مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود عەلی خدر (١٩٥٠ لە یاڵانپێ، ھەڵەبجە - ۲٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٠٧) نووسەر و زانایەکی ئایینی کوردی باشووری کوردستان بوو.
مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود عەلی خدر | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٥٠ |
مەرگ | ۲٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٠٧ |
شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی گوڵان، ھەڵەبجە |
نەتەوە | کورد |
پیشە | مامۆستای ئایینی، نووسەر |
حیزبی سیاسی | بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان |
مناڵ(ەکان) | فاروق، عیرفان، سومەیە، نوسەیبە، ھوداو، سوھەیب، محمد، کۆچەر، ھەدیە |
وێبگە | http://ahmadkaka.org |
ئەحمەد کاکە مەحموود لە ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی یاڵانپێ سەر بە خورماڵ لە پارێزگای ھەڵەبجە لەدایکبووە. لە ڕێکەوتی ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٩٦٧ز چووەتە (پەیمانگای ئیسلامیی ھەڵەبجە)، و ساڵی ١٩٧١ تەواوی کردووە، و مۆڵەتی مەلایەتی لەلایەن مامۆستا مەلا عوسمان عەبدولعەزیز پێدراوە. لە ساڵی ١٩٧٢ زایینی ھاوسەرگیری دەکات و خاوەنی ٩ منداڵە. لە سەرەتای ساڵانی ١٩٧٧ی زایینیدا دەست دەکات بە نووسین و وەرگێڕان و یەکەم کتێبی وەرگێرانی لەسەر بوونی خودا بوو بەناوی (خوا لە ڕوانگەی زانیاریەوە) لە عەرەبییەوە کردوویەتییە کوردیی و بە چاپی گەیاندووە. لەو ڕێکەوتە بەدواوە مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود بەردەوام بووە لە نووسین و زیاتر لە ٢٨ دەستنوسی لە دوای خۆی بەجێھێشتووە. دوا قۆناغی ژیانی کە پیایدا تێپەڕی نووسینی تەفسیری قورئانی پیرۆز بوو بە زمانی کوردی بە کورتی و بە پوختی کە لە ساڵی (١٩٩٢)دا دەستی بە نووسینی کرد و لە ساڵی (٢٠٠٥)دا کۆتایی پێ ھێن، و تا ئێستا ٦ جار چاپ کراوە. لە ساڵی ١٩٧٣ تا کۆتاییی ھەشتاکان لە چەند شار و گوندێک پێشنوێژ و وتارخوێن بووە. لە شەوی ١٧ لەسەر ١٨ی ئایاری ١٩٨٧ لەگەڵ کۆمەڵێک لە زانایانی ھەڵەبجەو سیروان و ناوچەی ھەورامان و شارەزوور، بە ڕابەرایەتی مامۆستا مەلا عوسمان عبدالعزیز بەرەو وڵاتی ئێران کۆچ دەکەن؛ و لە ١٤ی حوزەیرانی ١٩٨٧ بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانیان ڕاگەیاند. و مامۆستا مەلا ئەحمەدیش یەکێک بوو لە دامەزرێنەران و ئەندامی شووراو پاشان تا وەفاتی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ئەو بزووتنەوەیە بوو.
لە ۲٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٠٧ کۆچی دوایی کردووە، لە شاری ھەڵەبجە لە گۆڕستانی گوڵان بە خاک سپێردراوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.