کاردی، کاردوو یان ھاز، خاز یان گوڵ شەیپوور ڕووەکێکی زستانەیە و لە سەرەتای بەھار دەردەکەوێت ، شێوەی گەڵای سێگۆشەی نووک تیژە و لە سەری ڕم دەچێت ڕەنگی سەوزی بریقەدارە.
گوڵەکەی لە شێوەی نێرکە، دوای کرانەوی نێرکەکە بە ڕەنگی سووری تاریک و وەنەوشەیی خۆی دەنوێنێ بۆنی ناخۆشە. لە جیھاندا ٢٠٠٠ جۆری ھەیە ، ئەوەی لە کوردستان ھەیە سێ چوار جۆرن کە یێیان دەوترێ کاردی شاخی:
کاردی کاردی یان گوڵ شەیپوور، خاز، گیایەکی خۆڕسکە لە بنەماڵەی "Araceae". ناویی دووھەمیشی لەبەر ئەوە پێ دراوە کە لە شەیپوور دەچێ و گەڵاکانی لە ١٥ تا ٣٠ سانتیمیتر پانە و لە نێو دارستان و شوێنی نمدار و کوێستانیدا دەڕوێ. گەڵا و ریشووەکەی بۆ دەرمان دەچێ و ھەر لە مێژە بۆ دەرمان و ساڕێش کردنی برینی چڵکن بەکاری دێنن. لە ناوچەی کرماشان زۆر دەڕوێ و لەوێ پێی دەڵێن "خاز". ناوە زانستیەکەی خۆی لە وشەی یۆنانی "aron" (مارڕیشوو) وەرگرتتووە و لە دەورانی "Theofrastos" ناوی گیا بووە. ئەم بنەماڵە نزیکەی ٢٥ جۆری ھەیە کە دوو جۆریان لە وڵاتی سویددا دەڕوێن کە یەکەمیان (A. alpinum) و بۆ خۆیان پێی دەڵێن "munkhätta" (کڵاوی راھیبە) و دووھەمیش (A. maculatum) کە ناویان ناوەتە "fläckig munkhätta" (کڵاوی گوڵ گوڵی راھب) دەدا. بە ئاڵمانی Gefläckter Aronstab پێ دەڵێن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کاردوو تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کاردوو, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.