٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان

ڕێفراندۆمی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧) ڕێفراندۆمێک بوو لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە باشووری کوردستان کرا.

سەرەتای دروستبوونی دەنگۆی ئەنجامدانی ڕێفراندۆم دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤ کاتێک ناکۆکی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دروست بوو و لەلایەکی دیکەیشەوە شەڕی داعش لە عێراق دەستی پێکرد.[ژێدەر پێویستە] دیاریکردنی ڕۆژی ڕێفراندۆم دەگەڕێتەوە بۆ ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە کۆبوونەوەیەکدا کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشوی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی باشووری کوردستان لەوانە پارتی، یەکێتی، یەکگرتووی ئیسلامی، بزووتنەوەی ئیسلامی، سۆسیالیست، شیوعی کوردستانی، زەحمەتکێشان و بەرەی تورکمانی و کەمایەتییەکان کۆبوونەوە و بڕیاریان لە ئەنجامدانی ڕێفراندۆمەکە دا و ڕۆژی کردنیشی دیاری کرا.

گشتپرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان
ئایا دەتەوێ ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟
٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان
شوێنی ھەرێمی کوردستان لە ئێراقدا

     سنوورە فەرمییەکانی کوردستان      ئەو ناوچانەی لەلایەن کوردستانەوە گیراون لە شەڕی داعشدا      ئەو ناوچانەی تر کە کوردستان گرتوونی      ئەوەی ماوەتەوە لە ئێراق

     ئەو ناوچانەی کوردستان کە کۆنترۆڵ کراون لەلایەن حکوومەتی ئێراقەوە
ناوچەکوردستان
ڕێکەوت٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧
ئەنجامەکان
دەنگەکان ٪
٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان بەڵێ ٢٬٨٦١٬٤٧١ ٩٢٫٧٣%
٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان نەخێر ٢٢٤٬٤٦٤ ٧٫٢٧%
دەنگە دروستەکان ٣٬٠٨٥٬٩٣٥ ٩٣٫٣٥%
دەنگە یان واڵا ھەڵەکان ٢١٩٬٩٩٠ ٦٫٦٥%
دەنگدانە گشتییەکان ٣٬٣٠٥٬٩٢٥ ١٠٠.٠٠٪‏
دەنگدەرە تۆمارکراوەکان/دەرکەوتنەکان ٤٬٥٨١٬٢٥٥ ٧٢٫١٦%
ئەنجامە بەرایییەکان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە

بەپێی ڕاپۆرتێکی فرانس ٢٤، سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان دۆناڵد ترامپ بڕیاری دەرکرد کە داوا لە مەسعوود بارزانی بکات کە گشتپرسییەکە دوابخات، بەڵام ئەو ئەم داواکارییەی ڕەت کردەوە و سوور بوو کە گشتپرسی لە ٢٥ی ئەیلوولدا دەست پێ دەکات بەبێ گوێدان بەو دەسەڵاتانەی کە دژی ئەم بڕیارە وەستاون. ئەو وتیشی کە ھەر ھەوڵدانێک بۆ ڕاگرتنی گشتپرسییەکە شەڕی خوێناوی لێ دەکەوێتەوە و ھێزەکانی پێشمەرگەش بەرامبەر بە ھیچ ڕێگرییەک لەلایەن ھێزەکانی عێراقەوە بێ ھەڵوێست نابن. لە چاوپێکەوتنێکی تریشدا ئەو وتی کە ئەم بڕیارە بە ھیچ شێوەیەک پوچەڵ ناکرێتەوە و خەڵکی کوردستان ھەلێکیان پێ دەدرێت بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنووسی خۆیان. ڕوونی کردەوە کە دوای گشتپرسییەکەش گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغداد دەکەن تاکو بە ئاشتی بە ئەنجامێک بگەن.

پێش گشتپرسی

لە ساڵی ٢٠١٤، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق کە نوری مالیکی بوو، تۆمەتبارکرد بە حوکمی تاکڕەوی و مەزھەبی. دواتر لە ئایاری ٢٠١٤، حکوومەتی ھەرێم لە ھەنگاوێکیدا لەڕێگای بۆڕی نەوتییەوە، نەوتی نارد بۆ تورکیا.

لە حوزەیرانی ٢٠١٤، جیھادییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام شاڵاوی گەورەیان بۆ عێراق ھێنا و چەندین شوێنییان لە باکووری عێراق گرت. لەوکاتەدا سووپای عێراق و ھێزە کوردییەکان چەندین ناوچەیان بۆ ئەو جیھادییانە لەدەستدا. دواتر ھێزەکانی پێشمەرگە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی چەندین ناوچەیان دا لە کەرکووک و بەئەنجام گەیشتن و ھەندێک ناوچەشییان کۆنتڕۆڵکردەوە و لەژێر حوکمڕانی خۆیان ھێشتەوە کە بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ ئەوەیان تاوانی جەنگ بووە.

حکوومەتەکەی نوری مالیکی زۆرترین ڕەخنەی لێگیرا و بە تۆمبەتباری سەرەکی دادەنرا کە ھیزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئەو ناوچە سوننە نشینانەیان داگیرکردبوو؛ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش داوای دەکرد سەرۆکوەزیرانێکی نوێ ھەڵبژێردرێت. لە ١ی تەممووزی ٢٠١٤، مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە گشتپرسی لە ٢٠١٤ ئەنجامدەدرێت و ئەوەشی وت کە ئەو وڵاتە (عێراق) بەتەواوی دابەشبووە.

لە ئەیلوولی ٢٠١٤، کاتێک سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق گۆڕدرا بۆ حەیدەر عەبادی، سەرکردە کوردییەکان ڕازیبوون کە گشتپرسی دوابخرێت و زیاتر بیرییان لەسەر شەڕی داعش بێت.

٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان 
ئاھەنگی لایەنگرانی سەربەخۆیی.

لە ٣ی شوباتی ٢٠١٦، لە تۆڕی میدیاییی ڕووداو ئەوەی بڵاوکردەوە کە مەسعوود بارزانی بە کاربەدەستانی حکوومەتی ھەرێمی ڕاگەیاندووە کە دەبێت گشتپرسی لە پێش ھەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکای ٢٠١٦ ئەنجامبدرێت واتە پێش ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦. دواتر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەل مۆنیتۆر، مەسعوود بارزانی ئەوەی ئاشکراکرد کە گشتپرسی لەپێش تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەنجامدەدرێت. بەڵام سەرباری ئەوانە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان ئەوەی ڕاگەیاند کە گشتپرسی ئەنجام نادرێت ھەتاوەکوو موسڵ لەدەست جیھادییەکانی داعش ئازاد نەکرێت.

لە سەرەتای نیسانی ٢٠١٧، لەکاتی دەستپێکردنی شەڕی ئازادکردنەوەی موسڵ، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەیان ڕاگەیاند کە گشتپرسییان بۆ ٢٠١٧ ھەڵگرتووە.

لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧، مەسعوود بارزانی ڕایگەیاند کە گشتپرسی لە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەنجامدەدرێت. ھێمن ھەورامی کە یاریدەدری بازرانییە ڕایگەیاند کە گشتپرسی لە کەرکووک، شنگال، مەخمور و خانەقینیش ئەنجامدەدرێت کە ئەو ناوچانە بە ناوچە دابڕێندراوەکانی ھەرێمی کوردستان دەناسرێت لەلایەن حکوومەتی ھەرێمەوە. دواتر سیاسەتوانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھۆشیار زێباری ئەوەی ڕاگەیاند کە گشتپرسی مەرج نییە ڕێک دوای ئەوە سەربەخۆیی بێت بەڵکوو دەکرێت ببێتە کارتێکی بەھێز لەدەست کوردان بەرامبەر حکوومەتی ناوەندی بەغدا.

گشتپرسیەکە

٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان 
پەڕەی دەنگدان بۆ ڕێفراندۆمەکە

ھەڵبژاردن بە کوردی، عەرەبی، تورکی و سریانی ھەبوون و پرسیارەکە لەبەردەستدایە، "ئایا دەتەوێ کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟"

پرسیاری سەر کاغەزی ڕێفراندۆم
ئینگلیزی Do you want the Kurdistan Region and the Kurdistani areas outside the region's administration to become an independent state?
کوردی ئایا دەتەوێ ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟
Aya detewê herêmî Kurdistan u nawçe Kurdistaniyekanî derewey herêm bibête dewlletêkî serbexo?
عەرەبی ھل ترید أن یصبح اقلیم کوردستان و المناطق الکوردستانیة خارج الاقلیم دولة مستقلة؟
تورکی Kürdistan Bölgesel Yönetimi ve tartışmalı bölgeleri de içerisinde alan bir bağımsız Kürdistan devletinin kurulmasını istiyor musunuz?
ئاشووری ܐܵܪܵܐ ܒܥܹܐ ܐܵܢܬ ܕܐܸܩܠܹܝܡܵܐ ܕܟܘܼܪܕܸܣܬܵܢ ܘܦܸܢ̈ܝܵܬ݂ܵܐ ܟܘܼܪ̈ܕܸܣܬܵܢܵܝܹܐ ܠܒܼܲܕܲܪ ܡܕܲܒܪܵܢܘܼܬ݂ܵܐ ܕܐܸܩܠܹܝܡܵܐ ܕܦܲܝܫܝܼ ܐܲܬ݂ܪܵܐ ܫܲܠܝܼܛ ܒܝܵܬܼܵܐ؟

ھەڵوێستی حیزبەکان

حیزبەکانی پەلەمانی کوردستان
بژاردە حیزب کورسی سەرکردە ئایدیا ژءدەر.
بەڵێ پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٨ مەسعوود بارزانی ڕاست
یەکێتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ١٨ جەلال تاڵەبانی سۆسیالیست
یەکگرتوو یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ١٠ سەلاحەدین بەھائەدین ئیسلامی - ڕاست
سۆسیالیست حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ١ محەممەد حاجی مەحموود سۆسیالیست - چەپ
شیوعی حیزبی شیوعی کوردستان-عێراق ١ کەمال شاکر چەپ
زەحمەتکێشان حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ١ بەڵێن مەحموود چەپ
KIM بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق ١ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ئیسلامی
TDL لیستی گەشەپێدانی تورکمانی ٢ محەممەد سادین نیمچە ئیسلامی
CSAPC ئەنجومەنی گەلی کلدان سریانی ئاشووری ٢ ساکیس ئاغاجان زۆرینە ڕاست
ETL لیستی تورکمانی ئەربیل ١ زۆرینە ڕاست
کۆمەڵ کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ٦ عەلی باپیر ئیسلامی - ڕاست (ناوەند)
گۆڕان بزووتنەوەی گۆڕان ٢٤ عومەر سەید عەلی ڕاست (ناوەند)
نەخێر ITF بەرەی تورکمانی عێراق (پشتگیری گشتپرسی دەکەن ئەگەر مەجەکان ھاتنەدی) ١ ئەرشەد ساڵحی نیمچە ڕاست
ADM بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری (دژی ئەنجامدانی ڕێفراندۆم لە دەشتی نەینەوا) ٢ یۆنادام کانا زۆرینە ڕاست

کاردانەوەکان

نێونەتەوەیی

ڕۆژھەڵاتی ناوین

  • ٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان  ئێران: پشتگیری بۆ ھەر بڕیاری حکوومەتی ناوەندی عێراقی دەربڕی. لەکاردانەوەی ئەنجامدانی گشتپرسی گواستنەوەی ئاسمانی لەگەڵ فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان بڕی.
  • ٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان  ئیسرائیل: بێنیامین نێتانیاھو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وتی «ئیسرائیل پشتگیری ھەڵوێستی کوردان دەکات بۆ دروستکردنی وڵاتی خۆیان».
  • ٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان  ئوردن: ئەیمەن سەفادی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە وتی ئەو گشتپرسییە بابەتی ناوخۆیییە و تایبەتە بە عێراق.
  • ٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان  عەرەبستانی سعوودی: وەزیری دەرەوەیان وتی «سعوودیە چاوەڕێی حیکمەتی دوانەخستنی گشتپرسی دەکات لەلایەن مەسعوود بارزانییەوە».
  • ٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان  سووریا: ھەمووجۆرە کردارێک ڕەتدەکەینەوە، سووریا عێراقی دابەشکراوی لا پەسەند نییە. دەبێت جیابوونەوە بەپێی یاسا و دەستووری عێراق بێت.
  • ٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان  تورکیا: لە دژی وەستایەوە، بینالی یڵدرم سەرۆکوەزیرانی تورکیا گشتپرسیی باشووری کوردستان بە خۆکوژی وەسفکرد و سەرۆککۆمار ڕەجەب تەییب ئەردۆغانیش وتی کە «گشتپرسی لەم کاتەدا شتێکی باش نییە.» پارتی دیموکراتی گەلان پشتگیری خۆی بۆ گشتپرسی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند. لەدوای ئەنجامدانی گشتپرسی لە ٢٦ی ئەیلوول، ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ڕای گەیاند کەدەشێت ڕێکاری ئابووری و سەربازی بەرامبەر باشووری کوردستان بگرنە بەر.

وڵاتانی دیکە

  • ٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان  فەڕەنسا: سەرۆکی فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن ڕای گەیاند «ئەگەر ئەو گشتپرسییە ئەنجامدرا، بۆ ئەوەبێت کە نوێنەرایەتییەکی باشی کوردەکانی عێراق لە حکوومەتدا و لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا ھەبێت».
  • ٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان  ئوسترالیا: ھەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەیان «گشتپرسی مەترسی لێدەکەوێتەوە، لەم کاتەدا دەبێت ھۆی لاوازبوونی عێراق و ھەرێمی کوردستان».
  • ٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان  بولگاریا: جێگری سەرۆکوەزیرانی وڵات ڕای گەیاند ھەموو نەتەوەیەک مافی ئەوەی ھەیە چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن. دواتر سەرۆک کۆنوسڵی بولگاریا لە عێراق ئەوەی ڕاگەیاند کە وڵاتەکەی ھەڵێوێستی فەرمی نییە لەسەر ئەم بابەتە.
  • ٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان  ئەڵمانیا: ھۆشداری بە حکوومەتی ھەرێمدا لەوەی کە گشتپرسییەکە تاک لایەنە نەبێت.
  • ٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان  ئیتاڵیا: نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا رێزان قادر ڕای گەیاند کە بەرپرسانی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەکەدا پشتیوانییان بۆ ڕیفراندۆمی کورد دەربڕیوە.
  • ٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان  شانشینی یەکگرتوو: کۆنسوڵی بەریتانی لە عێراق، ھەمووان لەم جیھانە دەتوانن حکوومەتی خۆیان دیاری بکەن، بەڵام ئێستا کاتەکە لەبار نییە و دۆخی ئێستا مانەوە لە عێراق پێویستترە.
  • ٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان  چین:وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕای گەیاند کەئەوان پشتگیری لە یەکپارچەیی خاکی عێراقکرد، ھاوکات داوای گفتووگۆی کرد بۆ چارەسەری کێشەکانی بەغدا و ھەرێم.
  • ٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان  ئیسپانیا: وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا وتی «بەگوێرەی دەستووری عێراق ئەو ڕیفراندۆمە نا دەستوورییە، لە ساڵی ٢٠٠٥ بەدەنگی زۆرینەی خەڵکی عێراق ئەو دەستوورە پەسەندکراوە. ئێستا پێویستە ھەموو خەڵکی عێراق یەکبگرن و شەڕ لە دژی داعش بکەن، لەپێناو بنیاتنانی وڵاتێکی باشتر بۆ ھەموو خەڵکی عێراق».
  • ٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان  سوێد: ھەردوو حیزبی دەسەڵات پارتی سەوز و پارتی سۆسیال دیموکرات لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانیش کە پارتی چەپ و دیموکراتی سوێدی پشتگیرییان لە ڕیفراندۆم ڕاگەیاند.

قەوارە سیاسییەکانی دیکە

  • ٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان  کەتەلۆنیا: سەرۆکی حیزبی دیموکراتی ئەورووپی کەتەلۆنیا کەپێشتر سەرۆکی کەتەلۆنیاش بوو پشتگیری خۆی بۆ ڕیفراندۆمی کوردستان ڕاگەیاند؛ و پشتگیری بۆ سەرکردایەتی کورد ڕاگەیاند و بە بەرگریکار لە دیموکراسی وەسفی کردن.

کاردانەوەی نێوخۆیی

  • ٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان  بزووتنەوەی گۆڕان، لە دوای نەچوونە پاڵ ئەنجومەنی گشتپرسی، لە دوایین ساتەکانی بەر لە ئەنجامدانی گشتپرسییەکە ڕای گەیاند دەوڵەتی سەربەخۆییی کوردستانی بە یەکێک لە ئامانجەکانی، بۆیە خەڵکی ئازاد دەکەین لە مامەڵەکردن لەم پرسەدا.
  • کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ھەروەکو بزووتنەوەی گۆڕان بە چەند کاتژمێرێک زووتر لە دواساتەکانی ئێوارەی ٢٤ی ٩ی ٢٠١٧ دوایین ھەڵوێستی خۆی دەربڕی لە بارەی پشتگیری کردن و بەشداری کردنیان لە گشتپرسی و ڕایان گەیاند کە ھەرکاتێک گشتپرسیی سەربەخۆیی ئەنجام بدرێت ئەوان دەنگیان (بەڵێ) دەبێت.
  • حیزبی شیووعیی عێراقی، گشتپرسی مافی ھەرێمی کوردستانە، ھیوادارین حکوومەتی عێراقیش پاڵپشتی لێبکات
  • ٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان  پارتی کرێکارانی کوردستان - جەمیل بایک وتی «گشتپرسی مافێکی دیموکراسییە نابێت کەس لە دژی بوەستێتەوە».

بەرەی نەخێر لە ئیستادا

ڕۆژی ٨ی ئابی ٢٠١٧، بە سەرۆکایەتی شاسوار عەبدولواحید بەرەی نەخێر لە ئێستادا ڕاگەیەندرا کە دەنگوی ئەوە دەھات کە لەلایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی دارایی لێ دەکرا لەم بەرەیە چەندین نووسەر و چالاکوان و پەرلەمانتاری کوردستان بەشدارییان تێداکرد، ئامانجی سەرەکی ئەم گروپە لەوە دابوو کە گشتپرسی دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە. یەکێ لە بەشداربووەکانی ئەو بەرەیە پەرلەمانتاری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، فەرھاد سەنگاوی بوو. بەھۆی بەشداریکردنی لە بەرەی نەخێر لە ئێستادا؛ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ناوبراوی لە حیزبەکەی دوورخستەوە. بەرەی نەخێر کەناڵێکی ئاسمانیشی بە زمانی کوردی بۆ بانگەشەکانی کردەوە. ڕۆژی ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە یاریگای سلێمانی یەکەمین بانگەشەی مەیدانی خۆیان دەستپێکرد.

ئەنجامەکان

گشتی

دوای دوو ڕۆژ لەئەنجامدانی ڕێفراندۆمەکە واتە لەڕۆژی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان ئەنجامە بەرایییەکانی بڵاوکردەوە.

ئەنجامەکان
دەنگەکان ٪
٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان  بەڵێ ٢٬٨٦١٬٤٧١ ٩٢٫٧٣%
٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان  نەخێر ٢٢٤٬٤٦٤ ٧٫٢٧%
دەنگە دروستەکان ٣٬٠٨٥٬٩٣٥ ٩٣٫٣٥%
دەنگە یان واڵا ھەڵەکان ٢١٩٬٩٩٠ ٦٫٦٥%
دەنگدانە گشتییەکان ٣٬٣٠٥٬٩٢٥ ١٠٠.٠٠٪‏
دەنگدەرە تۆمارکراوەکان/دەرکەوتنەکان ٤٬٥٨١٬٢٥٥ ٧٢٫١٦%
٩٢٫٧٣٪ ٧٫٢٧٪
بەڵێ نەخێر

دوای ڕیفراندۆم

لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆم لە باشووری کوردستان ئەوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بۆخۆشی دەربڕین و پشتگیریکردن لە زۆربەی شارەکان وەکوو بانە، مەھاباد و سنە خەڵکی ھاتنە سەر شەقامەکان کە بەمھۆیەوە ژمارەیەکییان لێ دەستگیرکرا.

چوار ڕۆژ لەدوای ڕێفراندۆمەکە ئەوا حکوومەتی ناوەندی عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی لە فرۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان قەدەغەکرد جگە لەدەوەی داوای لە ئێران و تورکیا کرد سنوورەکانییان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دابخەن. ئەمەش لەبەرئەوەبوو کە فرۆکەخانەکان لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە کۆنتڕۆڵکرابوو.

لە ١٥ و ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سووپای عێراق سەرجەم ناوچە دابڕێندراوەکانی باشووری کوردستانییان کۆنتڕۆڵکرد و ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بۆ ھەرێمی کوردستان بەتەواوی ھەڵوەشایەوە و شکستی ھێنا.

سەرچاوەکان


Tags:

٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان پێش گشتپرسی٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان گشتپرسیەکە٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان ھەڵوێستی حیزبەکان٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان کاردانەوەکان٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان ئەنجامەکان٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان دوای ڕیفراندۆم٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان سەرچاوەکان٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستانباشووری کوردستانبزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستانحیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانحیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانحیزبی شیوعی کوردستان-عێراقدەوڵەتی ئیسلامی (داعش)مەسعوود بارزانیویکیپیدیا:ئاماژە بە سەرچاوەپارتی دیموکراتی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

کێری مرۆڤئیبراھیم ئەمین باڵدارجوود بێلینگھامعەبدولڕەحمان زەبیحیکلیتۆریسھەرێمی کوردستانجەنگی جیھانیی یەکەممحەممەد ئەمین زەکی بەگترسقەزای سەید سادقناسیۆنالیزمبیرگەی ھەر-خوێندنیسڤیێنائاکشای کوماریۆنانی کۆنشانشینی یەکگرتووسووریاکەنگرئەدۆڵف ھیتلەرھەژارچەمچەماڵکۆشکی باڵندە غەمگینەکانفەیسەڵی یەکەمڤینیسیۆس جۆنیۆرقەزای شەقڵاوەدڵداروزەی میکانیکیوەفاییکوردیی باشووریتۆفیق وەھبیپەندەکانی پیرەمێردبەڕازیلتۆپی دەستچاوڕاپەڕینی ١٩٩١قەندیلکۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانکریستیانۆ ڕۆناڵدۆقەڵای شێروانەکیمیاعێراقپەرەسەندنکودەتای ١٩٦٠ لە تورکیاکوردکوردستانی سووریانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدکۆتاییی دونیای نەفرەتی.bnدەنگناسی (زمانەوانی)تاریق کوڕی زیادسوریالیزمبەغدامەزھەر خالقیقەڵادزێشیعربەنزینخانەئاودرۆڕۆژی دوایی لە ئیسلامداھونەرتیشکدانی کارۆموگناتیسیفەلسەفەی سیاسیتورکیادەوڵەتی ئەییووبی٢٠٢٤ناریئەی ڕەقیبپیشەسازیجووپارێزگای کەرکووک🡆 More