بەرلین: پایتەختی ئەڵمانیایە

بەرلین (بە ئینگلیزی: Berlin) پایتەخت و یەکێک لە شازدە ھەرێمەکانی وڵاتی ئەڵمانیایە.

بە دانیشتووانێکی ٣٬٦ ملیۆن کەس لە ناو سنووری شارەکەدا، بەرلین گەورەترین شاری ئەڵمانیایە. دووەم قەڵەباڕخترین شار و حەوتەم قەڵەبارخترین ناوچەی نیشتەچیبوونە لە یەکێتیی ئەورووپا. شوێنی لە باکووری خۆرھەڵاتی ئەڵمانیایە و ھەروەھا ناوەندی ناوچەی نیشتەجێبوونی مەزنی بەرلین-براندەنبورگ (Berlin-Brandenburg)، کە ٥ ملیۆن کەسی کۆکردووەتەوە و کە لە پتر لە ١٩٠ نەتەوە پێکھاتوون.

ھێرتا بەرلین
Berlin
شار
ئاڵای ھێرتا بەرلین
دروشمی خانەدانیی ھێرتا بەرلین
بەرلین: ئامار, ئەمانەش ببینە, سەرچاوەکان
ڕووبەر
 • سەرجەم٨٩١٫٨٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٤٤٫٣٥ میلی چوارگۆشە)
ژمارەی دانیشتووان
 (٣١ی ئازاری ٢٠١٢)
 • سەرجەم٣٫٥١٠٫٠٣٢
وێبگەberlin.de
بەرلین: ئامار, ئەمانەش ببینە, سەرچاوەکان

یەکەم جار بە بەڵگەوە لە سەدەی سێزدەھەم ھێنراوەتە کە بەرلین بە سەرکەوتوویی بوو بە پایتەختی شانشینی پروسیا (١٧٠١١٩١٨)، ئیمبراتۆریەتی ئەڵمانی ١٨٧١-١٩١٨، کۆماری وایمار (Weimar) ١٩١٩-١٩٣٣، و سێھەم Reich ١٩٣٣–١٩٤٥. دوای جەنگی جیھانی دووەم، شارەکە دابەش کرا بەرلینی خۆرھەڵات بوو بە پایتەختی ئەڵمانیای خۆرھەڵات لەو کاتەی کە بەرلینی خۆراوا بوو پارچە خاکێکی تەریک، کە دەوروپشتی بە شوورەی بەرلین گیرابوو (١٩٦١-١٩٨٩). دوابەدوای یەکگرتنەوەی وڵاتی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٩٠، شارەکە پێگەی خۆی ناسییەوە وەک پایتەختی ھەموو ئەڵمانیا بە میواندارێتی ١٤٧ باڵوێزخانەی بیانی.

بەرلین ناوەندێکی گەورەی کەلتوری، ڕامیاری، میدیایی و زانستییە لە ئەورووپا. ئابوورییەکەی بە سەرەکی بنەمای لە کەرتی خزمەتگوزارییە، کە شتی زۆر لە خۆ دەگرێت وەک کارگەی داھێنەر، ڕێکخراوی پیشەیی ڕاگەیاندن، خزمەتگوزاری ژینگەیی، کۆنگرێس و شوێنی ڕێککەوتننامە.

ئامار

  • لای شپرێ کە ئەمڕۆ بە گەڕەکی میتە واتا ناوەڕاست ناسراوە.
  • لە ساڵی ١٢٣٧ بە فەرمی شاری بەرلین دامەزراوە، ھەر لەم ساڵەشدا ناوی کۆلن بۆ یەکەم جار لە بەڵگەنامە فەرمییەکاندا ناوی دەھێنرێت، بەڵام شاری بەرلین لە بەڵگەنامە فەرمییەکاندا لە ١٢٤٤ –ەوە ناوی ھێنراوە*.
  • لە ساڵی١٢٨٠ زمبۆلی بەرلین دروستدەکرێت، کە وێنەی دوو ورچ لە خۆ دەگرێت.
  • لە ساڵی ١٤٠٠ بەرلین و کۆلن نزیکەی ٨٥٠٠ سەرنشین و ١١٠٠ خانوو بووە، بە ھەردوو لا سێ شارەوانی و سێ نەخۆشخانەیان ھەبووە، پاش ١٠٠ ساڵ بوون بە زیاتر لە ١٢٠٠٠ سەرنشین.
  • لە ١٤٣٢ بەرلین و کۆلن ئەنجومەنێکی شاری یەکگرتوو پێدێنن، بەڵام پاش ١٠ ساڵ واتە لە ١٤٤٢ دا ئەو یەکگرتوویییە لەلایەن کورفورست فریدریشی دووھەمەوە ھەڵدەوەشێنرێتەوە.
  • لە ساڵی١٦٩٥ کۆشکی شارلۆتنبورگ Schloss Charlottenburg بینا دەکرێت.
  • ١٧٣٠ نزیکەی ٨٠٠٠٠ کەس لە بەرلین ژیاون.
  • لە ساڵی١٨٠٠ بوونەتە نزیکەی ١٧٠٠٠٠.
  • لە ساڵی١٨٣٨ سکەی قیتار لە نێوان بەرلین و پۆتسدام دا پەیدابوو.
  • لە ساڵی١٨٧٠ زیاتر لە ٨٠٠٠٠٠ کەس لە بەرلین ژیاون، پاش چەند ساڵێک دەبیتە شارێکی ملیۆن کەسە و بۆ سەدەی نوێ خۆی دەدات لە دوو ملیۆن سەرنشین.
  • لە ساڵی لە ساڵی ١٩٠٢ میترۆ U-Bahn کەوتووەتە کار لە بەرلین.
  • لە ساڵی١٩٢٣ فڕۆکەخانەی تێمپلھۆف دەکەوێتە کار.
  • لە ١ تا ١٦ ی ئۆگۆستی ١٩٣٦ یارییەکانی ئۆڵۆمپی لە بەرلین دەستیپێکرد.
  • لە ساڵی ١٩٤٠ یەکەم بۆمبا بەر شار کەوت.
  • لە ٧ و ٨ ی مای ١٩٤٥ نامەی خۆبەدەستەوەدان واژووکرا.

ھەر لە ھەمان ساڵدا واتا ١٩٤٥ بەرلین بە سەر چوار ناوچەدا دابەش دەکرێت، نزیکەی نیوەی بەر یەکێتی سۆڤیەتی جاران دەکەوێت (خۆرھەڵاتی بەرلین)، بەشەکەی تریش بە سەر ئەمریکا و فەرەنسا و بەریتانیا (خۆراوای بەرلین).

  • لە ساڵی١٩٤٩ خۆرھەڵاتی بەرلین دەبێتە پایتەختی کۆماری ئەڵمانیای دیموکراتی DDR
  • لە ساڵی١٩٦١ بە دروستکردنی دیواری بەرلین بەشدەکرێت.
  • لە ساڵی ١٩٨٧ لە ھەردوو بەشەکەی بەرلین ئاھەنگی ٧٥٠ ساڵەی بەرلین دەگێڕدرێت.
  • ١١ی ئەیلوولی ١٩٨٩ دیواری بەرلین ڕوخا. (بەڵام ئەو دیوارە تا ئەمڕۆش لە دەروونی زۆرینەی خەڵکاندا ماوە!!).

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

سەرچاوەکان

http://en.wikipedia.org

Tags:

بەرلین ئاماربەرلین ئەمانەش ببینەبەرلین سەرچاوەکانبەرلین سەرچاوەکانبەرلینئەڵمانیازمانی ئینگلیزینەتەوەیەکێتیی ئەورووپا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێرانجافنووحمێژووی کوردمایکڵ جاکسننەخۆشییەکانی مەمکڤەنزوێلادایک و باوکژاپۆنئەندەلوسپێشمەرگەتەیمووری لەنگزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزکرداری جنسیی دەمیسنەنێجیریاخۆر.acزمانی کوردینیسان مۆتۆرزڕۆژاوای کوردستانمێژووی ئیسلامئەشکەوتی شانەدەرشەنئێزیدی (ئایین)ئەبوو ھورەیرەئەسیریڕووناکیپۆل سێزانبالەڕومێن ڕادێڤفیزیکعومەر کوڕی عەبدولعەزیزئۆمێگائەفسانەزانیزمانی کۆرییانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدھونەرمێشکمحەممەدی چوارەمزێوەرپێشڕەو دزەییئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیچەمکفەتحعەلی شاتایکواندۆفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێرمەھابادویکیپیدیاپێڕستی ویکیپیدیاکانھۆزە کوردەکانتاڵشپیسبوونی ژینگەڕێکەوتننامەی ١١ی ئازاربۆلیڤیاکریستیانۆ ڕۆناڵدۆجامی نەتەوەکانی ئەورووپاجوگرافیاعیسائیسلاممیکایلمانگادڵپارتی کرێکارانی کوردستانجلی کوردیشێرپەنجەسەرۆکی پەرلەمانی کوردستانگازی سروشتینیلڕۆمانتیزمفەتحی مەککەمەلا عەبدولکەریم مودەریسپۆکیمۆن گۆلوڕ🡆 More