کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (بە فارسی: کوملە سازمان کردستان حزب کمونیست ایران، بە ئینگلیزی: Komala Kurdistan's Organization of the Communist Party of Iran) ڕێکخراوێکی سیاسی و چەکداری لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە بە ڕێبازی کۆمۆنیستی چالاکی دەکات.
ناوی ئەم ڕێکخراوە لە ڕابردوودا کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران بوو، بەڵام بەدوای دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە ساڵی ١٩٨٤ کۆمەڵەیش بەم حیزبە لکاو و ڕۆلی ڕێکخراوی ناوچەییی ئەم حیزبەی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا گرت بە ئەستۆ، و ناوی خۆی بە کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران گۆڕاند و لەو کاتە لەژێر ئەم ناوە چالاکی دەکات. کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ھاوکات لەگەڵ شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران، وێرای حیزبەکان و ڕێکخراوەکانی دیکە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستی کرد بە چالاکیی چەکدارانە دژ بە حکۆمەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران | |
---|---|
Wiki Soranî / کوردی | |
وتەبێژ | ئیبراھیم عەلیزادە |
دامەزراندن | ١٩٦٧ |
شوێنگەی سەرەکی | ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
ئایدۆلۆژیا | کۆمۆنیزم مارکسیزم |
شوێنی سیاسی | باڵی چەپ |
ئینتیمای نیشتمانی | حیزبی کۆمۆنیستی ئێران |
ڕەنگەکان | سوور |
ماڵپەر | |
لقی عەلیزادە: https://komalah.org لقی مازۆجی: https://komala.co | |
ئاڵای حیزب | |
سڵێمان موعینی لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و نوێنەری لایەنێکی توندڕەو لەو حیزبەدا بوو. لە زستانی ١٩٦٦ (١٣٤٥ ھەتاوی) لەگەڵ گرووپێکی ٦٠ کەسی لە ئەندامەکانی حیزب، لە پیرانشار و بۆکان، چەند شەڕی چەکدارانەیان کرد. ئەم گرووپە تا ساڵی ١٩٦٨ سەرکوت کرا. دە کەس لەم گرووپە کە مابوونەوە ڕایان کرد بۆ عێراق. لە پاییزی ١٩٦٨ (١٣٤٨) موعینی لەگەڵ سێ کەسی تر ڕێکخراوێکیان بە ناوی ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دامەزراند. ئەم چوار کەسە لە ئاغاوەتەکانی بۆکان و لە بنەماڵەکانی ئیلخانیزادە و موھتەدی و عەلیزادە بوون.
مائۆئیسم لە ساڵەکانی ١٩٦٠–١٩٦٥ لە نێو بڕێ لە لاوەکان و قوتابییەکانی کوردستانی ئێران بەھۆی جیاواز بوونی ئایدیۆلوجیای مائۆئیسم و سەرنەکەوتنی بارزانی و سەرھەڵدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە عێراق دا لایەنگری زۆر گرت.
سێ کەس لەم لاوانە چاوە (کوڕی ئیمامی جومعەی مەریوان) و فواد مستەفاسوڵتانی (کوڕی خانی ئاڵمانە) و سدێق کەمانگەر (مالکێکی کامیارانی) بوون. تا ساڵی ١٩٧٨ ژمارەی ئەندامەکانی ئەم لایەنە گەشتبوو بە ٤٨ کەس لە مەریوان و ١٠٠ کەس لە سنە. ئەم گرووپە خۆیان بە ناوی شیرین بەھارە بە بیروڕای مائۆئیستی ئەناساند.
لە سەقز، موحەممەدحسێن کەریمی ڕێکخراوێکی بە ناوی یەکێتی جووتیاران دامەزراند کە لەگەڵ ئایینییەکان و بنەماڵەی شێخەکان پێوەندییەکی باشی بوو. بنەماڵەی حسێنی کە شێخ عیزەدین حسێنی (ئیمامی جومعەی مەھاباد) و شێخ جەلال حسێنی (لە بانە) لە گەورەکانیان بوون دوای کوژرانی موحەممەدحسێن کەریمی لە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٣٥٧ لە پادگانی سەقز بوون بە کەسایەتییە سەرەکییەکانی ئەم ڕێکخراوە و شێخ عیزەدین بوو بە ڕێبەری ئەم ڕەوتە.
لە یەکگرتنەوەی سە گرووپی ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان و شیرین بەھارە و یەکێتی جووتیاران لە ساڵی ١٩٧٩ دا (١٣٥٧) حیزبی کۆمەڵە بە ڕێبەریی شێخ عیزەدین حسێنی دامەزرا.
کۆمەڵە لە دوای کونگرەی سێھەمی دا (ساڵی ١٩٨٢) بوو بە سێ بەشەوە:
٣ کۆنگەی یەکەمی کۆمەڵە بەر لە تێکەڵبوونی لەنێو حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بەسترا. یەکەمین کۆنگرەی کۆمەڵە بەدوای تێکەڵبوون لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و گۆڕینی ناوەکەی کۆنگەی چوارەم بوو کە لە ساڵی ١٣٦٣ بەسترا. لەو کاتە تا بە ئێستاکە ئەم کۆنگرەیانە لەلایەن کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بەستراون:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.