عیرفان عەلی عەبدولعەزیز: کەسایەتی سیاسی کورد

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز (لەدایکبووی ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٦٤) عیرفان کوڕی عەلی کوڕی عەبدولعەزیز کوڕی محەممەد کوڕی مستەفایە، یەکێکە لە سیاسییەکانی کوردی باشووری کوردستان، و ڕابەری ئێستای بزووتنەوەی ئیسلامییە.

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز: کەسایەتی سیاسی کورد
لەدایکبوون١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٤
شارۆمەندێتیھەڵەبجە
پەروەردەشەریعەتی ئیسلامیی، زانستە سیاسییەکان
خوێندنگەپەیمانگای ئیسلامیی ھەڵەبجە
پیشەڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی
چالاکبوون١٩٨٠-ئێستا
کارشێخ عیرفان عەبدولعەزیز
حیزبی سیاسیبزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان/عێراق
ئایینئیسلام
مناڵ(ەکان)عومەر، عەلی، ئەحمەد، ساھیرە، تارا، سارا
باوان
خێزانتارا ئەحمەد عەبدولڕەحمان
وێبگە[|فەیسبووک]

ژیان

لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٤ لە پارێزگای ھەڵەبجە لە بنەماڵەیەکی ئایینی ناسراو لە دایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە ھەڵەبجە خوێندووە، دواتر لە قۆناغی خوێندنی ناوەندی چووەتە پەیمانگای ئیسلامی ھەڵەبجە کە مامۆستا عوسمانی مامی بەڕێوبەری بووە، لە کۆتایی حەفتاکان و سەرەتای ھەشتاکاندا بەشداری خۆپیشاندانەکانی پارێزگای ھەڵەبجە کردووە دژی حکوومەتی بەعس، لە ساڵی ١٩٨٣–١٩٨٤ لە کۆلێژی شەریعە لە بەغدا دەستی بەخوێندن کردووە، بەڵام بەھۆی گومانی چالاکی سیاسیی و ئیسلامی و ناکۆکی لەگەڵ یەکێتی قوتابیانی سەر بە حیزبی بەعس دووچاری دەرکردن بووەتەوە و لە خوێندن دوورخراوەتەوە و گەڕاوەتەوە ھەڵەبجە. لەگەڵ ھەر یەک لە مامۆستا عوسمان عەبدولعەزیزی مامی، کە یەکەم ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی بوو، لەگەڵ باوکی مامۆستا عەلی عەبدولعەزیز کە بەرپرسی مەکتەبی عەسکەری ھێزی پێشمەرگەی بزووتنەوە بوو، لە ساڵی ١٩٨٧ لەگەڵ کۆمەڵێک زانا و خەڵکی ھەڵەبجە ئاوارەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و چیاکانی سەر سنوور دەبن. لە دوای دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی تاوەکو ساڵی ١٩٩٠ ئەندامی مەکتەبی عەسکەری بزووتنەوە بووە، دواتر بۆ تەواوکردنی خوێندن دەچێتە زانکۆی تاران بەشی زانستە سیاسییەکان. پاشان لە ساڵی ١٩٩٤ کۆلیژی شەریعە تەواو دەکات و پاشان دەست بە خوێندنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەکات. دواتر گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان ساڵی ١٩٩٦ وەکوو ڕاوێژکاری مامۆستا عوسمان عەبدولعەزیزی مامی دەستبەکاربووە کە ئەوکات ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی بووە. پاشان بووەتە بەرپرسی سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی بزووتنەوەی ئیسلامی، و گۆڤارێکی فیکری و سیاسی وەرزیان دەرکردووە بە ناوی گۆڤاری بوار. لە ساڵی٢٠٠٣ دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس و ڕاگەیاندنی شەڕی دژەتیرۆر لەلاین ئەمریکا و فشار کەوتنە سەر ئیسلامییەکان، باشووری کوردستان جێدەھێڵێت و تاوەکوو ٢٠٠٧ ناگەڕێتەوە، پاشان وەکو ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستبەکاردەبێت، لە کۆنگرەی ١٠ ئەو حیزبە لە ساڵی ٢٠١٢ بە ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی ھەڵدەبژێردرێت. لە ڕۆژی ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٦ دوای بەستنی کۆنگرەی ١١ی ئەو حیزبە جارێکی دیکە بە ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی ھەڵبژێردرایەوە، وەھەروەھا لە ٥ی شوباتی ٢٠٢٢ دوای بەستنی کۆنگرەی ١٢یەم بۆ جاری سێیەم بە ڕابەری گشتی ھەڵبژێردرایەوە.

سەرچاوەکان

Tags:

باشووری کوردستانبزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراقعەلی عەبدولعەزیز

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

بنەماڵەی بارزانییۆنانمەولانای ڕۆمیسیستمی زانیاریی جوگرافیدڵمەنگۆلیائەلبەرت ئاینشتاینقەزا و ناحیەکانی پارێزگای سلێمانیقانعڤینیسیۆس جۆنیۆرئایزک نیوتنشاعیرھەولێرپارێزگاکانی کوردستانئەڵماسچیای پیرەمەگروونسەرژمێریی دانیشتووانزستانکەلاروەن پیسفەڕەنساجوود بێلینگھامسێکسی خێراشەووالئەبووبەکری سدیقخەلافەتی عەباسی لە قاھیرەپانپانۆکێمەلەوانیڕوەکئەی ڕەقیبسەفەوییەکاننیکۆلا تێسلامحەممەد ساڵح دیلانحەجڕێبازە ئەدەبییەکانکۆشکی باڵندە غەمگینەکانشیعری نوێی کوردیئیبن سیناتاریق کوڕی زیادبەنداوی دەربەندیخانئایین لە کوردستانمێژووی ئیسلامزەویکەرکووکبەڕێوبردنی کاتفەیسەڵی یەکەمڕۆژنامەوانیقومارعەبدوڵڵا گۆرانئێرانمامە ڕیشەسەلیمی یەکەمویلیام شێکسپیرمێژووی عێراقبۆکان جافناوچە جێناکۆکەکانی عێراقدەنگدانپێوانەکردنشێرژمێریاریمافی خوێندننیلیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانلۆژیکمۆسکۆئێکزیماڕەوشەن بەدرخانڕۆژنامەی ژینمحەممەدڕەزا پەھلەویقەزای سەید سادقپیشەسازیی خۆراکشەیتانسێکوچکەی بابان٢٠٢٤عەبدولڕەحمان قاسملووبەڕێوەبەریی پرۆژەشوبات🡆 More