پرۆژە (بە فەڕەنسی: Projet، بە ئینگلیزی: Project) بریتییە لە ھەوڵێکی کاتی کە بۆ دروستکردنی بەرھەمێکی یەکتا دەدرێت.
واتە لە پرۆژەکاندا کاتی دەستپێکردن و دوایی ھاتن دیارە و بەرھەم یان ئامانجی پرۆژەکەش دەبێ ئاشکرا بێت. بەرھەمی پرۆژە دەکرێت کاڵا یان خزمەتێک بێت. بەڕێوەبردنی پرۆژە بۆ ئەوەی کات و تێچوویەکی گونجاوی ببێت زانستی بەڕێوەبردنی پرۆژەی دروست کردووە. یەکێک لە گرنگترین تێکستەکانی بەڕێوەبردنی پرۆژە PMBOKە کە ڕێنوێنییەکە کە ئەنستیتۆی بەڕێوەبردنی پرۆژە (Project Management Institute) بڵاوی دەکاتەوە. زۆرێک لە پیشەکان وەک ئەندازیاری و دەرمان ناسی بە پرۆژە ئیش دەکەن و لەم ڕێنوێنیانەی PMBOK کەڵک وەردەگرن.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پرۆژە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پرۆژە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.