عەلی عەبدولعەزیز: ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی

عەلی عەبدولعەزیز (لەدایکبووی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٩ – مردووی ١٧ ئازاری ٢٠٠٧) ناوی تەواوی عەلی کوڕی عەبدولعەزیز کوڕی محەممەد کوڕی مستەفایە.

زانایەکی ئایینیی خەڵکی باشووری کوردستان و یەکێک لە دامەزرێنەران و دووەم ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بوو.

عەلی عەبدولعەزیز

لەدایکبوون٢٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٩
پریسی سەروو، ھەڵەبجە
مەرگ١٧ی ئازاری ٢٠٠٧
لەندەن، بەریتانیا
شوێنی گۆڕھەڵەبجە
نەتەوەکورد
پەروەردەمەلایەتی
ڕێکخراوبزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان
ئایینئیسلام
مناڵ(ەکان)تەحسین مەلا عەلی

ژیان

لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٩ لە گوندی پریسی سەروو سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە لە بنەماڵەیەکی ئایینیدا لەدایک بووە. لە تەمەنی حەوت ساڵیدا قورئان و ھەندێک نامیلکەی شەرعیی خوێندووە. لەلای مەلا عەبدولعەزیزی باوکی و مەلا ساڵحی گەورە و مەلا عومەر و مەلا عوسمان دەرسی خوێندووە. ساڵی ١٩٥٢ ئیجازەی مەلایەتیی لەلایەن مەلا ساڵحی گەورە پێ دراوە. ئینجا لە جێی باوکی دەستی بە کاروباری مەلایەتی کردووە. ساڵی ١٩٥٣ کرا بە مودەریس. ساڵی ١٩٥٩ بوو بە پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی عازەبانی لە شاری سلێمانی، و ساڵی ١٩٦١ بوو بە پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی محەممەد پاشای گەورە (مزگەوتی پاشا) لە شاری ھەڵەبجە. ساڵی ١٩٦٢ بووە بەڕێوەبەری پەیمانگای ئیسلامی لە ھەڵەبجە. بەھۆی بەشداریکردن لە شۆڕشی ئەیلوول، لەلایەن ڕژێمی بەعس دوور خراوەتەوە بۆ شارەکانی ئەنبار، فەللوجە، زیقار، و بەغدا، و دواتر ساڵی ١٩٧٨ گەڕاوەتەوە بۆ ھەڵەبجە.

کاری سیاسی

بەشداریی لە شۆڕشی ئەیلوول کردووە و ھەر بەم ھۆیەوە دوور خراوەتەوە بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق. ماوەیەک بەرپرسی لقی ئیخوانی سلێمانی بووە. دواتر لە ساڵی ١٩٨٧ بەشداریی لە دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی کردووە و بووە بە جێگری ڕابەری گشتی و بەرپرسی مەکتەبی عەسکەری، و لە ساڵی ١٩٩٩ بوو بە ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی. دواتر لەگەڵ دروستبوونی بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی، ساڵی ٢٠٠٠ بوو بە ڕابەری بزووتنەوەکە. دوای ھەڵوەشانەوەی بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی و ڕاگەیاندنەوەی بزووتنەوەی ئیسلامی بووەوە بە ڕابەری گشتیی. لە ٨ی ئابی ٢٠٠٣ و دوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکا، لەلایەن ھێزێکی زۆری ئەمریکییەوە لە ماڵەکەی خۆی لە ھەڵەبجە، خۆی و مەلا عومەری برای و چەند پاسەوانێکی دەستگیرکران و چەند مانگێک لە زیندان مانەوە.

مردن

ساڵی ٢٠٠٧ بەھۆی تێکچوونی باری تەندروستی و بۆ وەرگرتنی چارەسەر، چوو بۆ بەریتانیا؛ لە ١٧ی ئازاری ٢٠٠٧ ھەر لە بەریتانیا کۆچی دوایی کرد، و ھێندرایەوە بۆ کوردستان و لە ھەڵەبجە نێژرا.

سەرچاوەکان

Tags:

عەلی عەبدولعەزیز ژیانعەلی عەبدولعەزیز کاری سیاسیعەلی عەبدولعەزیز مردنعەلی عەبدولعەزیز سەرچاوەکانعەلی عەبدولعەزیزباشووری کوردستانبزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

٢٢ی تەممووزعێراقڕۆژژمێرئایینی زەردەشتیلوڕئالینا ڕۆمانۆڤسکیپارێزگای دێرەزۆرشەڕی ئێران و عێراقسویسمیرنشینە کوردییەکانپیرەمێردوێرانکردنی ھێرۆشیماھەرزەکاریمەسیحییەتڕۆژاوای کوردستاندەنیز ئونداڤوڵاتمەلا مستەفا بارزانیتۆپی دەستخۆرمەلا کرێکارشیعری نوێی کوردیئورشەلیمتیمساحمیکایلمێژووی مایکرۆسۆفت وۆردبنەماڵەی بارزانیبەھارشیزۆفرێنیاخەڵاتی گۆڵدن گڵۆبوەفاییفەیسبووکپاراسایکۆلۆژیخەلافەتی عەباسیڕۆبێرت ڕیدکیبۆردی کۆمپیوتەرشەتڕەنجعومەر کوڕی خەتتابقازپەخشانجوگرافیائینویاشیکیپارتی دیموکراتی کوردستانڕیشوەزارەتبلیمەتجاک نیکڵسنیاقووتی ڕۆمانئاسیائازار (مانگ)ڕۆژھەڵاتی کوردستانئانتارکتیکاعەبدولقادری گەیلانیگوڵپۆرن ھابعومەر کوڕی عەبدولعەزیزئایینحافزگووگڵپێڕستی پایتەختەکانتیۆریشێرپەنجەی گەدەسلێمانیپۆل سێزانشەوی قەدرمێژووی کوردڕۆمانناروتۆشەرەفخانی بەدلیسیشێوازی وانەگوتنەوەبرنج🡆 More