12°29′E / 41.900°N 12.483°E / 41.900; 12.483
ئیتاڵیا بەفەرمی کۆماری ئیتاڵیا (بە ئیتالی: Italia) وڵاتێکە لە باشوور و ڕۆژئاوا ئەورووپا . دەکەوێتە ناوەڕاستی دەریای ناوین و ئەندامی یەکێتیی ئەورووپایە. پایتەختەکەی شاری ڕۆمایە و دوو وڵاتی بچووکی سەربەخۆی ڤاتیکان و سان مارینۆی تێدایە. ئیتالیا لە باکوورەوە لەگەڵ فەڕەنسا، سویسرا، نەمسا و سلۆڤێنیا ھاوسنوورە. پێکهاتووە لە نیمچە دوورگەیەک کە بە بەرزاییەکانی ئەڵپ سنووردار کراوە و بە چەندین دوورگە دەورە دراوە ; ڕووبەری ئیتاڵیا ٣٠١,٣٣٨ کیلۆمەتر دووجایە، ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٦٠ ملیۆن کەسە. سێیەم وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و شەشەم وڵاتی ئەوروپایە لە ڕووی زۆری ژمارەی دانیشتوانەکەی و دەیەمین وڵاتی کیشوەرەکەیە بەپێی ڕووبەری وشکانی.
کۆماری ئیتاڵیا Repubblica Italiana | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|
| ||||||
سروود: Il Canto degli Italiani (ئیتالی) | ||||||
ئیتالیا (سەوزی تۆخ) | ||||||
پایتەخت | ڕۆما 41°54′N 12°29′E / 41.900°N 12.483°E | |||||
زمانە فەرمییەکان | ئیتالی | |||||
گرووپە ڕەگەزییەکان | ئیتالی | |||||
دەوڵەت | کۆمار | |||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی | ٥٨٬٨٥٠٬٧١٧ |
بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ئیتالیا ٦١,٠٧٠,٢٢٤ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٨٤ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٤٤.٧ ساڵە. ھەروەھا ٦٩ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.
خەڵکی ئیتالیا ٨٣٪ لە کاتۆلیک، ١٢٪ لە بێ ئایینی، ٤٪ لە ئیسلام و ١٪ لە ئایینەکانی تر پەیڕەوی دەکەن.
ئەم ئیتالیا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیتاڵیا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئیتاڵیا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.