نیوزیلاند: دوورگەی نەتەوەیی لە باشووری زەریای ھێمن

174°E / 42°S 174°E / -42; 174 نیوزیلاند (بە ئینگلیزی: New Zealand) وڵاتێکە لە ئۆقیانووسیا و لە چەند دوورگە پێکھاتووە.

پایتەختەکەی ویلینگتۆنە.

نیوزیلاند
Aotearoa (ماوری)
Blue field with the Union Flag in the top right corner, and four red stars with white borders to the right. A quartered shield, flanked by two figures, topped with a crown.
ئاڵا
Anthems:
[[File:[پەڕگە:NZL orthographic NaturalEarth.svg |200 |center |alt=A map of the hemisphere centred on New Zealand, using an orthographic projection.|A map of the hemisphere centred on New Zealand, using an orthographic projection.]]
Location of New Zealand, including outlying islands, its territorial claim in the Antarctic, and Tokelau
پایتەختویلینگتۆن
گەورەترین شار ئۆکلاند
زمانە فەرمییەکان
گرووپە ڕەگەزییەکان (٢٠١٨)
ناوی هاووڵاتی New Zealander
Kiwi (informal)
دەوڵەت Unitary پەرلەمان پاشایەتی دەستووری
 -  شا ئێلیزابێتی دووەم
 -  Governor-General Patsy Reddy
 -  سەرۆک وەزیران جاسیندا ئاردێرن
یاسادانەر پەرلەمان
(ماڵی نوێنەران)
قۆناخی سەرخوبوون لە شانشینی یەکگرتوو 
 -  Responsible government ٧ ئایار ١٨٥٦ 
 -  Dominion ٢٦ ئەیلوول ١٩٠٧ 
 -  قانوونی قەبوولکردنی وێستمنیستەر ١٩٤٧
٢٥ تشرینی دووەم ١٩٤٧ 
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٢٦٨٬٠٢١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (75th)
١٠٣٬٤٨٣ مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) 1.6
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ئازار ٢٠٢٤ داڕێژە:Data New Zealand (120th)
 -  سەرژمێریی  ٤٬٦٩٩٬٧٥٥ 
دراو دۆلاری نیوزیلاند ($) (NZD)
ناوچەی کاتی NZST (UTC+١٢)
 -  ھاوین (DST) NZDT (UTC+١٣)
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین dd/mm/yyyy
yyyy-mm-dd
لای لێخوڕین چەپ
کۆدی ISO 3166 NZ
پاوانی ئینتەرنێت .nz
کۆدی تەلەفۆن +٦٤

زانیاری گشتی

پایتەخت: ویلنگتون
ڕێژەی دانیشتووان:٤٫٣ملێون کەس
ڕووبەر:٢٦٨٬٦٨٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە
سەربەخۆیی:١٩٠٧
زمان:ئینگلیزی ومائوری
ئایین :مەسیحی
ناوەندی تەمەن: ٧٨ ساڵ پیاوان و٨١ ساڵ ژنان
داھاتی سەرانە:٣٠٢٣٤
دراو:دۆلاری نیوزلاند
ھێمای ئەنتەرنێت:nz
کۆدی تەلەفون:٦٤+

جوگرافیا

ئەم وڵاتە پێکھاتوە لە دو دورگەی گەورەو و چەندین دورگەی بچووک و ھەروەھا چەندین ناوچەی ئۆتۆنۆم لەوانە:نیو دورگەکانی کۆک، نیو کاڵدۆنیا مەودایەکی زۆر لە نێوان نیوزلاند و وشکانییەکانی دیکەی گۆی زەوی ھەیە، دو ھەزار کیلۆمەتر لە نێوان ئەم وڵاتە و نزیکترین دراوسێی کە وڵاتی ئوستورالیایە مەودا ھەیە، دەریای تاسمان دەکەوێتە نێوانیان. دوای ئوستورالیا نزیکترین دراوسێکانی لە باکوورەوە دورگەکانی تونگا و فیجی و پۆلۆنێزییەکانن.

دانیشتووان

زۆرینەی دانیشتووانی نیوزلاند کۆچبەرە ئەوروپییەکانن بە تایبەتی بەریتانی و ئیرلەندی. گرنگترین کەمەنەتەوەی ڕەنگین پێست مائورییەکانن کە دانیشتووی ڕەسەنی ئەو وڵاتەن و بە ھەزاران ساڵە لەوێ ژیاون. کەمەنەتەوەی دیکە ئاسیایی و پۆلۆنێزییەکانن کە زۆرتر لە شارەگەورەکان نیشتەجێن. ٧٢٪ی دانیشتووانی نیوزلاند نیشتەجێی ١٦ شاری ئەم وڵاتەن. نیوەی ئەم ڕێژەیە لە چوارشاری سەرەکی:ئوکلاند، ولینگتۆن، ھامیلتۆن وچراست چێرچ دەژین.

مێژوو

لە ساڵی ١٦٤٩دا دەریاوان «ئابڵ جانسۆن تاسمان» یەکەم ئەوروپی بو کە پێی نایە کەنارەکانی نیوزلاند. بەھۆی کۆژرانی چەندین مەلەوانی پاپۆرەکەی جانسۆن بە دەستی مائورییەکان بۆ ماوەیەکی زۆر چیدی ئەوروپییەکان بەم دورگەدا نەھاتنەوە ١٢٠ ساڵ پاش ھاتنی دەریاوان جانسۆن لە ساڵی ١٧٦٩ دەریاوانی بەریتانی «جەیمز کۆک» ڕێی کەوتە ئەم دورگەیە و لەم ڕێکەوتە بەدواوە پێوەندی ئەوروپی و مائورییەکان دەستی پێکرد. لە سەدەی نۆزدە کۆچکردنی ئەوروپییەکان بۆ نیوزلاند دەستی پێکرد. ئەمانە زۆرتر گروپ گەلێکی ئاینی بوون کە لە سکۆتلاند و بەریتانیاوە ھاتبون. بەپێی ڕێکەوتنی حکوومەتی بەریتانیا و مائورییەکان لە ساڵی ١٨٤٠ ئەم وڵاتە بوە بەشێک لە ئیمپراتوَرییەتی بەریتانیا. لە ساڵی ١٨٥٦ یەکەم حکوومەتی ئۆتۆنۆم لەم وڵاتەدا پێکھات و لە ساڵی ١٨٧٦ دەسەڵاتی ناوەندی دەستی بە سەرانسەری ئەم وڵاتەداگرت. نیوزلاند لە ساڵی ١٩٠٧ سەربەخۆیی ڕاگەیاند بەڵام پۆستی ڕەمزی سەرۆکی حکوومەتی بۆ شاژنی بەریتانیا ھێشتەوە. جێگری شاژن لەو وڵاتە سەرفەرمانداری گشتییە کە بە پێشنیاری سەرۆک وەزیر و بە دەنگی پەرلەمان ھەڵدەبژێردرێ.

سەرۆکایەتی

سەرۆکی ئەو وڵاتە «شاژن ئیلیزابێتی دووھەمە» و سەر فەرمانداری گشتی لەلایەن پەڕلەمانی وڵاتەوە ھەڵدەبژێردرێت و وبەرپرسیارەتی واژۆکردنی یاساکانی لە ئەستۆیە. دەسەڵاتی شاژن و سەرفەرماندار ڕەمزییە و پەرلەمان کە لەلایەن خەڵکەوە ھەڵبژێردراوە دەسەڵاتی سەرەکییە. سەرۆکی حکوومەت واتە سەرۆکی دەزگای بەرێوەبەر لەلایەن پەڕلەمانەوە ھەڵدەبژێردرێت.

زمان

لە ٩٥٪ ی خەڵکی نیوزلاد بە زمانی ئینگلیزی قسەدەکەن و ھەر ئەم زمانەش زمانی ڕەسمی وڵاتە.

دەسەڵات و سیاسەت

جۆری دەسەڵاتی سیاسی نیوزلاند پاشایەتی سنوردارە و دیموکراسییەکی پەرلەمانی ھەیە. باڵاترین پۆست لەم وڵاتە مەلیکەی بەریتانیا واتە ئەلیزابێتی دوھەمە. کە بەپێی یاسای ١٩٧٤ وەک مەلیکەی نیوزلاند و سەرۆک وڵات دەناسرێ. سەرفەرماندار نوێنەری مەلیکەیە لە نیوزلاندو کەسی یەکەمی وڵاتە. ئێستا کە (ئاناند ساتیاناند) ئەم پۆستەی لە ئەستۆیە. ئەم وڵاتەش وەک بەریتانیا یاسای بنەرەتی نوسراوەی نییە، بەڵام یاسای مەرجدارکردنی ساڵی ١٩٨٦ یاسا ورێساکانی ئەم دەوڵەتەی ڕونکردوەتەوە. سەرۆک وەزیر سەرۆکی حکوومەتە و لەلایەن پەرلەمانەوە ھەڵدەبژێردرێت، سەرۆک وەزیری ئێستای نیوزلاند ھێلێن کلارکی سەرۆکی پارتی کاری نیوزلاندە. لە ھەڵبژاردنی گشتی کە سێ ساڵ جارێک بەرێوە دەچێت ،١٢٠ نوێنەری پارلەمان ھەڵدەبژێردرێن. لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٥ پارتی کار بە سەرۆکایەتی «جیم ئەندێتۆن» زۆرینەی دەنگەکانی بە دەست ھێنا. (جان کەی) سکرتێری پارتی گەل سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنە. پارتی سەوز و پارتی «داھاتوی یەکگرتو» دو پارتی گرنگی دیکەی ئەم وڵاتەن. پارتی مائوری و پارتی یاساش بەشێکن لە ئۆپۆزسیۆن. لە مارسی ٢٠٠٥ تا ئوکتوبەری ٢٠٠٦ نیوزلاند تەنیا وڵات بوو لەجیھاندا کە سەرۆکی وڵات و سەرۆکی ھەرسێ دەزگا سەرەکییەکانی وڵات واتە دەزگای بەرێوەبەر و دەزگای یاسادانان و دەزگای داد، ژن بون
مەلیکە ئەلیزابت
سەرفەرمانداری گشتی:سیلڤیا کارترایت
سەرۆک وەزیران:ھێلێن کلارک
سەرۆکی دەزگای داد:سییان ئێلیاس
سەرۆکی پارلەمان:مارگارێت ڤیلسۆن
جێی ئاماژەیە بەرێوبەری گشتی گەورەترین کۆمپانیای ئەم وڵاتەش خاتوو «ترێزا گاتۆنگ» ە
لە مێژوودا نیوزلاند پێشەنگی نەھێشتنی جیاوزای ڕەگەزی بووە. ئەم وڵاتە یەکەم وڵاتی جیھان بووە کە مافی دەنگدانی ژنانی بە ڕەسمی ناسیوە، بەڵام تا ساڵی ١٩١٩ ژنانی ئەم وڵاتە نەیانتوانی خۆیان بۆ پەرلەمان بپاڵێون.

ئابووری

ئابوری نیوزلاند پێشکەوتووە و ڕوو لە گەشەیە. ڕێژەی بەرھەمی ساڵی ٢٠٠٧ ١٢٨٫١ میلیارد دۆلار بوە و داھاتی سەرانەشی لەم ساڵەدا ٣٠٢٣٤ دۆلار بوە. کە بەم پێیە بیست و ھەشتەمین وڵاتی جیھانە.

پلەو پێگەی نیوزلاند

پلەو پێگەی نیوزلاند لە ڕووی پێوانە جیھانییەکانی گەشەکردن و پێشکەوتن، بە پشت بەستن بە چەندین لێکۆڵینەوەی زانستی ئەمانەن:
پێوانی گەشەکردنی مرۆیی- سندوقی گەشەی ئابوری-کۆمەڵایەتی unساڵی ٢٠٠٦ –پلەی ١٩ ی جیھان بووە
ئاستی ژیان- گۆڤاری ئێکۆنۆمیست ساڵی ٢٠٠٦-پلەی ١٥ دایە
دڵخۆش بوون بە ژیان ئەنیستیتۆ لیاتۆم ساڵی٢٠٠٧- پلەی یەکەم
ئاستی بەختەوەری وخۆشگوزەرانی گشتی- ئەنیستیتۆ لێگاتۆم ساڵی ٢٠٠٧-پلەی ٥
ھەڵسەنگاندنی ئاستی ژیان –دامەزراوەی مێرسێر ساڵی ٢٠٠٧-ئۆکلەند پێنجەمین و ولینگتۆن پلەی پانزەھەمی شارە لەبارەکانی جیھان بۆ ژیان بەسەر بردن. پێوەری ئاشتی جیھانی-پلەی ٤
ئازادی کاری ڕاگەیاندن-رێکخراوەی ھەواڵنێرانی بێ سنور-پلەی ١٥
پێوەری گەندەڵی ئابوری-یەکێکە لەو سێ وڵاتەی کەمترین ڕێژەی گەندەڵی ئابوری تیایە.

ڕێبەران

سەرۆکی وڵات:مەلیکە ئەلیزابێت
سەرفەرمانداری گشتی:ئاناند ساتیاناند
سەرۆک وەزیران:جاسیندا ئاردێرن

سەرچاوەکان

نەوا

Tags:

نیوزیلاند زانیاری گشتینیوزیلاند جوگرافیانیوزیلاند دانیشتوواننیوزیلاند مێژوونیوزیلاند سەرۆکایەتینیوزیلاند زماننیوزیلاند دەسەڵات و سیاسەتنیوزیلاند ئابوورینیوزیلاند پلەو پێگەی نیوزلاندنیوزیلاند ڕێبەراننیوزیلاند سەرچاوەکاننیوزیلاندئۆقیانووسیاسیستمی پۆتانە جوگرافیەکانوێڵینگتن

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ڕیشکاربۆنڕۆژژمێرھەولێرفەرموودەناسی٢٠٢٤ئەفلاتوونخەواریجبەقەرەکورووشی مەزنمۆسیقاپێڕستی پایتەختەکانسیواکزەید کوڕی حاریسەناڵەی جوداییلیۆنارد ئۆیلەرئانتارکتیکاشۆڕشی فەڕەنساچەمکئەلفوبێکانی کوردیمیرنشینی ئومولقیوەینفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێربەھارئیپ مان ٤وەرزششەڕی چاڵدێرانشیعری نوێی کوردیکیبۆردی کۆمپیوتەرفەتحعەلی شاشێخ مەحموودی حەفیدباراک ئۆباماسەردەمی پێغەمبەرایەتیئەحمەدی نالبەندئیمپراتۆریەتیی ساسانیتەکنۆلۆژیائیمپراتۆریەتیی عوسمانیموعتەزیلەھیت لێجەرتۆپی دەستدەروونناسیمەولانا خالیدی نەقشبەندیئیلۆن مەسکڕێژەکەنگرپەرلەمانی کوردستانبنەماڵەی بارزانیکەرکووکبیلالی حەبەشیعەلی خامنەییترشی ئەمینیئاوات جەناب نووریشارستان سیروانئینسایکڵۆپیدیابەکتریاشێرکۆ بێکەسڕەمەزان (مانگ)لیۆنێل مێسیسیسرۆمالاویمینجلی کوردیئیمام شافعیمافی خوێندنکوردیی ناوەندیسەمپیبەڕازیلمارکسیزمخاپوورەدێسۆمەرتورکیا🡆 More