حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران

حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران (بە فارسی: حزب کومله کردستان ایران‎، بە ئینگلیزی: Komala Party of Iranian Kurdistan، بە کوردیی باکووری: Partiya Komeleya Kurdistana Îranê) حزبێکی سیاسیی سۆسیال دێموکڕاتی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە ساڵی ٢٠٠٠ دمەزراوەتەوە.

سکرتێری گشتیی حیزبەکە لە کاتی دامەزران ھەتا ئێستاکە عەبدوڵڵا موھتەدییە. کۆمەڵە بۆ ئێرانێکی فێدڕاڵ و حکومەتێکی سکۆلار لە ژێر بنەمای دێموکڕاسی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی خەبات دەکات. کۆمەڵە لە بەرەی سۆسیال دیموکڕاتەکاندایە و ئەندامی ڕێکخراوی ئینتەرناسیۆنالی سۆشیالیستی و ھاوپەیمانیی پێشکەوتنخوازانە.

حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران
٥٠
سەرکردەعەبدوڵڵا موھتەدی
دامەزران ٢٠٠٠
پێگەی سەرەکی چەپ
ھەواڵنامە ئاسۆی ڕۆژ‌ھەڵات
لقی لاوان کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژھەڵات
لقی ژنان کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژھەڵات
ئامانج مافی دادپەروەری
ناوچەی چالاکییەکان ڕۆژھەڵاتی کوردستان
ئایدۆلۆجیا سۆسیال دێموکڕاتی
کوردایەتی
کردەوە سەرەکییەکان خەباتی سیاسی و نیزامی بۆ بەدەست ھێنانی مافەکانی نەتەوەی کورد لە ڕۆژھەڵاتی کۆردستان
پەیوەندی نێودەوڵەتی سۆسیال دێمۆکڕات؛ ھاوپەیمانی پیشڕەو؛ نەتەوە بێدەوڵەتەکان
دروشم فێدڕالسیم، سکولاریسم، دێموکڕاسی و مافی دادپەروەری
رەنگی فەرمی سوور
ماڵپەڕ komala.org

حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران دژی بەکار ھێنانی منداڵان بۆ شەڕ و دژی مینی دژە نەفەر و پاڕاستی مافی ڕەگەزی سێھەم گرێبەستی لە گەڵ ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ژێنێڤ کاڵ واژۆ کردوە.

ناوی حیزب

بەپێی مادەی ١ی ئەساسنامەی حیزبەکە، ناوی فەرمیی ئەم حیزبە «حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران»ە. بەڵام «حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئیران» بڕیار داوە کە لە میدیای کوردیی خۆی لە ناوی «کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران» یان بە کورتی «کۆمەڵە» کەڵک وەربگێرێت کە ناوی پێشووی ڕێکخراوەی کۆمەڵە بووە کە لە ساڵی ١٩٨٤ ناوی خۆی گۆڕاند بە کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران.

میژووی دامەزراندنی کۆمەڵە

١- دامەزراندنی کۆمەڵە:

کۆمەڵە لە ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ١٣٤٨ی ھەتاوی/ ١٩٦٩ی میلادی- ٢٧ی ئۆکتۆبر لە کاتی رژێم شای ئێران لە لایەن خوێندکارانی زانکۆکان بە تایبەت زانکۆکانی تاران وەک ڕێکخراوێکی سیاسی چەپ دامەزرا. لە بەر کەش و ھەوای سیاسی و دیکتاتۆڕیی ڕژیمی ئەوکات ھیچ جموجۆڵ و چالاکییەکی سیاسی نەدەکرا، بۆیە کۆمەڵە ھەر ئەوکات وەک زۆربەی ڕێکخراوە سیاسییەکانی دیکە دەستی بە چالاکی نەھینی کرد. سەرەڕای زیندانی کردنی دامەزرێنەران ئازار و شکەنجەیان کۆمەڵە توانی خۆراگریی بکات و چوارچێوەی خۆی ڕابگرێت. دوای یەک دەیە چالاکی نەھێنی لە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٣٥٧ی ھەتاوی (١٥ی ٢ی ١٩٧٩) بە گیانبەختکردنی کاک حەمە حسێن کەریمی بوونی خۆی ئاشکرا کرد و دەستی بە چالاکی ئاشکرا کرد.

دامەزرێنەران: ١- فوئاد مستەفا سوڵتانی ٢- حەمەحسێن کەریمی ٣- عەبدوڵلا موھتەدی ٤- سدیق کەمانگەر ٥- ئیرەج فەرزاد ٦- یەدوڵلا بیگلەری ٧- شوعەیب زەکەریایی ٨- ساعید وەتەن‌دوست(مامۆستا برایم) ٩- موسڵێح شێخۆلئیسلامی(ڕێبوار)

کۆمەڵە بۆ یارمەتیدان و پشتیوانیی بزووتنەوەی سەراسەری ئێران دژی ڕژیمی ئێران لە رێکەوتی ٣١-٠١-١٩٨٤ حیزبی کۆمۆنیستی پێکھێنا، دواتر ساڵی ٢٠٠٠ دۆخی سیاسیی کۆمەڵایەتی و ناوچە و نێونەتەوەیی وە ھەروەھا پێویستیی کۆمەڵگای خەڵکی کوردستان بە پێداچوونەوە بە سیاسەتی خۆی بۆوە بە حزبێکی چەپی نەتەوەیی ھەروەھا باوەڕی بە مافی چارەی خۆنووسین، مافی مرۆڤ و دیموکراسی ھەیە.

حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران 
بارەگای ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ھەرێمی کوردستان

بیروباوەر

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کاتی دەستبەکار بوونی سۆسیالسیم و شۆرشی ئۆکتۆبری قەبوڵ بوو، بەڵام سۆسیالیسمی شۆڕەوی وەک ڕچەشکێن و ئۆلگوی بۆ بواری بیروباوەڕ و کردەوە نەدەزانی. باوەری بە شۆڕشی جەماوەریی سەراسەری بوو، بۆ ڕووخانی رژێمی پاشایەتی ئیران، باوەڕی سەرەکی بە دەور و ڕۆڵی بزووتنەوە جەماوەرییە کۆمەڵایەتییەکان بوو . ئەمڕۆکە کۆمەڵە حزبێکی سۆسیال دێموکڕاتی کوردستانی ڕۆژھەڵاتە. باوەڕی ھەیە بە جیایی دین لە دەوڵەت ھەروەھا پلۆڕالیسم(فڕە حزبی) کۆمەڵە ھەوڵ ئەدات بەھاکانی سۆسیال دێموکڕاسی لە کوردستان پەرە پێدبدات وك، مافی دادپەروەری کۆمەڵایەتی وە مافی یەکسانی ژن و پیاو. کۆمەڵە ڕێز دەگرێ لە ھەموو ئایین و مەرامێکی خەڵکی کوردستان. کۆمەڵە دژی توندو تیژییە و لە کۆنگرەی ١٢ی خۆیدا لە ھەمبەر ئێعدام بە کۆی دەنگ دژی ئیعدام لە ئێستا و داھاتوی کوردستاندا برگەیەکی پەسەند کردوە. دروشمی سەرەکی کۆمەڵە بۆ داھاتوی ئێران فێدڕالیسمە لە ژێر حکومەتێکی دێموکراتیک و سکۆلار.

نێونەتەوەیی

کۆمەڵە لە دنێای نێودەوڵەتیدا لە گەڵ بنەماڵەی سۆسیال دێموکڕاتەکانە، ئەندامە لە ڕێکخراوی ئینترناسیوناڵ سۆسیاست وە ھەروەھا ڕێکخراوی ھاوپەیمانی پێشڕو. کۆمەڵە ھەروەھا ئەندامە لە ڕێکخراوی یو.ئێن.پی.ئۆ(ڕێکخراوی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان)

حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران لە ئامریکا بەفەرمی بنکەی ھەیە و کاری لوبی دەکات. ھەوەھا لە وڵاتانی یەکێتی ئوروپاش بەفەرمی خاوەن بنکەیە کە ناوەندەکەی لە شاری دەنھاخ(لاھای) لە ھۆڵەند. حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران لە دنیای نێونەتەوەیی دا پرۆتۆڵی نێونەتەوەیی دژی توندوتیژی لە ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ژێنێڤ کاڵ واژۆ کردوە و وەک حزبێکی دژی توندوتیژی تۆمار کراوە.

نەتەوەیی

کۆمەڵە لە لە ساڵی ١٩٩٦ لە گەڵ حزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە سەر سیاسەت و چالاکی ھاوبەش لە چەند برگەدا ھاوپەیمانییەکی ستراتیژی واژوو کرد

کۆمەڵە لە ڕێکخراوی ناوەندی ھاوکاری حزبەکانی ڕۆژھەڵاتدا ئەندامە

ڕیکخراوەکانی کۆمەڵە

کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژھەڵات

کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژھەڵات

ڕاگەیاندن

ڕێکخراوی نەھێنی (زاگروس)

کۆمیتەی ناوەندی

دەفتەری نێونەتەویی کۆمەڵە

نیزامی و پێشمەرگە

کۆنگرەکانی کۆمەڵە

٣ کۆنگەی یەکەمی کۆمەڵە بەر لە تێکەڵبوونی لەنێو حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بەسترا و ٥ کۆنگەی تریش بەدوای تێکەڵبوون لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە ژێر ناوی کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بەسترا. یەکەمین کۆنگرەی گرۆپی ڕێبەریکراو لەلایەن عەبدوڵڵا موھتەدی و عومەر ئیلخانیزادە لە ساڵی ١٣٨٠ بەدوای لقدانی ئەوانە بەسترا کە ناوی کۆنگرەی نۆھەم لەسەری نرا. لەو کاتە تابە ئێستاکە ئەم کۆنگرەیانە لەلایەن ئەم حیزبە بەستراوە:

  • کۆنگرەی نۆھەم: لە مانگی ٧ی ٢٠٠١(پووشپەڕی ١٣٨٠). یەکەم کۆنگرەی دوای ساغکردنەوەی کۆمەڵە. جەختی دوبارە لەسەر مافی چارەی خۆنووسین و نەمانی ستەمی مللی/ فێدڕاڵیزم بە فەرمی ھاتە ناو ئەساسنامەوە. بەرنامەی کۆمەڵە بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی فێدڕاڵ و دەسەڵاتدارەتیی خەڵک لە کوردستان/ بڕیارنامە سەبارەت بە بزووتنەوەی نوێی ڕۆشنبیری لە کوردستان / بڕیارنامە پێویستی گۆڕینی ساختاری سیاسی ئێران بۆ وڵاتی فێدراتیڤ/ بڕیارنامەی ئامانج و ستراریژی کۆمەڵە لە بزووتنەوەی کوردستاندا
  • کۆنفڕانسی ھەشت (بووژانەوەی کۆمەڵە). لە پووشپەڕی ١٣٨٢، ژوئیەی ٢٠٠٣. بڕیارنامەی پێکھێنانی بەرەی کوردستانی- بەرەی یەکگرتووی دێمۆکراسیخوازی لە ئێران- بەرەی یەکگرتووی نەتەوە بندەستەکانی ئێران.
  • کۆنگرەی دەھەم: لە ١٠ی ئاگۆستی ٢٠٠٤(٢٠ی گەلاوێژی ١٣٨٣) لە زەڕگوێزەڵە. لەسەر فێدڕاڵیزم و بەرەی کوردستانی و دێمۆکراسیخوازی لە ئێران پێداگری کراوە. پەیامێک روو لە گەلانی ئێران و نەتەوە بندەستەکان بڵاوکرایەوە/ پێداگری لەسەر فرەچەشنی وڵاتی ئێران کرایەوە و کۆمەڵە وەکوو ھێزی ڕزگاریبەخشی نەتەوەی کورد ناوی لێبرا. پەسەندکردنی ئاڵای کوردستان باسی لێکرا، ئەگەرچی لەپێش بەستنی کۆنگرەی ١٠دا و لە دووتۆی بڕیارنامەیەک لەنێو کومیتەی ناوەندیی بە پەسەند گەیشتبوو.
  • کۆنگرەی یازدەھەم: لە ٣١ی ئۆکتۆبر تا ٥ی نوامبری ٢٠٠٦(خەزەڵوەری ١٣٨٥ لە زەڕگوێزەڵە). لەم کۆنگرەیە مادەی یەکەمی(پێناسەی نەزەری کۆمەڵە گۆڕانکاری بەسەر ھات) ئەساسنامە گۆڕدرا. ھەروەھا کەمینەی کومیتەی ناوەندیی ئەو کاتە، کەوتنە کیشە و بڕیار درا پێکھاتەی ک.ناوەندیی تاکوو کۆنگرەی ١٢ کە وادەی ١ ساڵی بۆ دانرابوو وەک خۆی بمێنێتەوە.
  • کۆنگرەی دوازدەھەم: لە ١٧ی ئاگۆستی ٢٠٠٧(٢٦ی گەلاوێژی ١٣٨٦) لە زەڕگوێزەڵە. کۆمەڵێک گۆڕانکاری و چاکسازی لە ئەساسنامەدا کرا/ ناوی فارسی و ئینگلیزی کۆمەڵە گۆڕدرا. کۆنگرەی جیابوونەوەی کەمینەی ک.ناوەندیی(کۆمەڵەی زەحمەتکێشان) بوو.
  • کۆنگرەی سێزدەھەم: لە ١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٠ کوتایی ھات(٢٤ی ڕەزبەری ١٣٨٩) لە زەڕگوێزەڵە. سەنەدی پێناسەو ئامانجەکانی کۆمەڵە پەسەندکرا(شناسە و اھداف) کە تائێستاش بناغەی سیاسی و فیکری کۆمەڵەیە.
  • کۆنگرەی چواردەھەم: لە مانگی ٧ی ٢٠١٣(پووشپەڕی ١٣٩٢) لە بەرزاییەکانی قەراخ-سلێمانی. کۆنگرە لەژێر ناوی پتەویی و یەکڕیزی بەڕێوەچوو. باسی ڕۆژھەڵات تەوەری بە گەرمی ھاتە ئاراوە. بڕیارنامە لەسەر ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ڕۆحانی و پرۆسەی ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران/ ھەڵوێستی کۆمەڵە لەسەر ھەڵبژاردنەکانی ئێران. چاکسازى لە ساختارى حیزبی و لە شێوازى ھەڵبژاردن و کار کردنى رێبەریى کۆمەڵە، یاسامەندتر کردنى کارکردە حیزبییەکان، پەرە پێدان بە میکانیزمەکانى دیالۆگى ناوخۆیى و فراوانتر کردنەوەى ئاڵقەى بەشدارى لە دارشتنى سیاسەتەکان، وردتر و روونتر کردنەوەى ئەرک و بەرپرسایەتى ئۆرگانەکانى ناوەندى، دانانى دامەزراوە بۆ لێپرسینەوە و چاودێرى و قابیلى لێپرسینەوە کردنى ھەمووان، بردنەسەرى ئاستى پتەوى و یەکریزى و کوێر کردنەوەى ئەگەرى ھەر تەکان و شەکانێکى نەخوازراو لە کۆمەڵەدا، سەردەمیانەتر کردن و نزیکتر کردنەوەى شێوازى کارى حیزبیمان لە حیزبە پێشکەوتووەکانى جیھان، بەکورتى ئەمانە تەوەرەکانى گۆڕانکارى لە پێڕەوى ناوخۆى کۆمەڵە دابوون.
    ھەوڵدان بۆ یەکگرتنەوە لەگەلڕ ھاوڕێیانى پێشوومان و خستنەگەرى دەستپێشخەرییەکى نوآ، وێڕاى تەئیدى سیاسەتى تا ئێستاى کۆمیتەى ناوەندیى کۆمەڵە لەو بووارەدا، یەکێک لە تەوەرەکانى دیکەى کۆنگرە بوو.
  • کۆنگرەی پازدەھەم: لە مانگی ٥ی ٢٠١٧ (گوڵانی ١٣٩٦) لە زەڕگوێزەڵە. کۆنگرە لەژێر ناوی بەرەو یەکگرتوویی کوردستانی ڕۆژھەڵات بەڕێوەچوو. پەسەندکردنی پێویستیی پێکھێنانی پلاتفۆرمی ھاوبەشی کوردستانی ڕۆژھەڵات لەسەر: تلویزیۆنی ھاوبەش و پڕۆفێشناڵ، لێژنەی ھەماھەنگی ھێزی پیشمەرگە، گرتنی کۆنگرەی ڕۆژھەڵات لە دەرەوەی وڵات وەک پارلیمانی ڕۆژھەڵات لە تاراوگە، دیپلۆماسی جیھانیی ھاوبەش و یەکگرتوو، ھەیئەتی ھاوبەش و ھاوئاھەنگ لەئەگەری وتووێژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، لێژنەی ھاوبەشی ھەماھەنگی ئەمنییەتی

ڕوداوەکانی مێژووی حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران لە لقدانەوە ھەتا ئێستاکە

  • ١٣٧٩ لقدانەوەی عەبدوڵڵای موھتەدی و عومەر ئیلخانیزادە لە کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و دامەزراندنی حیزبێکی تازە لەژێر ناوی پێشووەکەی کۆمەڵە، واتە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
  • ١٣٨٦ لقدانەوەی عومەر ئیلخانیزادە لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و دامەزراندنی حیزبێکی تازە لەژێر ناوی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
  • ١٣٩١ واژۆ کردنی ڕێکەوتننامەی ستراتێژی نێوان حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ساڵی ٢٠١٢
  • ١٣٩٢ گۆڕاندنی ناوی حیزبەکە بە حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران لە کۆنگرەی چواردەھەم.
  • ١٣٩٦ پێکھاتنی ناوەندی ھاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ساڵی ٢٠١٧ دا

ھاوکاری لە گەڵ بزووتنەوە سەراسەرییەکانی ئێران

ئەمەش ببینە

لق لێبوونەوەکانی کۆمەڵە

بەستەری دەرەکی

سەرچاوەکان

Tags:

حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران ناوی حیزبحیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران میژووی دامەزراندنی کۆمەڵەحیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران بیروباوەرحیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران نێونەتەوەییحیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران نەتەوەییحیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران ڕیکخراوەکانی کۆمەڵەحیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران کۆنگرەکانی کۆمەڵەحیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران ڕوداوەکانی مێژووی لە لقدانەوە ھەتا ئێستاکەحیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران ھاوکاری لە گەڵ بزووتنەوە سەراسەرییەکانی ئێرانحیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران ئەمەش ببینەحیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران لق لێبوونەوەکانی کۆمەڵەحیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران بەستەری دەرەکیحیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران سەرچاوەکانحیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێرانئینتەرناسیۆنالی سۆشیالیستیئێرانخەباتدادپەروەریدنیاگەراییدیموکراسیزمانی ئینگلیزیزمانی فارسیزمانی کوردیی باکووریسکرتێری (ناونیشان)عەبدوڵڵا موھتەدیڕۆژھەڵاتی کوردستانھاوپەیمانیی پێشکەوتنخوازان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئاکرێھاوئەنجام و شیتەڵکردنعەبدوڵڵا موھتەدیڕۆژاوای کوردستانمێژووی ماتماتیککۆماری کوردستانمحەممەد کوڕی مووسا خوارزمیپەیکەری ئازادیپشیلەدرۆCڕەواندزسێکس شۆپکیمیابارانی ھەڵەبجەدەوڵەتی ئەییووبیعومەر کوڕی خەتتابشەڕی دمدمبەنداوی دەربەندیخانجوگرافیای باشووری کوردستانپاپا فرانسیسخەلافەتی ڕاشدینفلۆرئیتالیاگەشتمراویوزەی میکانیکیفێمینیزمکۆریای باشوورتێنسخانزادی سۆرانکانی (شاعیر)سەنا بەرزنجیپەیمانی ڤێرسایدەمارھوداپارکاربۆن دی ئۆکسیدھۆمەر دزەییسووڕی ئاونیکۆلا تێسلاجوگرافیای دانیشتووانکۆسرەت ڕەسووڵ عەلیپلازما (فیزیک)Aوزەی ئاوکیمیاڕەمەزان (مانگ)ویکامستەفا کەمال ئاتاتورکشەبەنگی کارۆموگناتیسیحسێن عارفئاوات بۆکانیحەسەن سیساوەییمحەممەد ئەمین زەکی بەگ.axئەشکەوتی جاسەنەئاسیاپەنگوینKحیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێرانفەلسەفەی ئەخلاقتیشکی گاماکوردتیۆریی ئەتۆمیسیواکفەیسبووککازینۆی ئۆنلاینگوڵدەرگای گەڕەک (دراما)ھەولێرڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژھەڵات و باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیامافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووریخالید کوڕی وەلیدمێژووی زانست🡆 More