پێشمەرگە وشەیەکی کوردییە بۆ شەڕکەرە کوردەکان کە ھەندێک بە شەڕکەرانی ئازادی ناویان دەبەن.
وشەکە بە مانای «ئەوانەی کە مەرگی خۆیان پێش ھەموو شتێک خستووە لە پێناو پاراستنی نیشتیمان» دێت و ھێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە نزیکەیی لەو کاتەوە ھەیە کە جوڵانەوەی کوردەکان بۆ سەربەخۆیی لە سەرەتای ساڵانی ١٩٢٠دا دەستی پێکردووە، ئەمەش دوا بەدوای ڕووخانی ھەردوو ئیمپراتۆریی عوسمانی و قاجاڕ بوو کە ناوچەکانی کوردستان لەژێر دەستیاندا بوو.
پێشمەرگە Pêşmerge | |
---|---|
لق | سوپا |
ڕۆڵ | پاسەوانی ھەرێمی، سوپا |
دامەزران | سەرەتای دەیەی ١٩٢٠ / ١٩٤٦، ٢٠٠٣ (شێوەی ئێستا) |
بنکەی سەرەکی | ھەولێر، ھەرێمی کوردستان |
ئاوازی سەربازی | ئەی ڕەقیب |
وێبگە | وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە |
ئەندامان | |
تەمەنی سەربازی | ٢١-٤١ |
خزمەتی زۆرەملێ | بەبێ خزمەتی زۆرەملێ |
ئەندامە چالاکەکان | ٣٠٠٬٠٠٠ ھەتا ٤٠٠٬٠٠٠ |
فەرماندەکان | |
فەرماندەی گشتی | نێچیرڤان بارزانی |
وەزیری پێشمەرگە | شۆڕش ئیسماعیل |
دامەزرێنەران |
|
ھاوپەیمانان | |
سەرجەم ھاوپەیمانان | عێراق ئالبانیا ئوسترالیا نەمسا بەلجیکا بولگاریا کەنەدا کرواتیا قوبرس کۆماری چیک دانمارک ئیستۆنیا فینلاند فەڕەنسا ئەڵمانیا یۆنان مەجارستان ھیندستان ئێران ئیسرائیل ئیتاڵیا ھۆلەند نیوزیلاند نەرویژ ڕۆمانیا ڕووسیا سلۆڤاکیا سلۆڤێنیا سوێد شانشینی یەکگرتوو ویلایەتە یەکگرتووەکان مێژوویی: چێکۆسلۆڤاکیا یەکێتیی سۆڤیەت |
بەشدارییەکان | |
شەڕەکان |
|
ئەم ناوەش بۆ یەکەمین جار لەلایەن کۆماری کوردستان لە ساڵی ١٩٤٦ بۆ ناوی سەربازانی (چەکداران) ی کورد بەکار ھاتووە. کە لەلایەن چایچییەکەی پێشەوا قازی محمد پێشنیار کرا پاشان بە ناوێکی گونجاو ھەڵبژێردرا.
ھێزەکانی پێشمەرگە ڕۆڵێکی بەرچاویان بینی لەگەڵ ھێزی ھاوپەیمانان لە شەڕی دژی حکومەتی بەعس لە باشووری کوردستان. پێشمەرگە چەکدارێکی شۆڕشگێر و بە بیروباوەڕە کە لەپێناو ڕزگاری گەلەکەیدا ئامادەیە گیانی خۆی ببەخشێ.
پێشمەرگە ڕۆڵی سەرەکیی ھەبوو لە پاککردنەوەی عیراق و باشووری کوردستان لە داعش.
مێژووناسی کورد کەریم زەند دەڵێت: لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا، بە فەرمانی پێشەوا قازی محەممەد لیژنەیەک دانرا بە مەبەستی دۆزینەوەی ناوێک بۆ هێزی کوردیی، لیژنەکە بریتی لە هەژار موکریانی، هێمن موکریانی، محەمەد تۆفیق وردی و کەریم زەند بوو. ئەم لیژنەیە لە دانیشتنێکی تایبەتدا، گەلێک ناویان تاوتوێ کردووە. لیژنەکە هەر لە مشتومڕدا بوون کە لە ناکاو خزمەتگوزارێک کە لەوێ بووە و بەردەستیی دەکردن و ناوی میرزای ڕەشیدی بوو گوتی: ئاغایان دەبینم ئێوە کاژێرێکی تەواو خەریکن کە ناوێکی شیاو بدۆزنەوە، لە کاتێکدا ئێمە ناوی پێشمەرگەمان هەیە، لەمێژە بەکاربراوە. لیژنەکە ناوەکەیان بە شادومانییەوە وەرگرت و ناوی پێشمەرگەیان پێشکەشی پێشەوای مەزن کرد، ئەویش زۆر لای پەسەند بوو و ناوی پێشمەرگە بە فەرمیی ناسرا.
جێدار | جێداری یەکەم | پێشەنگ | پێشڕەو | پێشکار |
---|---|---|---|---|
سەرھەنگ | سەرتیپ | سالار | سەردار | سەرداری یەکەم |
فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگەی باشووری کوردستان:
لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش، پارتە کوردستانییەکان لە وشەی پێشمەرگە بۆ ھێزە چەکدارانیان کەڵک وەردەگرن. بە شێوەی دیاریکراو لە ئێستاکەدا، بە ھێزە چەکدارەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، پارتی ئازادیی کوردستان، حیزبی ڕزگاری، سوپای ڕزگاریی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوەی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان پێشمەرگە دەوترێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە وشەی گەریلا کەڵک وەردەگرێت.
لە سەربزێویی کوردانی ڕۆژھەڵات لە ساڵی ١٩٧٩دا، ھێزەکانی دو ڕێکخراوی چەکداری فیدایی، واتە چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران (ئەرتەشی ڕزگارکەری گەلانی ئێران) و ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران-کەمینە لە وشەی پێشمەرگەیان کەڵک وەردەگرت و ناوی پێشمەرگەی فیداییان لە سەری ھێزە چەکدارانی خۆی دانابوو.
تفەنگ و دەمانچە | وڵاتی بەرهەمهێنەر |
---|---|
ئەی کەی ئێم | یەکێتیی سۆڤیەت |
ئێم٤ کاربین | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ئەی کەی-٤٧ | یەکێتیی سۆڤیەت |
گلۆک | نەمسا |
تفەنگی ئێم ١٦ | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
هێکلەر کۆچ جی ٣ | ئەڵمانیا |
هێکلەر کۆچ جی ٣٦ | ئەڵمانیا |
ئێم ٩ | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دۆشکە | یەکێتیی سۆڤیەت |
زرێپۆش و تانک | وڵاتی بەرهەمهێنەر |
تانکی تی-٧٢ | |
تانکی تی-٥٤/٥٥ | |
تانکی تی-٦٢ | |
هەمەڕی هامڤی | |
دژە فرۆکەی ئەڤێنجەر (هامڤی) | |
تانکی تایپ-٦٩ | |
زریپۆشی بی ئێم پی-١ | |
زریپۆشی بی ئێم پی-٢ | |
زریپۆشی ئی ئی-٩ | |
زریپۆشی باشماستەر | |
زریپۆشی ئەی تی ئێف دینگۆ | |
زریپۆشی کۆوگار | |
زریپۆشی ئی ئی-١١ | |
کۆپتەر و فڕۆکە | |
ئی سی-٢٢٥ | |
ئی سی-١٣٥ | |
ئی سی-٦٣٥ | |
ئی سی-٧٢٥ | |
میل مای-١٧ | |
میل مای-٨ | |
سێسنا-٢٠٨ کەرەڤان | |
ستۆڵ چ-٧٠١ | |
بلاک شەیپ پرایم | |
ئیکاروس سی-٤٢ | |
بێل-٥٨ کیۆوا | |
سیکۆرسکی ئێس-٣٣٣ | |
ئی سی ئەی ئێس-٣٥٠ |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێشمەرگە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پێشمەرگە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.