرێوەبردنی پرۆسەکە نیشاندا و لە سەر ھەڵوێستی حکومەتیش وتبووی:

«ھەر کەسێک دەخوازێت دۆخی ڕۆژئاوا و کۆبانێ ڕاست تێبگات، دەبێت ئەو ڕاستییەش باش بزانێت. بانگەوازی لە ھەموو کەسێک دەکەم لە تورکیا کە ناخوازن پرۆسەکە و فەرمییەتی دیموکراسی تێکبچێت، پێویستە بە بەرپرسیاری و جدییەوە خاوەنداری لەکۆبانێ بکەن.»
«کۆبانێ و پرۆسەی چارەسەری پەیوەستن بەیەکەوە و لەیەکتر جیاناکرێنەوە»

ڕێبەرانی مێژووی حیزب

ھەدەپە سیستمی ھاوسەرۆکایەتی بەکار دەھێنێ. بەوپێیە پارتەکە سەرۆکێکی پیاو و سەرۆکێکی ژنی ھەیە کە لە کاتی بەستنی کۆنگەرە ھەڵدەبژێردرێن. لە کاتی دامەزراندی ئەم پارتە تا ئێستا شەش ڕێبەری ھەبووە، سێ پیاو و سێ ژن.

ھاوسەرۆکەکان

لەم لیستەی خوارەوە ناوی سەرۆکەکانی پێشوو و ئێستای ھەدەپە، لەگەڵ ڕێکەوتی لەدایکبوون و ڕێکەوتی دەستپێکردن و کۆتایی ھاتنی ماوەی دەسەڵاتەکەیان نووسراوە.

ژمارە سەرۆکی پیاو
(لەدایکبوون-مردن)
وێنە سەرۆکی ژن
(لەدایکبوون-مردن)
وێنە ماوەی بەڕێوبەری
١ یاڤوز ئۆنەن
(١٩٣٨–)
پارتی دیموکراتی گەلان  فاتما گۆک
(١٩٤٨–)
پارتی دیموکراتی گەلان  ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣
٢ ئەرتوغرول کورکچو
(١٩٤٨–)
پارتی دیموکراتی گەلان  سەباحەت تونجەل
(١٩٧٥–)
پارتی دیموکراتی گەلان  ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤
٣ سەلاحەدین دەمیرتاش
(١٩٧٣–)
پارتی دیموکراتی گەلان  فیگن یۆکسکداغ
(١٩٧١–)
پارتی دیموکراتی گەلان  ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤ وەئەستۆگر

سزای تەمەلی هاوسەروکی ئستا حیزبی هەدەپە

ڕێبەرانی پڕسەروەری

لە کۆنگەرەی ٢٢ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤ کە ئەم پارتە بەڕێوەی برد، سەباحەت تونجەل و ئەرتوغرول کورکچو سەرۆکەکانی پێشوو وەک سەرۆکی پڕشانازی دەستنیشان کران.

ژمارە سەرۆکی پیاو
(لەدایکبوون-مردن)
وێنە سەرۆکی ژن
(لەدایکبوون-مردن)
وێنە ماوەی بەڕێوبەری
١ ئەرتوغرول کورکچو
(١٩٤٨–)
پارتی دیموکراتی گەلان  سەباحەت تونجەل
(١٩٧٥–)
پارتی دیموکراتی گەلان  ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤ وەئەستۆگر

ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان

لە ساڵی ٢٠١٢ کە ئەم پارتە دامەزراوە، تەنیا لە یەک ھەڵبژاردنی ناوچەیی، یەک ھەڵبژاردنی سەرکۆماری و یەک ھەڵبژاردنی گشتیی بەشداری و ڕکابەری کردووە. کورتەیەک لە ئەنجامەکانی ئەم ھەڵبژاردنانە لە خوارەوە نووسراە.

ھەڵبژارنە ناوچەییەکان

ھەڵبژارنە ناوچەییەکان
ڕێکەوتی ھەڵبژاردن ڕێبەرانی پارت دەنگە تێکەڵکراوەکانی
ھەر چوار ھەڵبژاردن
ڕێژەی دەنگەکان شارەوانییەکان ئەندامانی شووڕا
گەورەشار ناوچە شار پارێزگا
٢٠١٤ سەلاحەدین دەمیرتاش
فیگن یۆکسکداغ
٥,١٤٩,٢٠٦ ٤.٠١
٠ / ٣٠
٠ / ١٬٣٥١
٩ / ٢٠٬٤٥٨
١ / ١٬٢٥١

ھەڵبژاردنە ناوچەییەکانی ساڵی ٢٠١٤

پارتی دیموکراتی گەلان 
ئەنجامەکانی بەدەپە و ھەدەپە لە ھەڵبژاردنە ناوچەییەکانی تورکیا بەپێی پارێزگا

لە ھەڵبژاردنە شارەوانییەکانی ساڵی ٢٠١٤، لەکاتێکدا کە بەدەپە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی لە باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا کێبڕکێی کرد، ھەدەپە لە ناوچەکانی تری تورکیا چالاکی کرد، جگە لە پارێزگاکانی مێرسین و قۆنیە کە بەدەپە کاندیدەکانی خۆی دەستنیشان کرد.

ھەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری

پارتی دیموکراتی گەلان 
لۆگۆی کێبڕکێی سەلاحەددین دێمیرتاش لە ھەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری
پارتی دیموکراتی گەلان 
پۆستەری کێبڕکێی سەلاحەددین دێمیرتاش لە ھەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری
پارتی دیموکراتی گەلان 
دەنگەکانی بەدەستھاتوو لەلایەن دێمیرتاش لە سەرجەم ٨١ پارێزگای تورکیا
ھەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری
ڕێکەوتی ھەڵبژاردن کاندید ژمارەی دەنگەکان ڕێژە لەسەد پله
٢٠١٤ سەلاحەدین دەمیرتاش ٣,٩٥٨,٠٤٨ ٩.٧٧ سێیەم

ھەڵبژاردنی سەرکۆماری ساڵی ٢٠١٤

ھەڵبژاردنی سەرکۆماری تورکیا کە بۆ یەکەمین جار لە مێژووی تورکیای نوێ لە ساڵی ٢٠١٤ ئەنجامدرا، سێ کەس خۆیان کاندید کرد. یەکێک لەم سێ کەسە سەلاحەددین دەمیرتاش کاندیدی پارتی دیموکراتی گەلان بوو. لەم ھەڵبژارنەدا دەمیرتاش توانی دەنگەکانی ھەدەپە لە ئەستەمبوڵ و ئیزمیر دوو بەرابەر، لە ئەنقەرە سێ بەرابەر زیاد بکە و لە گشت تورکیا ٩.٧ لەسەدی دەنگەکان مسۆگەر بکات.

ھەڵبژاردنە گشتییەکان

ھەڵبژاردنە گشتییەکان
ڕێکەوتی ھەڵبژاردن ھاوسەرۆکەکانی پارتی ژمارەی دەنگەکان ڕێژە لەسەد ژمارەی پەرلەمانتارەکان Placed پلە
٢٠١٥ سەلاحەدین دەمیرتاش
فیگن یۆکسکداغ
٠ / ٥٥٠

سیاسەتمەدارە پەرلەمانییەکان

  1. ئەبدووڵا لەڤەنت توزەل
  2. ئادیل زۆزانی
  3. ئاڵتان تان
  4. ئایلا ئاکات ئاتا
  5. ئایسەل توغلوک
  6. بەنگی یڵدز
  7. دەمیر چەلیک
  8. ئەرتوغرول کورکچو
  9. ئەرۆل دۆرا
  10. ئەسات جانان
  11. فەیسال ساریڵدز
  12. گوڵسەر یڵدرم
  13. ھالیک ئاکسۆی
  14. حاسیب کاپلان
  15. حوسامەتین زەندەرلیۆغلو
  16. ئیدریس بالوکەن
  17. ئیبراھیم ئایھان
  18. ئیبراھیم بینیجی
  19. کەمال ئاکتاش
  20. مولکیە بیرتانە
  21. نازمی گوور
  22. نورسەل ئایدۆغان
  23. ئۆزدال ئوچەر
  24. پەروین بولدان
  25. سەباحەت تونجەل
  26. سەلاحەدین دەمیرتاش
  27. سەلما ئیرماک
  28. سری سورەیا ئۆندەر
  29. لەیلا زانا

لەژێر ناوی دەبەپە

  1. ئەمینە ئاینا

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

پارتی دیموکراتی گەلان ئایدیۆلۆژیپارتی دیموکراتی گەلان پرۆسەی ئاشتیپارتی دیموکراتی گەلان ڕێبەرانی مێژووی حیزبپارتی دیموکراتی گەلان ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانپارتی دیموکراتی گەلان سیاسەتمەدارە پەرلەمانییەکانپارتی دیموکراتی گەلان سەرچاوەکانپارتی دیموکراتی گەلان بەستەرە دەرەکییەکانپارتی دیموکراتی گەلانئەرتوغرول کورکچوئەنقەرەتورکیاسری سورەیا ئوندەرسۆسیالیزمسەباحەت تونجەلپارتی ئاشتی و دیموکراسی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

عەبدوڵڵا پەشێوسەنگاوسووریابەنداوی چەقچەقئۆرگازممانگە کوردییەکانبارانتۆڕی پەروەردە (ئێران)سوورێژەژاڵەڤینۆسژاپۆنکەلاربادۆڵمەتوخمی پێنجەم (فیلم)مەلا مستەفا بارزانیئامارسەددام حوسێنسمۆرەدومەڵی کۆمخۆکوشتنمۆسیقای کوردیمیرنشینە کوردییەکانجگەرخوێنڕەوشەن بەدرخانڕێکەوتننامەی جەزائیردەروونناسیی کۆمەڵایەتیحیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانمارکۆ پۆلۆقەزای شارباژێڕمەلاریاعەبدولڕەحمان قاسملووجیھانگەراییچاگۆرانی (شێوەزار)لەندەنڕەپبوونی کێرپۆڕنچیرۆککۆئەندامی لیمفلوڕبڵند حەسەنمحەممەد ساڵح دیلانپرۆژەئوسترالیامەریوان ھەڵەبجەییتاڤگەی گەلیی عەلی بەگگەردیلەخەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوسقادر دیلانکارڵ مارکسسیواکفەڕەنساسەنت پیتەرزبورگنوێژ لە ئیسلامپیرەمێردکەرپەڕەسێلکەبنەماڵەی بارزانیزستانفیزیکعەبدولڕەحمان داخلسێ بە چوارحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانسەعید نوورسییووسف لە ئیسلامدالیۆنێل مێسیمێژووی ماتماتیکشەڕی چاڵدێرانمافەکانی مرۆڤجافنێرگزگەوادیکۆم بۆ دەمپێرستی گەڕەکەکانی سلێمانیفۆتۆن🡆 More